كریم سنجارى و حبیب عادلى دوو دیوى قەڵب و بۆگەن بۆ دوو حیزبى گەندەڵ و تاونبار
13/02/2011, 12:00 (GMT+1)

لە بەرپرسى دەزگاى زانیارییەوە بۆ وەزیرى ناوخۆ : ئەمە بۆخۆى روونترین مانشێتى پێناسەكردنى دەسەڵاتى مافیائاساى پارتى و حكومەتە ، كەریم سنجارى ساڵانى دوورودرێژى شەڕى ناوخۆ و خۆكوشتن بەرپرسى یەكەمى دەزگاى بەدناوى پاراستن بوو ، ئەو دەزگایەیى توانى جێى تەواوى مەسعود بارزانى بێت كاتێ بەسەدان لاوى بێتاوانى ئەم میللەتى گۆڕون و بێسەروشوێنكرد كاتێ لەژوورە تاریكەكانى زیندانەكانى پاراستن و ئاكرێدا لەژێر ئەشكەنجەدا كوشتنى ، ئەو دەزگایەیى لەسلێمانى و گەرمیان و دەوروبەرى بەسەدان كەسى تیرۆكرد و چەندین كارى تیرۆریستى ئەنجامدا ، كەسێكى تاوانبار و بكوژ و دەست رەنگین بە خوێنى بەناهەق رژاوى میللەت ئەبوو وێنەى على حسن مجید و تاونبارانى بەعسى لەناوچوو رادەستى دادگاى گەل بكرێت و گەردنى شۆڕى بەپەتاكرێت كــــەچى كرایە وەزیرێكى رەزاقورس و قێزەون و ئاسایشى هەرێمێكى پێسپێردرا .
یەكێتیش وەنەبێ لەپارتى بەرێزتربووبێ كاتێ مامۆستا جەلالێكى فاشیلى كۆنە بەرێوبەرى ئاسایشى دەربەندیخانى كردە بریكارى وەزیر كاتێ ئەم زاتە بێئابرووە لەسەر حسابى تەكەتولكارى چەپەڵ لەبرى ئەوەى لەبوارى پەروەردەدا كاربكات بووە ئامرازێكى تۆقاندنى خەڵكى و بەشاهیدى هەموو لایەك فاشیلترین و كۆیلەترین و تاڵانچیترین بەرپرسى وەزارەتى ناوخۆیە بەئاستێك ئەندازیارە لەخراپ بەكارهێنانى دەسەڵاتدا بەمەبەستى خۆدەوڵەمەندكردن و كۆكردنەوەى كەسە سووكە بێئابرووەكان لەچواردەورى خۆى كــــە ئەگەربێت بەهیمەتى میللەتى ستەمدیدە راپەڕینێكى جەماوەرى وێنەى تونس و میسر رووبدات هەر ئەفسەر و پۆلیسەكانى وەزارەتى ناوخۆ خۆیان لەكۆشكەكەیدا سەرى پاندەكەنەوە .
لەكوردستانى پێوەندكراودا ناخى تاكەكان سەرڕێژى ستەم و نابەرامبەرى و نادادپەروەرى بووە ، دەسەڵاتى میرى بووە بەئامرازێك بۆخۆدەوڵەمەندكردن و چاوسووركردنەوە لەخەڵكى و تەنانەت بۆ تەعەداكردنە سەر شەرەف و نامووسى هاوڵاتیانیش بەبەڵگە و شاهیدى هەمووان بەكارهێنراوە ، لەكاتێكدا خەڵكى دوو ئیش و سێ ئیش دەكەن و پێڕاناگەن قووتى ماڵ و منداڵیان پەیدا بكەن .. بەرپرسە دەست و دامێنپیسەكان لەسەركەتەلۆگ كۆشك و باخ و باڵەخانە ئەبەن بەحەوادا ، ئەوەى ناوى دادپەروەرى كۆمەڵایەتى بێت لەسەر ئەرزى واقیع بوونى نیە و ونە ، خەڵكى بۆتە كۆیلەى دەسەڵاتێكى تاوانبار و گەندەڵ كە دووانى وەك كریم سنجارى و مامۆستاى مشەخۆر بەرگرى لێدەكەن تاكو بەرگرى لەداهات و ئیمتیازاتى حەرامیان بكەن ، تاكو رۆژگارێك نەبینن كە شەفافیەت هەبێت و كەسێك لەسایەیدا بتوانێ لێپرسینەوەیان لەتەكدا بكات و سزاى بەتاڵانبردن و بەهەدەردانى سامانى گشتیان بدات ، چۆن ئاغاكانیان لەئاست مافى رەواى گەلەكەیاندا بە دەسەڵات و چاوداخستن لەدزى و تاڵانى خەساندویانن ئەوانیش خوازیارن بەزەبرى هێزى و تۆقاندن میللەتێك بخەسێنن تاكو سەردەمێ نەیەت بوێرن داواى مافەكانى خۆیان بكەن كە بیست ساڵە خراوەتە ژێر پێڵاوەوە .
بەڵام ئایا حبیب عادلى كە وەزیرى ناوخۆى بەهێزترین و ستەمكارترین دەسەڵاتى تاكڕەو بوو توانى یەك هەفتە خۆى لەئاست تووڕەبوونى خەڵكى برسى بێخزمەتگوزارى بگرێت ؟! لەگەڵ ئەوەى نزیكەى سێ سەد هەزار ئەفسەر و كارمەندى هەبوو توانى هەڵچوونى میللەتێكى ستەمدیدە سەركووت بكات ؟! بێگومان نەخێر .. ئەو رۆژە كریم سنجارى و دەسەڵاتى بنەماڵە هەرەسى هێنا و بەروارى بۆدواوەى كۆتایهاتنى دەستیپێكرد كە سەردەشت عوسمان و سۆرانى مامە حەمەیان شەهید كرد .. ئەو رۆژە یەكێتى و پارتى خوێنى خۆیان كردە كاسەوە كە ئەتكى ئابرووى میللەتێكیان كرد و سامانەكانیان بەتاڵانبرد ، خۆشیان باش دەزانن كاتێ ئەم خەڵكە رەش و رووت و چەواشەكراوە شەقامى هەژاند نە تانك و تۆپە ژەنگاویەكانى شێخ جەعفەر و نە پۆلیسە كرێچیە داماوەكانى وەزارەتى ناوخۆ و نەهیچ هێزێ ناتوانێ ئاستێ بۆرووكشان و تووڕەبونیان دابنێ .. ئەوە میللەتە كامە میللەتیش ئەو میللەتەى بیست ساڵە ئێوەى تاوانبار و شەڕواڵپیس و جەردە خوێنى ئەمژن و سووكایەتى پێدەكەن ، هەموو لێكدتنەوە و پێشهاتەكان شاهیدن بۆكۆتایى زۆر نزیكتان جا ئەو كات كریم سنجابى و مامۆستاى گەندەڵ حبیب عەدلى و بریكارەكانى چەندە فریایى هەڵهاتن و خۆشاردنەوە كەوتن ئێوەش ئەوەندە ، ئەگەر نەمرین و بشمێنین بەم نزیكانە ئەم قسە و وەعدەتان وەبیردەهێنینەوە ..
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

