<

بۆ مەكتەبی رێخستنی یەكێتی : وەزیری خوێندنی باڵا ،بۆتە پارتی

11/04/2010, 12:00 (GMT+1)
سەرەتا لەوانەیە لاتان سەیر بێت لە ناونیشانی ئەم بابەتە ، بەڵام دڵنیا بن ئەم وەزیرە گەندەلترین وەزیرە بۆ هەموو حیزب و لایەنێك هەموو شتێك قبوول ئەكات بەلام لە یەك شت گەندەڵ نیە ئەویش بۆ یەكێتی كە جەنابی لە سەر لیستی یەكێتی دامەزراوە كە چی نیوەی هەولێر لە بەر ئەم وەزیرە وازی لە یەكیتی هێنا بەس ئیش بۆ ئەو كەسانە ناكات كە یەكێتینە كە چی ئەوەی یەكیتیشە لە شوێنەكەی خۆی لا ئەدات كە چی لای خۆی كەسێكی باشە حیزبایەتی ناكات جەنابی وەزیر مادەم ئەمەندە باشیت حیزبایەتی ناكەیت بۆ بۆ پارتیش وا پیاو نیت پارتی قوتابی خۆی نەما لە شوێنی باش باش دانەمەزرێنێت لە سەر میلاكی وەزارەتە پیرۆزەكەی خوێندنی باڵا بەس جەنابت و نموونەی وەك جەنابت دەبنە هۆی لە ناو چوونی یەكێتی و تاواندنەوەی نازانم یەكێتی ئەقلی نەماوە و بێ ئەقل بووە یان چاوی نابێنێت كەس نیە لە تۆ زیاتر بۆ وەزیر بەس من لێرەدا ئەلێم پیرۆزی یەكێتی بیت دەك یاخوا یەكێتی لەم رۆژە رەشەی تێیدایە خراتری بەسەربێت لە بەر ئەوەی خاوەنی دوو برای پێشمەرگەی شەهیدم باوكم لە پێشمەرگاتی چەندین جار برینداربووە ئێستا بۆ 20 ساڵ ئەچێت كەوتووە ، خراپترین بژێوی ژیانمان هەیە كە چی باوكم چاوی لە تروسكایەك رووناكی بوو ئەویش كە من بووم كۆلێژ تەواو بكەم دامەزرێم ژیانمان خۆش بێت ، كە چی 3 سالە تەواوم كردیە تا ئێستا هەر دانەمەزراوم ، هاتمە لای جەنابی وەزیر پێم گووت گووتی دامەزراندن نیە بۆ كەس جەنابی وەزیر خێرم پێ ناكەی من خۆم لە یەكەمەكان بووم ، ئەی بۆ هەیە بە چەندین ساڵ مانەوە لە كولیە و بە دەوری دووەم دەرچووە لە سەر برو نامەكەی نووسراوە كردووتە بە مۆزەف یان موعید لە سەر میلاكی وەزارەتەكەتان چونكە پارتیە ، بۆ بۆ پارتی ناوێری قسە بكەی ئەگەر دەشلێی وانیە هەر كۆلێژێك جەنابت حەز ئەكەی برۆ بزانە وایە یان نا ، باشە گوناهی ئێمە چیە بەس چونكە یەكێتین لۆیە یان چونكە لە كۆلێژ لە یەكەمەكان بووم یان چونكە خاوەن شەهیدم لۆیە یان چونكە یان چونكە كەسێكی بێ ئەخلاق نیم یان چونكە باوكم لە ماڵ كەوتووە لە سەر یەكێتی بریندار كراوەو گیراوە سەقەتیان كردووە لۆیە یان چونكە بە فەقیری ژیاوین پاس پاسانێمان نەكردیە لەو حیزبە بۆ ئەو حیزبە لۆیە یان چونكە یارمەتی یەكێتیم داوە وەك كچێك زانیاریم بۆ یەكێتی كۆ دەكردەوە لە رۆژە سەختەكان ئەوەیە وەفاتان یەكێتی ئەوەیە رێزتان ئەوەیە دیاریتان بۆم بەس من سوپاستان ئەكەم كە هیچتان بۆ نەكردم لە بەر ئەوەی زەمیرم ئاسوودە بوو ، وە شكایەتیشم لێكردن لای دوو پێشمەرگەی شەهیدی دلسۆزتان رۆژی پێنج شەممەی رابردوو چووم بۆ سەر گۆری براكانم پێم گووت