لە چاکەی ئەوەدا زانیاریی لەسەر خۆپیشاندانه‌كه‌ی ١٧ی شوباتی بۆ دەناردن، ستیڤان شه‌مزینانی کرا بە کادێری لقی 4ی پارتیی
30/10/2011, 12:00 (GMT+1)

(ئازاد فایەق موحەمەد- پەیامنێری کوردستانپۆست /1 لە سلێمانی)
ئەگه‌ر ئه‌رشیفی سایتی كوردستانپۆست و سایته‌كانی دیكه و هه‌ندیك له رۆژنامه و گۆڤاره‌كان هه‌ڵبده‌یته‌وه، ئه‌وا ده‌گه‌یه‌نه ئه‌و رایه‌ی، كه ئه‌وانه‌ی خۆیان به ڕۆژنامه‌نووسی سه‌ربه‌خۆ و ئازاد و بێلایه‌ن له قه‌ڵه‌مداوه، زۆرن، به‌ڵام زۆربەیان دوور و نزیك په‌یوه‌ندیی نهینیان به هه‌ندێك به‌رپرس و ده‌زگا نهێنیی و سیخوری حزبه دهستهلاتدارهكانهوه هه‌بووه، ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌و خۆ، ڕۆلی سیخورییان بینیوه، چه‌واشه‌كاریی و دۆگماویان له هزر و بیر و نووسینه‌كانیان و كاره رۆژنامهنووسیهنهكانیاندا بوونی هه‌بووه!
ئه‌وه‌تا هه‌ر به سوك و ئاسانی ده‌سته‌كه‌ی (ستیڤان ئه‌حمه‌د) ناسراو به (ستیڤان شه‌مزینانی) ئاشكرابوو، كه چه‌ند ساڵێكه له‌گه‌ڵ (ئاسۆ عوسمان)ی هاورێی بیر ماركسیی و به بۆچوون یه‌كیتی، کە به یه‌كه‌وه گۆڤارێكیان به‌ناوی (نێوه‌ند) ده‌رده‌كرد، بۆ ماوەی چەند ساڵیک، زۆر كه‌سیان چهواشهكردبوو، به‌وه‌ی بێلایه‌ن و ئه‌هلیی و سه‌ربه‌خۆ و ئازادن.
ستیڤان شه‌مزینانی ده‌یانجار له ههڵویستهكانییدا، كه توره ده‌بوو خۆی له بیری ده‌چوویەوە، به‌رگری له بنەماڵەی مه‌لا مسته‌فا ده‌كرد، دوای هێوربوونهوهش ئه‌یگووت: ئیمه بێلایه‌نین!
بۆ ئه‌وه‌ی باشتر ئه‌م ستیڤان شهمزینانییە بناسن، ئەم زانیارییانەی خوارەوەی لەسەر بخوێنەرەوە:
* دوای ئه‌وه‌ی كاك ئه‌حمه‌د باوكی ستیڤان كۆچی دوای كرد، پرسه‌یان له مزگه‌وتی شێخ محیدینی شاری سلێمانی بۆ به‌ڕێوه‌برد، هه‌موو پارتییه‌كانی سنوری سلیمانی به به‌رپرس و نابه‌رپرسه‌وه، بە جاش و پێشمەرگەی ئەیلولیانەوە، دوو رۆژ پرسه‌یان بۆ گه‌رم كرد، چەند رۆژێک دوای پرسەکەی لەگەڵ چەند کەسێکدا چاوم بە کاک ستیڤان کەوت، ئەو وای زانی منیش یەکێکم لە هەوادارەکانی پارتیی، لێم پرسی: ئه‌ره خیر بوو پرسه‌كه‌تان لە ناوچه‌ی سلیمانی بۆ دانا؟ لە وەڵامدا ووتی: باوكم یه‌كیك بووه له تیكۆشهرهكانی شۆرشی ئه‌یلول.
منیش پێم گووت: ئەزانم دیاربوو لەبەر خاتری باوکت، له بابهتهكانتاندا نهرمییهكتان به‌رامبه‌ر بە پارتیی و سەرۆک بارزانی پیشان دەدا.! ستیڤان ئه‌وه‌ی نه‌ده‌زانی، كه من كرمی نێو كایه‌ی سیاسیی و رۆژنامهوانییم، نهێنی زۆرم لەو بارەیەوە لایە!
* بە هاریکاریی پەیامنێرێکی دیکەی کوردستانپۆست لە سەلاحەدین، پێشتر زانیاریی دیکەم لەسەر ئەم بەڕێزە کۆکردبوویەوە، بەتایبەتیی ئەوەمان زانیبوو، كه زۆر ده‌میكه كار بۆ پاراستنی سه‌لاحه‌دین ده‌كات، چونكه جارێك ستیڤان و ئاسۆ عوسمانئ هاوڕێی سه‌ردانی سه‌رۆ قادریان كردبوو، پارە و هاوكاریشیان لێوه‌رگرتبوو، ئەمەش به‌ناوی هاندانی رۆژنامه‌نووسانی ئه‌هلیی، ئەوەبوو کە گەڕانەوە، لە نووسین و قسە و راگەیاندنەکانیان، لە هەڤپەیڤین و چاوپێکەوتنەکانیان چالاکییان نواند و خۆلیان دەکردە چاوی هەموو خوێنەرانەوە.!
