<

یەكگرتووی ئیسلامی (گۆڕان)ی بەدوای خۆیدا هێناو روبەروبونەوەى مەدەنیانەی داهێنا وەڵامێك بۆ ئەوانەی دەڵێن 16 ساڵە یەكگرتوو چی كردووە

11/03/2010, 12:00 (GMT+1)
پاش دەركەوتنی بەرەنجامە سەرەتایەكانی هەڵبژاردن دەركەوت كە هێزی ئۆپۆزسیۆن لە گەشەكردنێكی بەرچاودایەو، لەبەرامبەر دەسەڵاتدا بە گەورەیی راوەستاوەو دەنگ و سەنگی خۆی هەیە،لێرەدا بەرای من كاتی ئەوە نییە كە شەر لە سەر ئەوە بكرێت ئایا كێ هۆكاربوە بۆ ئەوی تر بەلكو ئێمە زیاتر پێویستمان بەوە هەیە كە چۆن بتوانین بەرنامە بۆ ئایندە دابنێین و چی بكەین كە لە بەرژەوەندی میللەتەكەماندا بێت،بەڵام بەداخەوە هەندێك دەیانەوێت ئەو راستیانانە بشارنەوەو روو لە یەكگرتوو دەكەنو پێی دەلێن تۆ 16 ساڵە چیت كردووە، لە بەر ئەوە كاتی خۆیەتی بەو جۆرە كەسانە بڵێین كە ئەمجارە ئەوە روون بویەوە كە ناكرێت گۆرانكاری بكرێت بێ هێزێكی خاوەن بەرنامەو هەڵقوڵاوى ناخی خەڵكی وەك یەكگرتوو ، چونكە یەكگرتوو تەنها پەرچە كرداری حیزب و بنەماڵەو شارێك نییەونەبووەو سەلماندویەتی كە هێزێكە بۆ گۆرین و چاك كردنی سیستەم و حوكم رانی هاتوەو لە هەموو بستێكی كوردستان و شارو گوندێكدا بونی هەیەو چوەتە ناو ناخی جەماوەرەوەو بە گرتن و كوشتن و پارەو ترساندن و تۆقاندن و نان بڕین و فەێل كردن نەك لاواز نابن بەڵكو بەهێزتر دەبن و زیاتر گەشە دەكەن، من دەپرسم ئەو هێرش و پەلامارەی كە پارتی كردیە سەر یەكگرتوو لە بادینان تا شەقلاوە،ئایا بەرامبەر هەر هێزێكی تر بكرایە ئایا توشی ئاش بەتاڵ نەدەبوو،ئایا ئەو هەموو هێرشانە لە پێناو فرەیی و چەسپاندنی دیموكراسیەت و بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی نەبوو ،ئایا گەورەیی و ریشەداربوونی یەكگرتوو نەبوایە ،كێ چاوەرێی دەكرد دوای ئەو روداوە یەكگرتوو بەو شێوەیە جەسورانەترو سەربەرزانەتر كۆڵ نادات و دەنگی زیاترو جەماوەری زۆرتری هەبێت، نەك هەر لە بادینان بەلكو لە ژێر دەسەڵاتی یەكیتیشدا ئەوەی نەشیاوەو بۆیان كراوە بەرامبەر بە یەكگرتوو كردویانە، لە فەێل كردن و گواستنەوەو نان برین و دەیان جۆری جەنگی دەرونی و شكاندن و ئیغراكردنی ئەندامان و قەدەغە كردنی هەموو چالاكی و جوڵەیەك لێیان،لە بەرامبەر ئەوەشدا خەلك دەپرسێت باشە هێزی تر بۆچی بەرگەی دوو تەقەى چادەی سەهۆڵەكەی نەگرت وبۆ لە ترسی نان برین سەدان هەزار دەنگیان كەمی كردو دەنگەكانیان لە شارێكدا قتیس بوو،بە هەر حالأ لێرەدا دەرفەتی ئەوە نییە كە هەموو كۆسپ و لەمپەرەكانی بەردەم كاروانی یەكگرتوو باس بكەین،تەنها ئەوە دەڵێین كە بە داخەوە بەشێكی زۆری ئەو لەمپەرو رێگریە سەرسەختانەی بەردەم یەكگرتوو ،ئەو كەسانەبون كە ئیستە بانگەشەی گۆران دەكەن ، كە بەرای من ئەمە سەركەوتنە بۆ یەكگرتوو كە نەیارەكان و كۆسپەكانی دوێنێی ئیستە بێنە بەرەى خۆی و پاشگەزببنەوە لەو كردەوە نەشیاوانەی كە كردویانەو باوەریان بە رێگەكەی یەكگرتوو هێناوەو تازە دەست پێدەكەن، بەڵام خۆشبەختانە یەكگرتوو رێگەكەی بۆ تەخت كردون ئیستە بە ئارەزوی خۆیان دەنگ بەرز دەكەنەوەو دەڵێن دەیگۆرین، خەریكە خۆیان بیریان بچێتەوە كە خۆیان بەرهەمی خواستەكانی یەكگرتون بۆ گۆرانكاری،كەواتە دەتوانین راشكاوانە بڵێین كە یەكگرتووی ئیسلامی بوو گۆرانی بە دوای خۆیدا هێنا.
