<

زۆر گرنگ...لەگەنجانی غەدرلێکراوی ھەولێرەوە..

10/04/2011, 12:00 (GMT+1)
دەکرێ بەویژدانەوە گوێمان لێ بگرن دەکرێ تۆزێک واقعیانە بروانینە رووداوەکان دەکرێ بەھە ستێکی برایانە گوێ لەئازارەکانمان بگرن...دڵنیایین زۆر بەی ئەوکەسانەی کەخیانەتیان لەخاک ونیشتیمان نەکردیە لەئازارمان دەگەن..خوشک وبرایانی بەرێزجەماوەری سەربەرزی کوردستان بەتایبەتی برایانمان لەھەموو سەرا ئازادیەکانی شاری سلێمانی ئایا راستە خەلکی ھەولێرترسنۆکن؟ئایا گەنجانی شاری ھەولێر ڕازین بەدەسەلاتە بەعسیەکەی پارتی؟؟؟بەدڵنیاییەوە نەخێرئەگەر ئێوە پڕن ئێمە ١٠ھێندەی ئێوە چونکە ئێمە زۆربەی شتەکانمان بەچاوی خۆمان بینیووە زۆر ئازارمان
بەدەستی مسعودی خاین بینیوە ئێمە لەو گەنجانانەین کە بۆ ماوەی ٦ساڵ لەزیندانی ماوینەتەوە ٣ ساڵ بەس لەزیندانە بەدناوەکەی ئاکرێ بووینە بەس لەبەر وەی کە ئێمە کۆمەلە گەنجێک بووین نارازی بووین بەو دەسەلاتە دیکتاتۆرو خوێن مژەی پارتی کە دلنیابن ھیچ جیاوازیەکی نیە لەگەل بەعسیەکان ..ئاخر دەلێن گەنجی ھەولێر بۆ خۆپیشاندان ناکەن من دەلێم ئەوەی لە زیندانی پارتی دیتمان شتەکە نازانین چۆن وەسف بکەین لەکیندەر دەست پێ بکەین بروامان پێ بکەن ئەوەی ١ رۆژ زیندانی مسعودی خاینی دیتبیت ئیستا لەئیمەدەگات پارتی واتە دڕندە واتە بەعس واتە کورد فرۆش اخر
کێ دەتوانێ ١١ ساڵ لە ژوورێکی ئینفیرادی بێت ؟؟کێ دەتوانێ خێزانی بێنە پێشی بلێن ئیعتیراف دەکەی یان ...؟؟؟کی َ دەتوانی ١ساڵ لەژورێکی ساردی وەک مجەمیدەی دانێن بەبێ جلک ؟؟؟کێ دەتوانی َپەرەمێزی لەژێر بێت و ئیعتیراف نەکات؟؟؟چەند خۆشەویست وھاورێمان ھەبوو لەناو زیندان گیانیان سپارد بەھۆی ئازاری جەستەیانەوە ..کوا فەرمانی شھید کە لە تائیستا پارتی حاشا دەکات لە کوشتنی؟؟؟کوا خالێ ؟؟؟ کوا کامران ؟؟کوا ئەو کۆمەلە گەنجەی بە دەست و پێ بە ستراوی خستتانە ناو ئاوی قەندیل؟؟؟بەرێزان زۆر نھێنی ھەیە کە لە زیندانەکانی پارتی بوون رۆژێک دەرفەتێک
دیتن بۆ جەماوەر روونی بکەینەوە ..