* ستیڤان شه‌مزینانی جار جار نووسین و بابەتی بۆ کوردستانپۆست دەنارد، لە یەکێک لەو بابەتانەدا ناوی چەند نووسەر و رۆژنامەنووس بوو، تا بڵاوبکرێتەوە، کە ئەمانە نووسەر و رۆژنامەنووسەکانی شەڕی ناوخۆ و سەر بە دەسەڵاتن و پەیوەندییان بە پارتیی و یەکێتییەوە هەیە، لەگەڵیاندا ناوی چەند کەسێکی خاوەن هەڵوێست و باشیشیان تێکردبوو. لینکی ئەو بابەتەم لەبەر دەستدایە، بەڵام بە پێویستم نەزانی دایبنێم چونکە بۆ خۆم کە ناوەکان دەبینم تووشی شۆک دەبم، بڕواناکەم کەسێک ئاوا بەو دوو ڕووە هەبێت و بیبێتم.
* هەر وەک چۆن بە فەرمانی پاراستن پێی وترابوو، بەناوی خوازراوەوە بنووسێت، هەر پێی وترا ئیتر کاری تۆ تەواو بوو، بۆ کوردستانپۆست بابەت و نووسین مەنێرە، بەڵکو بە پێچەوانەوە کاتی ئەوە هاتووە لەسەریان و دژیان بنووسیت.
* لە کاتیی بڵاوکردنەوەی بەڵگەکانی ویکیلیکس، چەند نووسەرێک، لە سۆنگەی خۆشەویستییان بۆ کوردستانپۆست، بە ویکیلیکسیان چواندبوو، راستییەکەشی وابوو، ویکلیکس وەک جیهانیی، کوردستانپۆستییش وەک لۆکا‌ڵی و بۆ ناو کوردستان، جا هەر کەسێک شیری دایکی خۆی بە حەڵاڵی خواردبێتەوە، ناتوانێت چاو لەم راستییە بنوقێنێت، کەم تا زۆر لێکچوونێک لە دەرخستنی راستییی و ئاشکراکردنی دەستی پیسی سەرانی کوردی‌دا هەبوو، ئەوە کوردستانپۆست بوو، کە بۆ یەکەمین جار ساڵی ٢٠٠٣ پەردەی لەسەر ئەوە هەڵدایەوە کە لاناو پارتیی و یەکێتیی ژمارەیەکی زۆریان فایلدارن، ئەوە کوردستانپۆست بوو، پەیوەندییەکانی سەرانی کوردی بە ئێران و تورکیا و موخابەراتی دیکەوە ئاشکرا کرد، ئەوە کوردستانپۆست بوو، کە هەموو ئەو گەندەڵییەی شار و ئەو خیانەتانەی شاخی دەخستە روو، هەرچەندە بەراوردەکان لەگەڵ ویکیلیکسدا جیاوازن، بەڵام لێکچوون هەیە، بەڵام کاک ستیڤان شەمزینانی، ئەمەی پێخۆش نەبوو، هات و هێرشێکی ناڕاستەوخۆی کردە سەر کوردستانپۆست و جنێوی بەو کەسانە دەدا، کە کوردستانپۆستیان بە ویکیلیکس چواندبوو. کلیکی ئەو لینکەی خوارەوە بکە:
http://www.kurdistanan.net/index.php?sid=23551
* ستیڤان شه‌مزینانی له ڕێگه‌ی حه‌سه‌ن جه‌باری و هۆشیار عه‌زیز پیاوه‌كه‌ی شه‌مالی پاراستن و سه‌رۆ قادر، خۆی گه‌یانده لۆڤهكانی سه‌لاحه‌دین و به نه‌زهه‌ت حالی به‌رپرسی پاراستنیان ناساند، ئه‌مجاره ئاسۆ عوسمانی لەگەڵدا نەبوو، ته‌نها خۆی بهخشیشهكهی پاراستنی بنه‌ماله‌ی وەرگرت.
* ستیڤان شه‌مزینانی چەند جارێک سه‌ردانی هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا (بكوژه‌كه‌ی سۆرانی مامه حه‌مه)ی کرد، به‌ناوی چاخواردنه‌وه چوو بۆ لای حه‌سه‌ن جه‌باری به‌رپرسی رۆشنبیریی و راگه‌یاندنی لقی 4 بۆ نوێكردنه‌وه‌ی په‌یمانه‌كه‌ی، به‌مه‌رجێك هاوكاری بكه‌ن.. پاراستنی لقی 4 و به‌رپرسی لقی 4 هاوكاریی مادی باشیان كرد، له مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیشه‌وه 5000 پێنج هەزار دۆلاریان بۆ وه‌رگرت ئەویش بۆ هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی، ئیتر لیره‌وه بە تەواویی کاک ستیڤان كه‌وته نێو ته‌ڵه و زهلكاوەکەی بنهماڵەی بارزانیی!
