ئەى ناجوامێر تۆ چیت و كێیت و لە كوێ بویت وا ئیستا خەبەرت بوەتەوە؟؟ وەڵامێكی كورت بۆ بەناو جوامێرێك لە كوردستان نێت
28/05/2010, 12:00 (GMT+1)

دلنیام ئەو قسە پوچانەی كە فێری بویت خۆشت باوەرت پێی نییە و ناتوانیت بیسەلمینی وتەنها بیستوتەو بۆیان باس كردوی ،یەكگرتوو خاڵى نییە لە عیب و كەموكوری ،بەڵام ئەو تۆمەتەی كە دەدریتە پاڵی سەبارەت بە ناعەدالەتى زۆر دورە لە راستیەوە، من خۆم باش لە بیرمە كە ئەو قوربانیەى تۆ باسی دەكەیت بێ جیاوازی و مالأ بە مال دابەش دەكرا، برۆ ئیستەش ئەوانەی لە خیرو هاوكاریەكانی رابیتەو یەكگرتوو سود مەندبوون لە بێباوكان و نەخۆش وهەژاران بزانن كەی جیاوازی كراوە لە نێوانیاندا، بە پێچەوانەوە لە ئەرشیفی چالاكی ئەو رێكخراوو دەزگایانەدا بە تۆماری دەنگ و رەنگ هەڵگیراوە كە چەندین خەلك و كەسی سەر بە لایەنە جیاوازو سەدان هەزار خەلكی تر كە سود مەند بون و كەس جیاوازی نەكردوە لە نێوانیاندا، دروست كردنی ئەو تۆمەتە بێسەرو بەرانە شاردنەوەی گەندەڵیەكانی ئەو دەسەڵاتەیە كە بە تزكیەو نامەی ریكخستنی تایبەت نەبێت بواریان نەداوە كەس دامەزری و سود وەرگرێت لە داهاتی میللەت كە هی خۆیەتی و ئەوان دەستیان گرتوە بەسەریدا، باشە گەر یەكگرتوو پارەى لە دەرەوە هێنابێت بۆ خەڵكی هەژار چ عەیبەیەكی تیایە، بەڵام دزینی پارەى میللەت و بەكارهێنانی بۆ چەواشەكارى و كرینی ویژدانی خەلك لای ئەو بەریزە شتیكی ئاساییە، پێم ناڵێی ئەو هەموو ملیار دۆلارە كە ساڵانە لە گومرگ و داهاتی وڵات دەست دەكەوێت چی بەسەردێت وبۆ كوێ دەبرێت؟.
ئەو چاویلكە رەشەى كە ئەو ناجوامێرە لە چاویدایە شتەكانی لێ تیكداوەو لە جیاتی ئەوەی بپرسێت ئایا ئەو هەموو سامانەی میللەت و ئەو نەوتەى كە بەشی هەموو تاكێكی ئەم گەلەیە بۆ كوێ دەبریت و كێ دەیخوات و دەچێتە كام بانكی وڵات و بۆ كێ سەرف دەكرێت؟ لە جیاتی ئەوە دەپرسیت بۆ فلان وەزیرى یەكگرتوو لە مالّی خویدایەو بۆ لە خەیمەدا نیە،
دلنیا بە هەموو میللەت پرە لە دزی و گەندەلیەكانی دەسڵات و یەكگرتوش ئەو تەوژمەیە كە بۆ كۆتای هێنان بە ناعەدالەتی هاتوەو چیتر ناتوانن خوینی میللەت بمژن و خۆتان بكەنە پاڵەوان و كەسانی تر دوژمن ئەوە بەسەر چو كە بە ئارەزوی خۆتان خۆتان بسەپینن، یەكگرتو لە ناو میللەتەوە هاتوەو بۆ بە كونا كردنی ئەوانەی كە وەك شەمشەمە كێرە بە دەركەوتنی خۆری راستی دەبیت بچنەوە كونەكان و روی ئاوەدانیان نەبێت.
یەكگرتوو عەقلەكانی خستەوە كارو كوردستانی خستە سەر رێی دیموكراسیەت و قوربانی بۆ داو ئێوەی ناچاركرد كە لە ترسی یەكگرتوو زور شت بكەن و لەو خەوە خۆشە بەخەبەر بین و بوەستن لە بەردەم پرسیاری میللەتدا، بۆیە لە كۆتاییدا هەقە ئێمە لە تۆ بپرسین ئەرى تۆ لە كێوە هاتویت و هى كوێیت؟؟؟؟؟؟؟؟؟
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