جەماوەری کوردستان ئەو ھەموو خەڵکەی دەھاتنە سەر شاشە ھەمووی سیناریۆی پارتی بوون کەبەزەبری ئازاردانێک پێان کراوە کەتا ئیستا لەھیچ زیندانێک نە بینراوە پێمان دەوتن بۆ ئەم قسانەتان کرد ووتیان توانامان نەما پەرەمێزمان لەژێر پێ کرا یەکێکی تر ووتی لە پیاوەتیان کەتاندم ئیتر توانام نەما یەکی تر ووتی بەچاوی فرمێسکەوە خێزانمیان ھێنا بەر دەمم ئیتر ووتم ژیانی من رۆیی با ھی ئە و نەروا اخر من ئەوشتانەمان بەچاوی خۆم دەبینی
نزیکەی ١٠٠٠ زیندانی بووین لە ئاکرێ زۆربەی کورد و عەرەب بوون ...ئەو کوردانەی لەوێبون زۆری گەنج بوون زۆری خەلکی ھەولێر بوون ھەمووی ٢و٣و٤و٥و٦و...تا ١١ سال بوو لە زیندان بوون بە بێ داداکا مابوونەوە گەنجی ١٢ سالیشمان لەگەڵ بوو ٣ ساڵ بوو گیرا بوو ھەنێ زیندانی ترسناک تریش ھەبوو کەپڕ بوون لەگەنجی قور بەسەری ھەولێر وەک زیندانی رێکخستنی مێیف کەپیسترین شوێن بوو راستەوخۆ مسروری کوری مسعود سەرپەرشتی دەکرد,زیندانی ئاکرێ سەر بە رێکخستن بوو مودیرە کەی عاشور بوو,زیندانی قدش کەلە بەینی دھۆک و زاخۆیە ئەوە بەس سەرکردەکان کەسە خەتەراکانیان دەبردە
ئەوێ سجنە کە لە ناو شاخە راستەوخۆ مسعود سەرپەرشتی دەکات,زیندانی ھولێرمودیرەکە ی عبداللە کەلەکیە زۆر لەگەنجەکانی ھەولێریان لەوێ ئازارداوە بەپیسترین شێوە وە سیناریویوکانیشان لەوێ دروست دەکرد لەلایەن عبداللە وبارزان قێاب ودلشاد یوسفی بە عسی و عبدالخالق ئیستا مدیری پۆلیسی ھەولێرە و محمد چاوشین ومحمد سلیم وھێرشە رە ش وملازم کاروان ملازم وریبوار وملازم ئومێدو ملازم دیاری ..ئەوانە دەستیان لە کوشتن و ئازاردانی خەڵکی غەدر لێکراوی ھە ولێرھە یە,زیندانێکی تر لە ناو لقی دووە سە ر بە رێکخستنە,زیندانێکی ترلە ناو ئاسایشی گشتیە وە
خانوەکانی دەورو بەری گشتی ھەموو زیندانی ئینفیرادیە و سە ر بەدەزگای تیرۆرە کە عایدی دلشاد یوسفی بە عسیە,وە کەسێک کە سەرپەرشتی ھەموو ئەوانە دەکات و وە پیس ترین کە سە ئە ویش عیێمە ت ئەرگوشیە پیاوی یەکەمی مسرورە ...دڵنیابن نازانین باسی چ بکەین ئەوەندەمان ئازارو کوشتنی خۆشەویستان سیناریوی دروستکراوی پارتی دیتووە بە وتارێک و ھە زار ووتار تەواو نابێ با بۆ رۆژی خۆی بێت بە س لە کۆتایی ٣ خال دەلێین : ١_ئێمە لە گەلتانین خەڵکی بەشرەفی کوردستان ئەگەر چی ئێمە دەمێکە لەم پارتە خۆ فرۆشە گەیشتین بەلام کە بێدەنکین وە ک وھەنگین.٢_بەس لە سەر
تەقینەوەی بەردەم وەزارەتی ناوخۆ ٣ گروپ دەیان ووت ئیمە ین ئەوەندە ئازار درابوون بە زۆر دانیا نا بوو پێیان ئاخر دەکری کەسێک گڵاسێک بشکێنی دوی تریش لە ولا را بێت بڵی ئێمەش لە گەلین بە ڵێ لە سنوری دەسەلاتی پاتی شتی لەوە گەورەتریش کراوە وەک ملازم دلێر پێان وتبوو دەزانی بۆ وا حەیات دەبەین چونکە تۆ حەیایی پارتیت بردووە ئاخر پارتی نازانم لە ٣١ ی ئاب حەیای چوو یان مایتی؟؟؟ ٣_ئێمە زگمان بەخۆمان ناسوتی َ دە سالی تر لە زیندان بین بەلام خەمی دایک و باوک و کە سو کارمانە بەس دڵنیابن رقی تۆلە چەند تاخیر تر بێت ئەستوور تر دەبێت
...
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست