<

هاوارێك لەكارەبای هەولێرەوە (بەشی دووەم)

18/01/2012, 12:00 (GMT+1)
یەكێك لە دیاردە قێزەونەكانی كۆمەڵگەی كوردەواری كە تووشی بووە دیاردەی گەندەڵیە، بەتایبەتی ئەم نەخۆشیە زیاتر لە 20 ساڵە جەستەی كارەبای هەولێری گرتۆتەوە ئەمەش بە تایبەتی دەگەڕێتەوە بۆ بەڕێوەبەری كارەبای هەولێر بەتایبەتی دروست كردنی هەندێك تیم و كوتلە كە پێكدێن لە هەندێك لە كارمەندانی كارەبا كە بەقودرەتی قادر زۆربەی ئیش و كارەكان وەكو جێبەجێكردنی ڕاستەوخۆ ئیشی (قابلۆ و كێبڵ و سەرپەرشتی كردن) پێیان دەدرێت كە ئەمانەش دەتوانین بڵێن لە 25كەس تێپەڕناكات هەروەها جار جارێكیش كڕینی كەل و پەلەكان هەر لەلایەن ئەوانەوە دەبێت بەتایبەتی كاری (ئۆن لۆد، رینگ مێن، كەل و پەلی سەلامەی سناعی) كە تەنهاش پێویستە لەلایەن حاجی نەجمەدین دابین بكرێت خاوەنی كۆمپانیای ڕۆشنا بەناوی جیاواز و وەسڵی جیاواز كە ئەو مەوادانەی كە كڕاون بەتایبەتی ئەوانەی سەلامەی سناعی هەمووی كەل و پەلی خراپن بەكەلی كاركردن نایەن بۆیە داوا دەكەین كە پێداچوونەوەیەكی بەم كارانە بكرێت هەروەها بە گەندەڵیەكانی ناو كارەبای هەولێر ئە گینا دوای 20ی ئەم مانگە كارمەندان دێنە سەر شەقام دژ بە گەندەڵیەكان.
بەڕێزان لێرەدا چەند گەندەڵیەكی بەڕێوەبەرایەتی كارەبای هەولێر بە خاڵ دەخەمەڕوو:
1-دەسەڵاتداران ئەو پارەی لە زیادەڕۆی كارەبا وەردەگیرێت تەنها تەخشان و پەخشانی بەسەر چەند كارمەندێَك دەكەن كە برییتیە لە 70%گوژمەی گشتی ئەو پارەیەی لە تەجاوزات وەردەگیرێت كە ژمارەی كارمەندەكانی تەنها 12 كارمەند دەبن لە ئەندازیارانی كارەبای هەولێر كە مانگانە نزیكەی 200 ملیۆن دینارە ئەمەش لە هیچ شوێنێكی ئەم گەردوونە نەبووە كە لە 70%داهات بدرێتە چەند كارمەندێك وەكو لەسەرەوە باسم كرد، بۆ نموونە نەجمەدین، حەسەن سێفتی هەموو مانگێك پارە وەردەگرن.
2- ئایە تەئكید لە دوو خانووەكەی گروپی ئەندازیاران كراوە كە وەریان گرتووە لە بەرامبەر پێدانی كارەبا بە گروپی ئەندازیاران و بەكار هێنانی كەل و پەلی خراپ لەلایەن یاسین سدیق بەڕێوەبەری كارەبای هەولێر.
3-جەنابی وەزیر تائكیدد لە زەویەكانی دریم ستی كردەوە كە لەبەشی یەكەم باسمان كرد دراوە بە حسێن حامەد بەڕێوەبەری گشتی كارەبای هەولێر و یاسین سدیق بەڕێوەبەری كارەبای هەولێر.
4-پێویستە وەزیری كارەبا لێكۆڵینەوە لە جێگری بەڕێوەبەری كارەبای هەولێر حەسەن عەبدالڕەحمان بكات كە مانگانە چەند پارە حەوافز و دەرماڵە وەردەگرێت.
5-ئایە چۆن لێكۆڵینەوە لە پڕۆژەی دانانی تۆڕی ڕۆناكی سەر شەقامی 100مەتری هەولێر دەكرێت كە پێش ماوەیەك حاجی ئازاد پیرباڵ زیاتر لە 50 ملیۆن دیناری دزی لەگەڵ یاسین سدیق.
6-جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی بەڵێندەرەكان لەلایەن دارو دەستەی یاسین سدیق بە تایبەتی زانا عەباس لەسەر فیدرەكانی وێستگەی باشووری هەولێر.
7-وەرگرتنی ئۆتۆمبێڵێكی نیسان لە لایەن یاسین سدیقەوە لە ئەحمەد ماجیدی خاوەنی ماجیدی مۆڵ لە بەرامبەر پێدانی كارەبا بۆ ماجیدی مۆڵ و كڕینی زیاتر لە 60 ئۆتۆمبێلی پیكەب نیسان لە كۆمپانیای مەهتاب كە ئەحمەد ماجیدی خاوەن ئەو كۆمپانیاییە، و چەند گەندەڵیەكی تری كارەبای هەولێر لەبەشەكانی تر ئاماژەی پێدەدەین.
ماوەی چەند ڕۆژێكە یاسین سدیق لەگەڵ بەڕێوەبەری سەرجەم بەشەكان كۆبۆتەوە، چونكە كارمەندانی كارەبای هەولێر لەبەر
دزی و نایەكسانیەكانی یاسین و حسێن بەنیازی خۆپیشاندان و مانگرتن، بۆیە ترسی هەیە كۆبونەوەیان پێدەكات بۆ ئەوەی مانگرتن و خۆپیشاندان ئەنجام نەدەن.
پێویستە وەزیری كارەبا و بەڕێوەبەری گشتیەكانی ناو وەزارەت لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە لەسەر ئەو دزی و ناعەدالەتیانەی ناو بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای هەولێر پێك بهێنن.
چاوەڕوان بن لەبەشەكانی داهاتوو كۆمەڵێك لە دزیەكانی تری بەڕێوەبەری گشتی كارەبای هەولێر و بەڕێوەبەری كارەبای هەولێر و دار و دەستەكەی بڵاودەكەمەوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست