<

شەربێ تۆڵەى لیستى هیواتان لێ بكەینەوە هەى جاش و خۆفرۆشەكانى بنەماڵەى تاڵەبانى و بارزانى

14/06/2009, 12:00 (GMT+1)
لەمێژە ئێوە دەستتان بە خوێنى كورد سوورە، ئێوە ئەو ئەژدیهایەن كە لەسەر خوێنى گەرمیانییەكان و بارزانییەكان گەورەبوون، ئەو عومەرى خاوەرەى كە تادوێنێ شانازى بە كوردبووینى خۆیەوە دەكرد ئەوەندە خیانەت و فرۆشیاریتان لەسەر كردوو با بازارەكاندا هەرزان فرۆشتان كرد تاكو تف و نەحلەتى لە ئێوەكرد، دایكە دەموچاوچرچە رەشپۆشەكەى گەرمیانم ئەمەندە چاوى لە رێگا بوو تاكو كەسوكارەكەى بێتەوە بەڵام ئێوە ئەنفالچییەكانتان خەلات كردووەو روفاتى ئەنفالكراوەكانیشتان لە بازارە گەرمەكانى خۆتاندا سەوداو مامەڵەى پێوەدەكەن، گەر ئەمڕۆ رێگا نادانە كەس و كارى ئەنفلكراوەكان بەشدارى هەڵبژاردن بن، هەڵبجەییەك شەهید دەكەن كە داواى مافى خۆى بكات، لیستێ دابخەن كە خاوەن كەرامەتى نەتەوەیین و جاشایەتییتان كەشف دەكات ئەوا دڵنیابن ئەمرۆ ئەو رۆژەیە كە چیتر ناتوانن دەنگى ئازادیخوازان كپ بكەن ئێوە هەر ئەو جاشە بوون كە ئێران و تورك و سەدامى كاكە رەشتان كردبووە كەعبەتان و سوجدەتان بۆ دەبرد بەڵام ئەو كاتە چوو، ئێوە گەر ئەمڕۆ كەسانى خاوەن ئەخلاق و رەوشت بەرزو خاوەن بڕیارى گۆڕان لە دام و دەزگاكان دەردەكەن و بێ نانیان دەكەن ئەوا ئێوە ئەو نەوەیەن كە سەدام ومستەفا كەمال و خومەینى تفى كردۆتە دەمتان بۆیە دەبێ ئەوەش باش بزانن چارەنووسەكەى كە كاكە رەشى بەغداد هەڵواسین و نەعل بوو ئەوا دڵنیابە چارەنووسەكەى ئێوە عەلەلووت ماسی و ملازم موحسینەكەى بەردەركى سەراى سلێمانى ساڵى 1991 دەبێت هەر ئەو گەلەیە خاوەن بڕیارو گۆڕانە و هەر ئەو گەلەشە تەخت و تاراتان تێك دەدات، بۆیە چیتر كەس لە ئاست كپ كردنى دەنگە ئازادیخوازەكان كپ نابێت و هەر كوردێكى خاوەن ویژدان و بەشەرەفتان لێ دەبێتبە كاوەیەكى ئاسنگەرو سەرتان پان دەكەنەوە. چاوەڕێ بن هەى جاشەكان نەك مێژوو بگرە زبڵدانیش قبووڵتان ناكەن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست