بەلگەیەكی مەلموس لەسەر هەولدان و ئامادەكاری (ی ن ك)و(پ د ك)بۆتەزویركردن لەئەنجامی هەلبژاردن؟..
22/02/2010, 12:00 (GMT+1)

هەردوو حیزبی دەستەلاتداری گۆرەپانەكە تائیستاش ئەیانەویت بەفیل و تەزویر كردن ئاراستەی هەلبژاردن بگۆرن هەلبەتە ئەمەجاری یەكەم نیە كاری لەم شیوەیە ئەنجام بدریت لەلایەن ئەم دوو حیزبەوە لەراستیشدا پسپۆریەكی تەواویان هەیە لە شیوازی دەست تیوەردانی ئەنجامی هەلبزاردنەكان و تەزویركردن و فرت و فیل. هەرچەندە ئەم شیوە كردارانە بەرپەچی ووتەكانی خۆیان ئەداتەوە , لەبەرئەوەی جەنابیان بانگیشەی دیموكراسی و بنەماكانی ئەكەن لەهەموو كەنالەكانی ناوخۆیی و دەرەوە و لەناو میللەت و دانیشتن و كۆبوونەوەكانیان بەڵام بۆخۆیان بەكردار ئەیسەلمینن ئەوانە هەرهەمووی پروپاگەندەیە و فری بەراستی و حەقیقەتی رەفتارو كردەوەكانیانەوە نیە و تەنیا خوێ كردنە چاوی هاوڵاتی بیدەستەڵات و هیچی تر.
بۆهەلبژاردنی ئەمجارە بەدەر لەكرینی دەنگی دەنگدەران و هەولدان بۆناشرین كردنی سومعەی لیستی گۆران و لایەنەكانیتر بەڵام بەرامبەر بەلیستی گۆران زۆرتوندو تیژانە هەلویست ئەنوینن و تەنانەت ئەوەی پەیوەندیان پیوەبكات یەكسەر كۆمیتە و ناوچەو مەلبەند و لق بەتەلەفۆن هەرەشەی لیدەكەن, لەگەل ئەوەشدا بەدەرلەمانە هەرچی بەریوەبەری ویستگەی دەنگدان و ریككخەری نیوان ویستگەكانە ئەندامانی ئەم دوو حیزبە بەتەنسیقكردن لەگەل كۆمسیۆن دانراوە لەشارەكان تا ئەگەر هەرئەنجامیك بەدلی ئەم دوو حیزبە نەبوو لەناوەندەكانی دەندان ئەوا بەئارەزووی خۆیان و خۆبەخۆی خۆیان دەستكاری بكەن و بەئاواتی خۆیان بگەن, بۆدرۆ و راستی ئەم قسانە ئەكریت لیژنەیەك بێ لایەن درووست بكریت و راستیەكان دەركەویت بۆ هەموو لایەك و بۆ هاوڵاتیان, لەبەرئەوەی هەرچی حیزیی دلسۆزی ئەم دوو حیزبە و بەریوەبەر و یاریدەدەری قوتابخانەكانە ئەوانە ئەم وەزیفەیەیان پیدراوە بەریوەبەری قوتنابخانەو یاریدەدەرەكانیش هەرهەموویان كەسانی نیو ریزەكانی ئەم دوو حیزبەن ولەپیناو ئەم دوو حیزبە و بەرژەوەندیەكانیان دەستكەوتی ماددیی هەموو شتیك ئەكەن تا حیزبەكانیان لییان رازیبیت چوونكە لەم ساتە وەختەدا بەگونیە پارەیان بۆ هەلدەریژن تا بەهەرشێوازیك بیت سەركەوتن بەدەست بهێنن؟...
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

