نوێترین گەندەڵى ووتەبێژى حكومەتى هەرێم.....
14/06/2011, 12:00 (GMT+1)

بە نوسراوی ژمارە(1101)، كە لە24/2/2011 دەرچووەو واژوی كاوە مەحمود شاكر ، وەزیرى شەهیدان و ئەنفالكراوان بە وەكالەت فەرمانى گۆرینى پلە و موچەى 134 شەهیدى حزبى شیوعى كوردستانى دراوە، بەپێى ئەو فەرمانە وەزارییە پلەى ئەوشەهیدانە بەرزكراوەتەوە، كەلەناو ئەوناوانەدا شەهیدى هاولاتى هەیە كراوەتە ئامر مەفرەزە، هەروەها لەپێشمەرگەوە كراوەتە بەرپرسى ناوچە .
كاوەمحمود كەئەندامى مەكتەبى سیاسى حزبى شیوعى كوردستانە ، جگە لەوەزیرى رۆشنبیرى و لاوان وەزیرى شەهیدان و ئەنفالكراوانە بەوەكالەت ، وێراى هەبونى بەڵگەناوبراو رەتیدەكاتەوە ئەوپۆستەى بۆبەرژەوەندى خانەنشینان و بەرزركردنەوەى پلەى شەهیدانى حزبى شیوعى بەكارهێنابێت ، لێرەدا ئەوە ماوەتەوە دەبێت داواكارى گشتى و لیژنەى شەهیدان لەپەرلەمانى كوردستان كار لەسەر ئەم دۆسیە بكەن .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

