مەلا بەختیار لە زیندانەکەی یاخسەمەردا (بەشی سێهەم)
31/12/2011, 12:00 (GMT+1)

***** ئەو زانیاریانەی سەروەم لە کتێبی (قەندیل بەغدای هەژاند) ی شەهید ڕێبازەوە وەرگرتووە.
لە گەرمەی گڕوتینی مفاوەزاتەکەی ساڵی ١٩٨٤ دا مام جەلال لە مزگەوتەکەی گوندی سیتەکدا خوتبەیەکەی ئاگراوی حەماسی بۆ خەڵکی سیتەک دا، لەپڕێکدا کەسێک لەناو خەڵکەکەوە هاواری کرد و ووتی (کێ بوو هات بۆ سیتەک، مام جەلالی بە شەوکەت)، تاڵەبانی بە گرژیەکەی ناسروشتیەوە پۆرتی هوتاف کێشەکەی شکاند، هەمان کەسی هوتاف کێش ئیستا لە گوندی سیتەک بۆتە نوێنەری تاڵەبانی و وازی بە ملێون دۆلارەوە دەکات .
پاش شکستی مفاوەزاتی یەکێتی و بەعس، هێزە سەربازیەکانی سوپای عێراق بە تەواوی لۆجیستیکی سەربازیەوە هێرشیان کردە سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزی پێشمەرگە لە چیای کەتوو و پیری شەوکێڵ لە ناوچەی شارباژێڕ، پاش مقاوەمەتێکی بێ وێنەی پێشمەرگەکان، کاک عەلی چوارتایی و چەند پێشمەرگەیەکی سەر بە توێژی جوتیاری گوندنشین شەهید کران .
کاک عەلی چوارتایی لە پاش ئاشبەتاڵی بنەماڵەی بارزانی ساڵی ١٩٧٥ بە تاقی تەنها لە کەژو کێوەکانی شارباژێڕدا بە خۆی و چەکەکەی شانیەوە دەسوڕایەوەو بانگەوازی تەسلیمکارانەی بنەماڵەی بارزانی هێنایە سەر چۆک.
هێرشە سەربازیەکانی سوپای بەعس لە شارباژێڕ بە شکستی بەعس و سەرکەوتنی هێزی پێشمەرگە کۆتایی هات، مەلا بەختیاریش بەکەماڵی ئیسراحەت بەسوودوەرگرتن لە هەلومەرجی نە شەڕو نە مفاوەزاتخەریکی دانانی شانەی خەوتوو بوو لەناو تیپەکانی هێزی پێشمەرگەدا.
ڕزگار ساڵح
هۆڵەندا - ئەنیشخەدە
٢٩-١٢-٢٠١١
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

