بەڵگە: سوپای پاسداران داوای كێشانی خوێنی مەحكوومانی سێدارە لە ئیتلاعات دەكات
14/01/2012, 12:00 (GMT+1)

هەروەها لەو نووسراوەیەدا هاتووە، "بۆیە داوا دەكەین بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەشە رێگە بدەن و بڕیار بدرێ ئەو كەسانەی سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە و حوكمەكە جێبەجێ دەكرێ، بەشێوەیەكی زۆر نهێنی خوێنی لە رۆژی جێبەجێكردنی بڕیارەكەدا دەرفەتێك بە ستافێكی پزیشكیی جێگەى متمانەی خۆمان بدرێ خوێنی ئەو كەسانە بەتاڵ بكرێ و لە بانكی هەڵگرتنی خوێن هەڵبگیرێ تا لە كاتی پێویستدا بدرێتە برادەرانی پاسدار كە لە شەڕ و تێكهەڵچوونەكانی سەر شەقامەكان بریندار دەبن و دەستبەجێ پێشكێشیان بكرێ.
هەروەها ئاماژە كرداوە "جێگە باسە، بۆ ئەوەى هیچ جۆرە تێبیینی و تانەیەكی شەرعی لەسەر ئەو كارە نەبێ، پێشتر پرس بە ئیمام خومەینی رێبەر و دامەزرێنەری كۆماری ئیسلامی كراوە و بەڕێزیان فەرمووی كە هیچ جۆرە كێشەیەكی شەرعی لەو كارەدا نییە".
مۆری/ داوكاری گشتیی سیستەمی دادوەریی كۆماری ئیسلامیی ئێران
کلیکی ئەو لینکەی خوارەوە بکە:
https://www.kurdistanpost.com/biz/bellge/inqlab_jemhuri.jpg
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

