دواى ئەوەى بەهاوكارى میدیاى ئەهلى و هەندێك لەرێكخراوە مەدەنییەكان و كۆمەڵێك لەخەڵكى خەمخۆرو دڵسۆز، كۆمەكمان كۆكردەوەو بردمان بۆ ئاوارەكانى قەندیل، هەندێك كە خۆیان ناتوانن كارى باش بكەن، بۆ ناشرینكردن و بێ ئەرزشكردنى كارەكەى ئێمە، بابەتێكیان بڵاوكردۆتەوە و سوكایەتیان بە ئەرك و ماندو بوونى ئێمەو هەوڵەكە كردوەو دەڵێن گوایە ئەو شتانەى براوە بۆ ئاوارەكان بەرهەمى ئێران بوون، لەراستیدا، خاوەنى ئەو بابەتە چونكە لەدوورە تیرى هاویشتوە ئاگادار نییە كارى واشى لەدەست نایەت، بەو نوسینەى ویستویەتى رەئى گشتى بشێوێنێت، دەنا دەبوو پێش لەنووسینى بابەتەكەى ئەركى ئەوەى بگرتایەتە سەر شانى خۆى و پرسیاری بكردایە ئاخۆ ئەو شتانەى كە ئێمە بردومانە بەرهەمى ئێرانى و توركین یان نا؟ بۆیە دڵنیاى دەكەینەوە ئەو بەو نوسینەى نەك خزومەتى بەكەس نەكرد، بەڵكە زیانیشى لە خۆیى و ئەوانەدا كە پشتیوانیان كرد.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست