ناڕه‌زایی نامه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی گه‌شه‌پێدانی هیوا سه‌باره‌ت به‌کاره‌گێره شێوێنه‌کانی شه‌وی 26/07/2009 بۆ سه‌ر مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کگرتوو
28/07/2009, 12:00 (GMT+1)

جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان، مرۆڤ و مرۆڤدۆستانی جیهان له‌هه‌رکوێی ئه‌م دونیایه‌هه‌ن.
به‌داخ و په‌ژاره‌و که‌سه‌رێکی زۆره‌وه‌و له‌سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانداو پێش ده‌رچونی ئه‌نجامی کۆتایی له‌لایه‌ن کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه، پاش ڕه‌شکردنی ڕوی دیموکراتیه‌تی کوردستان و جارێکی تر خستنه‌لیستی ڕه‌شی هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌و هه‌موو خروقات و ته‌زویر و ساخته‌کاریه‌وه له‌لایه‌ن حزبانی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه‌به‌شا‌هێدی چاودێرانی نێو ده‌وڵتی ونوێنه‌رانی لایه‌نی سیاسی و نوێنه‌رانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ڕێکخراوه‌کانی وڵاتانی ده‌ره‌وه. ده‌نگ و باسی ئه‌وهه‌وڵی په‌لامارو هه‌ڵکوتانه‌سه‌ر باره‌گاکانی مه‌کته‌بی سیاسی و مه‌ڵبه‌ندی دهۆک و هه‌ندێک له‌ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌کانی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان. پاشان هه‌وڵی په‌لاماری نوسینگه‌ی ئه‌میری کۆمه‌ڵی ئیسلامی و چه‌ند بنکه‌و باره‌گای لیستی گۆڕانمان له‌لایه‌ن گێره‌شێوێنان و دوژمنانی دیموکراتیه‌ت و ئازادی و دۆستانی گه‌نده‌ڵی و هه‌میشه‌تینو به‌خوێنی میلله‌ت ولێنه‌گه‌ڕاو له‌ئارامی کوردستان‌مان بیست له‌شاره‌کانی هه‌ولێرو دهۆک و سلێمانی که‌ئه‌مه‌جیگه‌ی داخ وکه‌سه‌رو په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌بۆ ئێمه‌و گشت خه‌ڵکی کوردستان و دونیا. دوباره‌و چه‌ند باره‌ده‌یانه‌وێت کوردستانی دیموکراتخوازو ئاشتی خواز بکه‌نه‌وه‌به‌گۆمی خوێن و خه‌ڵکی هه‌ژارو سته‌مدیده‌و هه‌تا ئێستاش هیلاک به‌شه‌ڕی ناوخۆ بکه‌نه‌وه‌به‌توشی شه‌ڕێکی ناوخۆی تر له‌کوردستاندا. ئێمه‌وه‌ک کۆمه‌ڵه‌ی گه‌شه‌پێدانی هیوا له‌شاری لیدز له‌وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی به‌ریتانیا ئیدانه‌و مه‌حکومی ئه‌و کاره‌قێزه‌ونه‌ده‌که‌ین. وه‌حکومه‌ت و ده‌زگا ئه‌منیه‌کان به‌به‌رپرس له‌وکاره‌ده‌زانین و ئه‌وان پێویسته‌سه‌روماڵی هاوڵاتیان و دام و ده‌زگاو حیزب و باره‌گاکان له‌هه‌رده‌ستدرێژی و هێرشبۆکردنه‌سه‌رێک بپارێزن و به‌توندی و داوای ده‌ستگیرکردن و سزادانی ئه‌نجامده‌رانی ده‌که‌ین وهیوادارین که‌به‌رپرسان و ده‌زگا حکومیه‌کان و هێزه‌کانی ئاسایش هه‌ستن به‌ڕۆڵی خۆیان و وا ته‌مبێی ئه‌و که‌سانه‌بکه‌ن که‌هه‌رگیز ئه‌وان و ئه‌وکه‌سانه‌ی وه‌کو ئه‌وان بیر ده‌که‌نه‌وه‌جارێکی تر هه‌رگیز بیر له‌کاری وا بێزراو نه‌که‌نه‌وه‌و ئه‌زمونی جوانی کوردستان له‌که‌دارو ناشیرین نه‌که‌ن ودیموکراتیه‌ت له‌کوردستانی خۆشه‌ویستمان نه‌خنکێنن. هه‌روه‌ک چۆن له2005 له‌دهۆک خنکاندیان.
ئێمه‌له‌لایه‌نخۆمانه‌وه‌داوای ده‌ستگیرکردنی ئه‌وگێره‌شێوێنانه‌ده‌که‌ین و داوای به‌په‌له‌ئیجرائات ده‌که‌ین له‌لایه‌ن حکومه‌ت و ده‌زگا ئه‌منیه‌کان.که‌پێویسته‌بێله‌یه‌نی خۆیان بخه‌نه‌ڕوو زۆر به‌جددیه‌وه‌به‌ده‌م ئه‌م کێشه‌یه‌وه‌بچن و گێره‌شێوێنان بدۆزنه‌وه‌و ده‌ستگیریان بکه‌ن.
وه‌خه‌ڵکی کوردستانی خۆشه‌ویستمان دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه‌که‌ئه‌م جۆره‌هه‌وڵه‌نه‌زۆکانه‌هه‌رگیز سه‌رناگرێت و ئه‌و گێره‌شێوێن و سه‌رلێشێوێنانه‌دوا بڕاو ده‌بن وئه‌زموونی جوانی کوردستان به‌م جۆراوجۆری و هه‌ڵبژاردن و ئاشتیخوازیه‌ی به‌ره‌وپێشه‌وه‌ده‌به‌ین.
كۆمه‌ڵه‌ی گه‌شه‌پێدانی هیوا
به‌ریتانیا لیدز
28/07/2009
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

