تەكەتول قوتابیانى پارتى شەكەتكردوە
04/05/2010, 12:00 (GMT+1)

1- (زانا حمەخان) كە(سلام عبداللە و فەرەیدون جوانرۆى) پشتگیریان دەكردو بە خەتى مەسعود بەرزانى ناسراوە
2- (هاورێ رەئوف) كە(دلێر حمەكریم) كارگیرى لقى4 پشتگیرى دەكردو لە ریگەى د. نورى عوسمانەوە هاوكارى دەكرێت و بە خەتى نیچیرەڤان ناسراوەو بەو ناوەوە كاردەكەن
ژمارەى دەنگدەرانى كۆنفرانسى لقى هەڵەبجە 30 كەس بون (هاورێ رەئوف) (22) (دەنگى هیناوە كە(دلیر حمەكریم)هاوكارى دەكات بە بەرپرسى لق دەرچوە . بەڵام (زناحمەخان)كە فەرەیدون جوانڕۆى و سەلام عبداللە پشتگیریان دەكرد تەنها(8)دەنگى هێناوەو ئەم ئەنجامە بەتەواوى فەرەیدون و سلام عباللە ى توشى شۆك كردوە
چەند رۆژیك دواى كۆبونەوەكە (فەرەیدون جوانرۆى) كۆبونەوەیەكى بە بەلقە ڕوخاوەكەى12كردوەو بەتوندى دژایەتى ئەنجامى ئەو كۆنفرانسەى ڕاگەیاندوەو دوابەدواى كۆبونەوەكە نوسراوێكى لقى تعمیم كردوە بۆ سەرجەم لیژنەو ناوچەكانى سنورى لق كە بەهیچ شیوەیەك تعامل لەگەڵ (هاوڕێ رەئوف) نەكەن وەك بەرپرسى لقى قوتابیانى هەڵەبجە هاوكارى نەكەن .
دوابەدواى ئەنجامى كۆنفرانس (فەرەیدون جوانڕۆى و سەلام عبداللە) سكاڵایەكیان بەرزكردوەتوە بۆ مەكتەبى سیاسى و مەكتەبى مسعود بەرزانى بۆ دانانى سنورێك بۆ تداخولەكانى (دلێر حمەكریم)لە كارەكانى قوتابیان و ناوچەكانى(سورێن ,سەیدسادق,ناڵپاریز) لە نامەكەدا داواى ئیجرائاتى توندیانكردوە بەرامبەر بە دلێر و بەوانەش كەهاوكارى(دلێر) دەكەن . لەماوەى ڕابردودا (دلێر) 30تا40ملێۆن دینارى بەخشیوەتەوە لەسنورەكەداو هەر لەماوەى چەند رۆژى رابردودا (دلێر) 14 كادیرى ناوچەكانى سەیدسادق وسورێنى بردوە بۆ هەولێر و یەكى 1000000 یەك ملیۆن دینارى بۆ وەرگرتون .پشكۆى كێشەكانى ناو پارتى ڕۆژ لەدواى ڕۆژ گەشتر دەبێتەوەو چارەسەركردنیشیان بەم عەقڵیەتەى ئێستاى سەرانى پارتى كارێكى لەكردن نەهاتوەو ڕێكخراوە كارتۆنیەكانى ئەو حیزبەش جگە لەكۆمیدیاو كاریكاتێرێك هیچ زیادەیەكى پۆزەتیڤ ناخەنەسەر ژیانى سیاسى ئەم میللەتە چارە ڕەشە
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