* له ماوه‌ی زیاتر له 70 رۆژی خۆپیشاندانه‌كاندا ستیڤان شه‌مزینانی و ئاسۆ عوسمان، ئەم دوانە سەردانی سەرای ئازادییان دەکرد، لە دوورەوە ستیڤان تەماشای خۆپیشاندانەکەی دەکرد و بە موبایل دەیگەیاندە شوێنی خۆی. ئیمه ئاگاداربووین سات له دوای سات به مۆبایل زانیاری لە سەر خۆپیشاندانه‌كه‌ی ده‌گه‌یانده ده‌زگای پاراستن، هاوکارم لە پیرمام ئەمەی دەمڕاست کردەوە، کە چۆن ستیڤان هەواڵ و دەنگوباسەکەی دەگەیەند، له هه‌ندێك شوێنیکیش كه رۆژنامه‌نووسان و رۆشنبریانی لێ بوو بێت، ئه‌وا هه‌وڵی سارد كردنه‌وه و چه‌واشه‌كاریی دەدا، واته به جۆرێك له جۆره‌كان ئه‌وان خزمه‌تی ده‌سته‌لاتیان كردووه، ئاسۆ عوسمان نه‌یده‌شارده‌وه ژیرانه و وریاییانە به‌رگریی له مه‌لا به‌ختیار ده‌كرد، ستیڤان شه‌مزینانیش ده‌یگووت، غه‌در له پارتی ده‌كرێت.!
* ستیڤان هه‌ر خۆی باسی ئه‌وه‌ی كرد، کە چه‌ند جار چوونه‌ته گرده‌كه، به‌ناوی کاری ڕۆژنامه‌نووسی و چاوپێكه‌وتنی نه‌وشیروان مستەفا و قادری حاجی عه‌لیی، دەیگووت باشمان دۆشیوون، ئه‌وه‌ی بۆ چاوپیكه‌وتن بووه، بڵاومان کردۆتەوە، ئه‌وه‌شی بۆ كاری نهینی بووه گه‌یاندوومانه.
* هاوکارم (پەیامنیری کوردستانپۆست لە پیرمام) دەڵێت: ئاماده‌م ده‌یان به‌ڵگه لەسەر ستیڤان شه‌مزینانی بڵاو بكه‌مه‌وه، كه هه‌رچی بۆ كراوه له‌ناو گرده‌كه بۆ پاراستنی ناردووه!
* باشترین به‌لگه‌ی زیندووترین کە هەموو خوێنەر بڕوابکات، ئەوەیە ئەمڕۆ ستیڤان شه‌مزینانی بۆته كادری نهێنی پاراستنی لقی 4 و سه‌لاحه‌دین و كادری به‌رچاوی مه‌كته‌بی رۆشنبیریی و راگه‌یاندنی لقی 4، واته ئه‌وه‌ی ئاری هه‌رسینی له رۆژنامەی (ئاوینه)دا بۆ پاراستنی دەكرد، كاك ستیڤان شه‌مزینانی به ناوی (گۆڤاری نیوهند)ه‌وه زۆر باشتری بۆ پاراستن كردووه، ئیستا ستیڤان بۆته مونه‌زیر و بیرمه‌ندی ناو رۆشنبیرانی لقی 4 ی پارتی. هیوادارم بۆ ئەوەی پارتیی ئێمە بە درۆ بخاتەوە و بڵێت پەیامنێرەکانی کوردستانپۆست درۆزنن، ئەو فەرمانە هەڵوەشێنێتەوە، هەروەکو جاران لە ژێرەوە و بەناوی بێلایەن کاری خۆی بکات و مووچەکەشی بۆ زیادبکەن، چونکە لەو بوارەدا ماندوونەناس و چالاکە.
* لەوەتەی بڕیاری بوونە کادیرییەکەی لقی چوار بۆ ستیڤان دەرچووە، پاراستن ئاگاداریی زۆربەی سایت و راگەیاندنەکانی تری سەر بە (خۆی) کردۆتەوە، کە بایەخ بە کاک ستیڤان بدرێت، نووسین و بابەتەکانی بخەنە سەرەوە، چونکە ئه‌م گۆرانكارییه، له رۆژنامه‌نووسێکی بێلایه‌نه‌وه بۆ بوون بە كادرێكی لقی 4 ی پارتی کارێکی پیرۆزه!
* بڕی موچەکەی ستیڤان شەمزینانی، کە ئیستا بۆتە ئەندامى مەكتەبی راگەیاندنى لقى چوار، واتە پلەیەكیش لە كادیر بەرزترە، مانگانە 1700000 یەك ملیۆن و حەوت سەد هەزار دینارە، لەو مووچەیە یەك ملیۆن و چوار سەد هەزار موچەى رەسمییە، سێ سەد هەزاریش وەك نەسریە هەیەتى، كۆى هەردووكى واتە رەسمییەكەى و نەسریەكە، دەکاتە یەك ملیۆن و حەوت سەد هەزار، كە بە دۆلار دەكاتە نزیكەى 14 وەرەقە (1400) دۆلار.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

