بەختیار سەعید لە ستایشى نێچیر بارزانیدا
13/11/2009, 12:00 (GMT+1)

هەنگاوەكان بەرەو پێش و كارەكان گەورەتر بوون تا شەوى 1/10/2009 ئاگر بەردرایە ئۆتۆمبێلەكەیى و بەجارێ هەراكەى گەورە كرد و بێ ئەوەى كەس بزانێت كە ئایا لەسەر كێشەى خێزانى بووە یان هۆكارەكەى چى بوو، بێ سێ و دوو دەزگا ئەمنیەكانى سلێمانى پێ تاوانبار كرد بەوەى شەو حەراسەتیان لەسە سەیارەكەى نەگرتووە.
تا ئێرە مەرحەلەى خۆ سوور كردنەوە و بەگەندەڵ ناوبدنى حوكمەت و حیزب بوو، بەڵام لێرەوە چى؟
لەلەسوچى سەرەوەى چەپى لاپەڕە دووى ژمارە 101ى رۆژنامەى ستاندەر سوپاس و پێ زانینێكم بەرچاو كەوت كە لەبەرامبەر ئەوەدا كرابوو كە لەبرى سەیارە سوتاوەكەى بەختیار سەعید نێچیرڤان بارزانى سەیارەیەكى دیكەى بۆ دەكڕێتەوە، ئەوەش گوایە لەسەر پێشنیارى كۆمەڵێك رۆژنامەنوس، دەكرێ بڵێم لە دیدى منەوە ئەوكارە بەتەواوى جێگاى سەرسوڕمانە و گوومانە، چونكە ئەوەى رۆژێك پارتى و بارزانیەكانى لە نزیكەوە ناسیبێت تێ دەگات هێندە زانایانە كار دەكەن و گومان نابردرێت هێچ كاتێت بێ هۆ دیاریەكى بچووك ببەخشن جا سەیارە و بەتایبەتیش پڕادۆ؟
من لێرەوە تەنها یەك پێشنیار دەكەم بۆ بەختیار سەعد و برایانیشم لە رۆژنامەى ستاندەر دەڵێم نەدەكرا دەقى ئەو پێشنیارە بڵاو بكەنەوە؟؟ یان دەتوانن ناوى ئەو رۆژنامە نوسانەمان پێ بڵێن كە ئەو پێشنیارەیان كردوە؟
یان وەك كورد دەڵى دووگى تەر بێ عەلامەت نییە؟
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

