لە بڵندگۆ تاقانەكەى كورد (كوردستان پۆست) ڕۆژنامەنوسى بوێرو خۆشەویستى خەڵكى هەڵەبجە ناسیح عبدالرحیم بابەتیكى نوسى بو دەربارەى ئەو هیرش و پەلامارانەى كەلەلایەن پیاوە قەزەمەكانى دەسەلاتەوە دەكریتەسەرى كەتازەترینیان فشارى بەزۆر گواستنەوەیەتى بۆ یەكێك لەنەخۆشخانەكەلاوەكانى هەڵەبجە بەبیانوى ئەوەى ناسیح بوەتە هۆى سەرئێشەو كێشە بۆ بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى شەهید فاتیح. بەریوەبەرە ئەلقە لەگویكەى حزب و هەموو فەرمانبەر و دكتۆرە بەریزەكان باش ئەو راستیە دەزانن كە ناسیح عبدالرحیم نمونەى كارمەندى دلسۆزو خاوەن رەوشتى پیشەیى بەرزە و جیگاى شانازیە بۆ فەرمانگەكەى و فەرمانبەرە هاوریكانى. من وەك چاودیریكى ئیشوكارەكانى هەلەبجە زۆر هەوالى هەلسوكەوتى ناسیحم پرسیوە هەموو وەلامەكان جیگەى ئیفتیخارى ئیمەو شانازین بۆ ناسیح وەك كەسیك. پۆزەتیڤ بون بۆ هاولاتیانى ئەم هەریمە لەسایەیى ئەم دەسەلاتە دزو گەندەلە لیخنەدا كاریكى ئاسان نیەو كەمن ئەوانەى وەك ناسیح دەتوانن بە پۆزەتیڤ بونى خۆیان ببنە خۆشەویستى خەڵك. بەڵام ئەم دەسەڵاتە دەسەڵاتى پیاوەگرگنەكانەو گۆمێكى لیخنە بۆ نێگەتیڤ كردنى هەموو تاكەكان.
گواستنەوەى ناسیح بەزۆرە ملێ و بەفەرمانى ئەشكەوتە تاریكەكانى حیزب!!! هیچ گۆڕانێك بەسەر هەڵوێستیدا ناهێنێت و ناسیح باڵاى بەرزترو دەسەڵات و پیاوەكانیشى بێزراوتر بچكۆلەتر دەبن لاى خەڵك
مرۆڤە خاوەن بەها مرۆڤایەتیەكان هیچ دەسەڵاتیك ناتوانێت لەبەها دایانببڕێت هەرچەندە دڕندەو دیكتاتۆریشبێت. ناسیح هەرچەندە پیاوەكانى دەسەلات ئازاریاندا هەرەشەیان لیكرد دادگاییانكرد سوكایەتیان پیكرد بەلام ناسیح باڵاى بەرزترو لاى خەڵك خۆشەویستترو گەورەتر.بەپێچەوانەوە دەسەڵات و پیاوەكانى ڕۆژ لەدوایى ڕۆژ ڕیسواترو قەزەم وچارە ڕەش ئەبن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست