وتمان وەرن چاكسازى بكەن نەمان وت وەرن هەلأماتین بكەن
19/04/2011, 12:00 (GMT+1)

بۆ تێڕوانین لەم بارو دۆخە بەداخەوە مامەڵەى دەسەڵات بەرەو شۆڕش راماندەكێشێت وەداواى خوێنمان لێدەكات خۆزگە وانەدەبوو بەڵام بەناچارى ئەوان بەم شێوەیە دەستبەردار دەبن ئەو كاتى خۆیان لەبەر رەحمەتى شۆرشدا هەموو یەكەكانى ژیانى سیاسى و كۆمەڵایەتیان لەدەست دەچێت خۆرى نازو نیعمەتى چەوساندنەوەیان ئاوادەبێت لە هەموو دنیادا دەبنە گوڵكى ناشرین كەس ناتوانێت ڕانبگرێت . هەموجارێك رۆشنبیر و زاناو رۆژنامەنوسان و ئاینى و ئاگاداریانكردنەوە وەرن چاكسازى بكەن خۆتان بگۆرن گەندەڵى كەم بكەنەوە بەڵام بەپیچەوانەوە هەڵماتیان تێگرتین لەوە دەچێتواتێگەیشتونكە ئێمە یاریان لەگەلأدەكەین نەك سیاسەت . هەر لەسەرەتاى سەدەى بیست و كۆتایى سەدەى نۆزدەوە ئەمجۆرە لەبەشداریكردن لەسیاسەت لەسەر شانۆى دەسەڵات ئەم داواكاریانە پەرەى سەندووە كە بەشدارى سیاسى خەڵكە لە گۆرین و داهێنانى سیاسى یانە بەمەبەستى پێكەوە ژیان و گوێ گرتن لە خەڵكى . خافڵاندنى خەڵكى بە كۆبونەوەى بى سەمەرە ئەوەندەى تر بێمتمانەیى دروستدەكات بەرامبەر دەسەڵات یان بەهیزەوە دەنازن بیرتانچو هەمو ئەو چەكدارانەى كە لە پاڵڕژێمى بەعسدابوون چۆن هەڵگەرانەوە نمونەى تر زۆرن روحى هاونیشتمانى بوون لەلاى میسریەكان هیچندە بەهیزبوو سوپا هاتە ناو خەڵكەوە بە و حاكمەى ووت تودەبێت بڕۆیت نەك خەڵك كە فەرماندارى هێزێكى نیزامى بوو ئەو هاونیشتمانى یەو خۆشەویستى یە لاى گەنجانى كوردستان زیندو بۆتەوە بە هەڵماتێنى ئێوە لاواز ناكرێت خۆپیشاندەران داوایەكى نیشتمانى یان هەیە بۆ سەروەرى یاسا و نەهێشتنى گەندەڵى و دكتاتۆرى ئێوە چیتان هەیە . دەبێت ئەوەمان لە بیر نەچێت كە ئەو چاكسازى یەى دەسەڵات باسى دەكات ناتوانێت بیكات چونكا چاكسازى بە كەسى بەشدارى گەندەڵى چاك ناكرێت دەبێت كەسى دور لەدەسەڵات چاك سازى بكات بۆیە كە بانگمان كردن بۆ چاكسازى بەڵام ئێوەى دەسەڵات بۆ هەڵماتێن هاتن نەكە چاكسازى ئێمەش یارى ناكەین دەبێت بڕۆن .
19.4.2011
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

