<

فاروق رفیق دەبیت وەلام بداتەوە

31/03/2011, 12:00 (GMT+1)
ئەو گووتارەی كاك فاروق رفیق كە ئیوارەی 30/3/2011 لە (كوردسات) بلاو كرایەوە كە دیداریكی كۆن نیە، بەرپرسیاریەكی گەورە رووبەرووی كاك فاروق دەكاتەوە. ئەو هیرشەی ئەو دەیكاتە سەر گۆران و ئەو پاساوەی ئەو دەیهینیتەوە بۆ دەسەلات شتیكی ترمان پێ دەلیت جیاواز لەوەی سەرای ئازادی. ئەو هیرشەی ئەو دەیكاتە سەر گۆران هیرشیكی نارەوایە. ئەمە كاك فاروق دەخاتە بەر پرسیار: ئایا ئەمە پرنسیپی كاك فاروقە و گۆران بەو جۆرە دەناسیت كە باسی لیوە دەكات؟ ئایا هیچ شتیك لە گۆران گۆردراوە لەو كاتەوە تا كاتی سەرای ئازادی؟
چ ئەو دیدارەو چ هەر سوودمەندیەكی كاك فاروق لە دەسەلات زیاتر كاك فاروق دەخاتە بەر پرسیار. بۆیە نابی ئەو بیدەنگی هەلبژیریت. ئەو بە ئاشكرا لە شاشەیەكەوە بە هەمان ئوسلوبی خۆی كە دژی دەستەلات قسە دەكات، دژی گۆران قسە دەكات و پاساو بۆ دەسەلات دەهینیتەوە. بۆیە ئەبێ خەلكی لەمە بگەیەنێت ئەو مەبەستی چی بووە، بۆچی وا توند بە گۆراندا هەلدەشاخیت؟ گۆران هیچی لێ نەگۆراوە، هەر هەمان گۆرانی ئەو بەروارەیە كە كاك فاروق هیرشیكی زۆر توند دەكاتە سەری و بە پاساوی فەلسەفی خەلكی دەخاتە پرسیار لەسەر گۆران.
ئایا بەریز كاك فاروق ئەتوانیت روونكردنەوەیەك بدات؟ ئەوەی بینیمان دروستكراو نیە، بەلكو دەنگ و رەنگی كاك فاروق خۆیەتی، تەنانەت هیچ شتیكیشی لە شیوەی قسەكردنی خۆی نەگۆریوەو لە وەلامی ریكخەری بەرنامەكادا وەلامدەدتەوەو دەلیت: قسەیەكی زۆر جوانت كرد، گۆران نە ئەیەوێت و نە ئەتوانی گۆران بكات ...
چاوەریی وەلامی كاك فاروقین.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست