سۆزانى سەرۆك لیست چى پێ وتین ؟
29/08/2009, 12:00 (GMT+1)

سۆزان و بەهێز حسێن و ئاكۆ شوانى هیچ شارەزاییەكیان دەربارەى فەلسەفەى سیاسی و سیستەمى سیاسی و چەمكەكانى عەدالەتى كۆمەڵایەتى و ئازادیە مەدەنیەكان و ماناى هاوڵاتى بوون و سەروەرى یاسا نیە ، ئەمانە نموونەیەكن لەو كۆمەڵە تووتى و مرۆڤە قورمیشكراوانەى كە وەك مارى كوبرا بە ئاوازى زوڕناكەى دەسەڵات هەمیشە ئامادەن بۆ سەما و هەڵپەڕین ، ئاخر سۆزانى كۆنە جایبى و بەقودرەتى قادر و لەبەرخاترى خاتران و گۆڕەكەى شەهید شەهاب نەبێ تۆ هى ئەوەى قسەو بریار لە لەسەرموقەدەرات و چارەنووسى میللەتێك بكەى ؟ ، بەهێز حسێن بۆپارەو هەندێ ئیمتیازى دەسەڵات وەك هەندێ كۆنە شیوعى داخ لەدڵ و لادەر و دژ بە پرینسیپەكانى رێبازى سۆشیالیزم و ماركسیەت بۆتە زۆرناژەنێكى وەك سەرۆ قادرو جەمال عبداللە و زەردەشتە نەخوێندەوارەكەى ژن براكەى مەلا حیكمەتە فەندى و ... تاد ، بانگەشەى تۆتالیتاریەت و گێڕانەوەى دەسەڵاتى دیكتاتۆرى و رۆژانى حوكمى سەدام حسێن لەبەرگى كوردیدا دەكەن ، د. ئاكۆ شوانى خزمەتچى ، د.سەروەر ى خزمەتكارو جاسوسە بەدناوەكەى ئەرسەلان بایز ، كە دكتۆراى لە مێژوودا هەیە و چەند لاپەڕەیەكى لەسەر سلێمانى نوسیوە و دكتۆراكەى پێ وەرگرت فڕى بەسەر سیاسەت و فەلسەفەى سیاسی و سیستمەكانى حوكمڕانى و چەمكە باو و بڵاوەكانى پەیوەندار بەو لایەنانەوە نییە و ئەوەى دەشى زانێ تەنها لە گوێ گرتن و هەواڵەكانەوە فێرى بوە كەچى باس لە كەمینە و زۆرینە و دیموكراسی و ئایندەى سیاسى و ژیانى پەرلەمانى دەكات ؟.
بەهەرحاڵ قسەو بۆچوونى ئەوانە ، قسەى سیاسیە كاڵفام و ناحاڵیەكانە و ئەوانەش وەك خولە سەنگاوى و شێخۆچكە جەعفەرە كەرەكە و ئەوانى تر بیر دەكەنەوە ، دەنا هیچ هێزو دەسەڵاتێك هەیە بتوانێ دەنگى 40%ى ئەندامانى پەرلەمانەكەى بە بێ بایەخ و نا گرنگ ببینێ و پەراوێزى بخا ؟ دەسەڵات هەیە وبتوانێ گوێ لەدەنگى نوێنەرى 40%ى دەنگدەرانى نەگرێ و بڵێ بێ ئەوانیش بریاردەدەین و خۆمان هەموو شتین ؟ ئەوەى لەو دەسەڵاتە و ئەو نەخوێندەوارە ناسیاسیە بەزۆر هێنراوانە دەیبنى و دەیبیستى لە قتووى هیچ عەتارێكا نییە ، ئەگەر ئێوە و لیستەكەتان بێ باك و باكتان لە ئۆپۆزسێۆن نیە بۆ مامە خەڵەفاوەكەتان چەندین جار مەرایی و پشە پشى بۆ لیستەكانى تر كرد ؟ بۆ بەرتیل دەدەن و شێخ و مەشایخ دەنێرن بۆ لاى لیستەكانى تر بۆ ئەوەى بەشدارى بكەن لە حكومەتە تازەكەتاندا ؟ ئاخر نەزان و بێ ئاگاى وەك ئێوە بوو چارەنووسی ئەم میللەتەى گەیاندە ئەمڕۆ و یەكێتیی تووشى ئەم رۆژە ڕەشەى خۆى كرد ! باسۆزان و بەهێز حسێنى خۆفرۆش بێ منەت بن لە ئۆپۆزسیۆن و لەدەنگى ئێمە تا ئەو رۆژەى پێی دەسەلمێنیین ئێمە كێین و ئێمە چین ؟ بادڵنیا بێت ناهێڵێین ئەو پاروە چەورانە هەر وا بەئاسانى قوت بدەن ، ئەگەر نەمرین و بمێنیین ئەوە یا نیشتمانتان لێ دەكەین بەدۆزەخ یا مافى خۆمانتان بەسەرەوە ناهێڵین ، چونكە كوردستان هى هەمووانە و دەبێ بۆ هەمووان بێت !
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