ئەوە یەكێتیتان ئەوەی لە دڵم بوو بە دەم پرگریان پێم گووتن ، پێشم گووت لێم تورە مەبن من لە ئێستاوە وازم لە یەكێتی هێنا . من حارێكی تر هیچ حیزبێك ناناسم بە ناوی یەكێتی ئەو یەكێتیەی كە چەندین ساڵ لە پێناوی خۆمان قوربانی ئەكرد نەمایە ئێستا یەكێتی كەسانی وەك وەزیری خوێندنی باڵا و ئەمسالی وەك ئەو بەرێوەی ئەبن . جەنابی وەزیر پارتی ئەبینی چی ئەكات بۆ ئەندامانی چۆن دایان ئەمەزرێنێت لە سەر میلاكی وەزارەتتان وە زانكۆی ئەهلی نەما ئەندامەكانی نەنێرێت بە بروانامەی تەزویر ئەخوێنن ئەگەر خۆشت وا پێ كەسێكە دژی گەندەڵی بۆ سەیری بروانامەكانی زانكۆ ئەهلیەكان ناكەی هی ئەندامانی پارتی بەس تۆ كەسێكی دڵی پارتیت راگرتووە دلی یەكیتیش بە جەهەنەم پێمان ئەلێی من یەكێتیتی ناكەم ، با لێرەوە من بۆ حیزبەكەت و بۆ تۆ پێتان بڵێم من لە هەردوو هەڵبژاردن ئەو ئیشەی بۆ یەكێتیم كرد نە كاك كۆسرەت لە هەولێر كردی نە مام جەلالیش لە كەرگووك كردی بەس چونكە من بە دڵسۆزی كردم دنیام پر نەكرد بلێم ئیش وا دەكەم پارەم پێ بدەن كە چی خۆشتان مەلبەند چاك ئەزانی چەند ماندوو بووم چەندین جار مەلبەند پێی گووتم ئەگەر یەكێتی برێك زەمیری هەبێت قەرزداری تۆیە تا ماوە ئەخر من شتی وام بۆ كردوون ناگۆترێت باشە منیش قانوونم تەواو كردیە چ فەرقێكم هەبوو لە گەڵ ئەو كەسانەی كە بۆ پەرلەمان هەڵتان بژاردن من نالێم بۆ پەلەمان هەڵم بژێرن ئەلێم داتان مەزراندبام ئێستاش من گلەیی خۆم لای براكانم كرد بەلێنم پێ دان كە جارێكی تر نەلێم یەكیتیم وە دامەزراندی وانیشم نەویست وە دلنیاش بن تا نەلێن ئەمە گۆرانەو یان بۆتە پارتی من تازە وازم لە یەكێتی هێنا كە وەك ئەوە وایە من مردم قەد ناتوانم ببمە حیزبێكی تر ، وە بە گۆری براكانم پارتی چەندین جار داوای لێكردووم ببمە پارتی چی بلێم بۆم بكات باوكم بۆ ئەوروپا بنێرێت نەمكرد یەكێتی ئەوەیە وەفاكەت بۆ من سوپاست ئەكەم یەكێتی ، بۆ واتان لە یەكێتی كرد بۆ واتان كرد كەسانی زۆر دلسۆزتان دلی بشكێت بۆ؟ هۆی چی بوو بۆ ؟ كچێكی وەك من توخوا زەمیرتان قبول ئەكات یەكێتی خاوەن شەهید خاوەن بروانامەی قانوون نانی بۆ مالە دەولەنەمدو بەپرس بكەم لە گەڵ دایكم بەس ئەوەم زۆر پێ باشترە نەك لە دوا رۆژ كەسانی وەك وەزیرە پیرۆزەكانتان خۆیان لە سەرم بابدەن .

لە ئاخیر قسەم بەس ئەوەتان پێ ئەلێم

جیاوازی من چیە لە گەل ئەو دوو كەسە بۆ هەموو خەڵكی كوردستان و یەكێتی تكایە جیاوازیەكەم پێ بلێن
1_ خەمان زراری

2- ژین نووری نانەكەلی

بۆیەش ناوی ئەو دوو بەرێزە ئەلێم چونكە من خەلكی هەولیرم لە گەل رێزم بۆ ئەو دوو كەسە .
كچێكی خاوەن دوو برای شەهیدوو باروكێكی كەوتووی زیندانی سیاسی
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست