<

نامەیەكى كراوە بۆسەرۆكى هەرێمى كوردستان سەرۆكى حكومەتى هەرێمى كوردستان بەرێز وەزیرى شارەوانى بەرێز نەقیبى سەندیكاى رۆژنامەنووسانى كوردس�

18/03/2010, 12:00 (GMT+1)
ئەو 189 ررۆژنامەنووسەى زەویان لە شارەكەمان وەرگرت نیوە زیاتریان هەولێرى نین و نیوە زیاتریشیان موستەفیدن ....
چەند رۆژێكە سەندیكاى رۆژنامەنووسانى كوردستان لاپەرەى رۆژنامەكان ومیدیاكانى بە دابەش كردنى 189 بارەچە زەوى خەریك كردووە بەبێ ئەوەى چۆنیەتى دابەش كردنى ئەم پارەچە زەویانە بۆ هەموو لایەك روون بكاتەوە چونكە بە پێى زانیاریەكانى ئێمە نیوە زیاترى ئەم بەناو رۆژنامەنووسانە ئەسەڵەن هەر خەڵكى هەولێر نین ,ئاگەدارتان دەكەینەوە كە ئەوانەى ئێستا لەسەر خەڵكى هەولێر كراونەتە كەڵەگا و لەسەر هەولێریەكان حسێب دەكرێن لە كاتى شەرى ناوخۆ ئاوارەى ئەم شارە بوینە و بۆ چەندین جاریش لە زەوى و شوقە وەرگرتن سودمەند بوینە و ئێستاش زۆربەیان ئامادەنین شارەكەمان جێ بهێلن لە كاتێك هەر ئەوان لە رابردوو نوكتەو جنێویان بە شارەكەمان دەداو خەڵكى ئەم شارەیان بەلادێ و گوندى دەخوێندەوە ,ئێستاش بە هۆى دەستكەوتى زۆر و كۆمەڵێ پاداشت كە ناوە ناوە پارتى پێیان دەدات ئەم رۆژنامەنووسانە ئامادەنین هەولێر جێ بهێلن وبگەرێنەوە سەر زێدى باب وبابیرانى خۆیان ئەگەرچى پارتى لە ناوچەكانى ئەوان رۆژلەدواى رۆژ بەرو لاوازى دەچیت نموونەى دەنگەكانى دواین هەڵبژاردنیش راستى قسەكانمان دەردەخات بەڵام كاتێك ئەوان لەهەموو لایەك لە خێرو بێرى ئەم شارە بەشى شێریان بەردەكەوێت, هەرچەندە بەپێ زانیاریەكانى ئێمە بەشێكى زۆرى ئەم رۆژنامەنووسانەى كە ئاوارەى پارتین ولە دەستگاكانى راگەیاندنى پارتى كار دەكەن ئەوە بۆ جەندەمین جارە زەوى وەردەگرن بۆیە ئێمە لە ئایندەیەكى نزیك ناوى سیانى وژمارەى تەواوى ئەو پارچە زەویانە بۆ هەموو لایەك ئاشكرا دەكەین كە لە ماوەى رابردوو رۆژنامەنوسەكانى پارتى لە باشترین شوێنى ئەم شارە وەریانگرتووە بۆ نموونە ئەو پارەچە زەویانەى كە بنەماڵەى عبدالوەهاب عەلى و براكانى وژن براكانى و بێژەرو پەیامنێرەكانى كوردستان تىڤى و رۆژنامەنوسەكانى گۆلان و هەولێرو قەڵات وخەبات كە بەشى زۆریان خەڵكى هەولێر نین لە ماوەى رابردووش لە باشترین شوێنى ئەم شارە جارێك ودووجار و سێ جار زەویان پى َبەخشراوەو , ئەم جارەش هەندێ لەم رۆژنامەنوسانە كە هەمیشە هەولێر بۆتە وێستگەیەكى گرینك لە دەوڵەمەند بونیان بە هۆى پارتى و گەڵەگاكردنیان لەسەر خەڵكى هەولێر دووبارەو سێ بارە زەویان پێ بەخشراوەتەوە .
تا هیچى تر خەڵكى هەولیر نەبێتە بێگانەو بێگانەش نەبێتە خاوەن ماڵ ئێمە داوەكارین لە سەرۆكایەتى شارەوانى هەولێر وبەرێز پارێزگارى هەولێر هیچى تر رێگا بە خەڵكى بەناو رۆژنامەنوس نەدات لە هەموو بۆنەو موناسەبەیەك شوقەو زەوى لەسەر حسێبى خەڵكى هەولێر وەرگرێت داوەكاریشین ناوى ئەو رۆژنامەنوسانە دەربهێنن كە سودمەندن وە داوەكاریشین لە سەندیكاى رۆژنامەنووسان تەجمیدى ئەندامَیتى ئەم رۆژنامەنووسانە بكات كە هەقى رۆژنامەنوسى تریان خواردوو ئەم فۆرمەیان پركردەوە كە هەقى ئەوان نەبوو مەگەر نا ئێمە هەڵوێستى ترمان دەبێت كە لە كاتى خۆى رایدەگەنین .
تكایە وشەكانمان بە شارچێتى مەخوێننەوە چونكە ئێمە لە ماڵى خۆمان بوینەتە بێگانەو و بێگانەش بۆتە خاوەن ماڵ
كۆمەڵێ رۆژنامەنووسى هەولێرى

[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست