<

كاك كۆسرەت ئەم دەموچاوە ناشیرینانە تۆیان لە پیش چاوى دەڤەرەكەمان ناشیرین كردوە,بۆ لایان نابەى؟!

19/02/2010, 12:00 (GMT+1)
لە ئەنجامى هەڵبژاردنەكانى ناوخۆى یەكێتى هەندێك دەموچاوى نامۆ بە جەماوەرى یەكێتى هاتنە سەر عەڕشى مەڵبەندى چۆمان كە لەسەر تەكەتولى كاك كۆسرەت حسابن ئەمانە لە ماوەى حوكمڕانیان هیچیان بۆ یەكیتیەكان وتەنانەت بۆ بۆ تەكەتولەكەى كۆسرەتیش نەكرد بەڵام بۆ خۆیان ئەشەدەنوبیلا كاسبى چاك بوون هەریەكەیان دەیان هەزار دۆلارى ئەو خەڵكەیان هەڵ لوشى هەر یەكەو چەندین پۆلیس وپێشمەرگەى پەنادیواریان هەیە,كوڕو كچەكانیان موچەخۆرن ,لیستى موچەى وەهمیان هەیە بۆ كەسە نزیكەكانى خۆیان ئەوانە ڕاستى ئەوەندە حاشاهەڵنەگرن هەموو خەڵك دەیزانێ تەنانەت چەندین جار پێش چاوى(م س)و مام جەلالیش كراوە بەڵام لەبەر تەدەخولى خودى كۆسرەت هیچ ئیجرائاتێك لەگەڵ ئەم دزانە نەكراوە! تەنانەت لە هەڵمەتى هەڵبژاردن لە حزورى سەعدى پیرەو فریاد ڕەواندوزى لە زیاتر لە پێنج كۆبونەوەى جەماوەرى چەندین خەڵك لە ئاستى جیاوازدا داواى گۆڕینى ئەوانەى كردوە ئێ كەواتە بۆ نایان گۆڕن بۆ ئەوەى گۆڕانێكى گەورە لە هاوكێشە سیاسى و ئینتیخابیەكەى عێراق لە دەڤەرەكە دروست كەن!؟ئەى نازانن ئەوجارەش مێژوو زۆر خراپتر خۆى دوبارە دەكاتەوە؟؟!!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست