حـــكــومــەتــى هــەرێــمــى كــوردســتــان كـــوا مــافــەكــانــمــان؟!!.
02/10/2009, 12:00 (GMT+1)

پاش ئاشكراكردنى ئەو بەڵگەیەى كە دەیسەلمێنێت بڕى پارەى دیارىكراوى بۆ زیندانیانى سیاسى كوردستان هاتۆتە ناو خەزێنەى هەرێمەوە چ حكومەت و چ كۆمكارى زیندانیان كەوتنە خۆ بۆ چارەسەرى ئەو مافەى دراوە بە زیندانیانى سیاسى كوردستان و زەوتكراوە لەلایەن حكومەتى بەناو هەرێمەوە بۆ ئەم مەبەستە حكومەتى هەرێم (390,000) دینارى بڕییەوە بۆ هەر زیندانیەك لە سەر دەستى ئەوانەى زیندانى نین لەلایەك ئەم بڕیارە بڕیارى عیماد ئەحمەد جێگرى سەرۆكى حكومەتە كەواتە پێویستە بڕیار بچێتە پەرلەمان بۆ تاوتوێكردنى بەڵام پەرلەمان دواى خست كەچى عیماد ئەحمد جێ بەجێى دەكات ؟؟؟
واتە حكومەت و پەرلەمان ئاگایان لە یەكتر نییەو دوو دەسەڵات زۆر لەیەك جیاوازن .
زیندانیانى سیاسى كوردستان ئەم بێحورمەتى كردنەى حوكومەتى هەرێم بە ئێمەى زیندانى لە كاتێكدایە كە یاسایەك تایبەت بە زیندانیان لە لایەن حوكمەتى ناوەندىیەوە پەسەند كراوە بە مەبەستى باشكردنى گوزەرانى زیندانیانى سەرجەم عێراق (15) پارێزگاى گرتۆتەوە واتە تاكو قەرەهەنجیر زیندانیان سود مەند بوون كەچى لەم دیو قەرەهەنجیرەوە كە حكومەتى هەرێم بەرپرسە لێ ى حێەى زیندانیانیان وەرگرتووە كارى پێوە دەكات . بەبێ گوێدانە هیچ یاساو ڕێسایەك . بۆیە ئێمەى زیندانیانى سیاسى كوردستان بە هیچ شێوەیەك قبوڵى ناكەین لە ناو عێراقدا پلە دووبین لە هە مان كاتدا با حكومەت بزانێت خێرمان پێ ناكات سەروەتى عێراق و كوردستان بەروبومەكەى هى گشت مرۆڤێكى عێراقییە نەك هى تاقم و گروپ و مافیاكان . زیندانیانى سیاسى كوردستان دڵنیاتان دەكەینەوە فا یزى دواخستنى بڕى پارەى دیاریكراویشمان دەوێت لە حكومەتى هەرێم بە پێ ى یاسا . چونكە هەق دەسەنرێت نادرێت .لەكۆتاییدا داوا لە زیندانیان دەكەین ملكەچى ئەو بڕیارەى حكومەت و كۆمكار نەبن چونكە ئەوانە نە نوێنەرى زیندانیانن نە زیندانى سیاسین سەرۆك و جێگر یەكێك لە سەر بابى و یەكێك لەسەر ناوگەڵى كەچى بونەتە ڕیش سپى هەندێكى تریشیان لە ڕێگاى (سیروان) نوێنەرى پارتى لە موئەسەسەكە كارى خۆیان ئەنجام داوە واتە سوودمەند بوون ئیتر كارى چى بۆ ئێمە دەكەن كاك سیروان تەنها 15 شەو لە بەغداد كارى دەكرد بۆ خۆى لە بەغداد كارى خۆى جێ بە جێ كرد بۆیە حكومەت و سەرجەم زیندانیان ئاگادار دەكەین كە نە نوێنەرەكانى بەغداد نوێنەرى ئێمەن نە كۆمكار . ئەوەشى بچێتە ژێر بارى ئەوبڕیارە بە دڵنیایى یا كـــــۆنـــــە جــاشــە یا ڕاپــۆرت نـــووســــە .
گروى پێنج نەفەرى
كۆمكارى زیندانیە سیاسیەكانى كوردستان
2009
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