گەر لە دیدگایەكی تریشەوە بڕوانینە بارودۆخ و گۆرانكاریەكانی كوردستان ئەوا دەتوانین ئەوەش بڵێین كە گەشەكردنی یەكگرتوو بوو لە هەموو بوارەكاندا ترسێكی دروست كردبوو لە دڵی نەیاراندا و بە ئاشكرا دەیانوت ،یەكگرتوو خەریكە ساحەكە داگیر دەكات و گەر هەڵبژاردن بكرێت ئەوا وەكو چۆن بزوتنەوەی فەتح لە فەلەستین شكستی هێنا ئەوا حیزبەكانی دەسەڵاتیش لە كوردستان شكستی گەورە دێت بەسەریاندا،یاخود چۆن پارتی دادو گەشەپێدان سەركەوتنی گەورەی بەدەست هێنا لە توركیا ئەوا یەكگرتووش بە هەمان شێوە سەردەكەوێت، ئەم ترس و دڵەراوكێیە هۆكاری سەرەكی بوو كە هەڵبژاردنەكانی كوردستان بەردەوام نەبێت و دەسەڵات نەوێرێت خۆی بخاتە بەردەم جەماوەر،كەواتە یەكگرتوو ئەو هێزە بەدیل و گۆرانخوازو فریادرەسە بوو كە دەیتوانی لە بەردەم ئەو دوو حیزبەدا بوەستیت ، بەلام بێگومان لە رێی ێندوقەكانی دەنگدانەوە و بە دیموكراسیەت ،بەلام كە عەقڵیەتی كوردی هێشتا مابوی بگۆرێت و كاتی نەهاتبوو یەكگرتوو چی بكات ، یەكگرتوو بەرنامەی ئەوەی نەبوو دەبابەی عەرەب و بەعسی و پاسداری ئیرانی و تەیارەو دەبابەی توركی بەكاربهێنێت بۆ لە ناوبردنی كورد و یەكلا كردنەوەی كێشەكانی لەگەڵ بەرامبەرەكاندا، ئەوەتا ئەو خۆ راگریەی یەكگرتوو هێزێكی وەك بزوتنەوەى گۆران فێر كرد كە ئەویش پەنا بۆ توندو تیژی نەبات و خۆ راگر بێت و بە هەڵبژاردن و دیموكراسیەت بەرەنگاری گەندەڵی ببێتەوە.
هەڵبژاردنەكەی 7/3 زۆر راستی بۆ خستینە روو كە دەبێت هەموو كوردێك لێی وردبێتەوە ئەویش ئەوەیە كە گۆرانكاری بەرنامەو پلانی وردی دەوێت و كارێكی ئاسان نییە و گەر بە هەڵچون و هات وهاوار شتێك كرابێت ئەوا زۆر لەوە بچوكترو كاریگەر ترە كە بتوانێت گۆرانكاری بكات ،ئەوەی ئیستە دەیبینین لە دوای كۆیی هاتنی هەلبژاردن كە باس لە تەزویر دەكرێت،بەشێكی زۆری راستە، مەرج نییە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان هەموی راست بێت و خاڵی بێت لە تەزویر، بە داخەوە كە ئیستە هەندێك كەس لێمان تێدەگەن كە ئێمە جاران دەمانوت تەزویر زۆر دەكرێت و دەسەڵات هەمیشە پشتی بە تەزویر بەستوە، ئەوان جاران گەر خۆیان بەشێك نەبوبن لە تەزویر چییەكان ئەوا هەر هیچ نەبێت بروایان پێ نەدەكردین و دەیانوت ئەوە دەنگی كەمتان هێناوە بۆیە وا دەڵێن ، بەڵام ئیستا خۆیان باش دەزانن كە چۆن تەزویر دەكرێت و چییان كردوە.كەواتە لەمەشدا یەكگرتوو كارێكی گەورەی كرد كە ئیستە تەزویر چیەكانی دوێنێی هێنایە ریزی خۆیی وئیستە بە یەكەوە دژی تەزویر كاردەكەن و دژی وەستاونەتەوە.
بە هەموو پێوەرێك یەكگرتوو ئەو هێزە بزوێنەرە بوو كە جوڵەو داینەمۆی گۆرانكاری بوو لە كوردستان و ئیستەش هەق وایە هەموو هێزە ئۆپۆزسیۆنەكان سوپاسی بكەن بۆ ئەو خەباتە نەپساوەیەی كە رچە شكێن و رێخۆشكەر بوو بۆ بەدیهێنانی ئەم رۆژە و هێزەكان بە عەلمانی و ئیسلامیەوە خۆیان تیا تاقی كردەوەو خۆیان بە خەلك ناساند،یەكگرتوو مامۆستاو پلان دارێژەرەو خاوەن پرۆژەیەو چۆن رابوردووی پرە لە قوربانی بۆ ئەو رێگەیە دڵنیاین ئایندەش چاوەرێی حیكمەت و دانایی و لێزانی ئەوە، گەر بە بێویژدانی هەنگاوەكانی هەڵسەنگێنرێت ئەوا لە رۆژگار دەریدەخات كە هەر ئەو شێوازو هەنگاوانە لەكار پەسەندەو دەتونێت خزمەت بە گەل و میللەت بكات .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست