ئەرشیفی ناپاکی .. بارزانی (بەشی پێنجهم)
17/06/2011, 12:00 (GMT+1)

(نامەیەک بۆ سەرانی سەرەخۆرە لە کوردستانی عێراق، سەبارەت بە ئەزمونێک کە ڕۆڵەکانی خۆی شێواندیان).
حائیری لەو نامەیدا دەڵێت:
ئەوە ئێوە بوون باسی دیموکراسی و مەدەنیەت و دژەتوندوتیژیی و ئاشتیی و ..هتد دەکرد ..بەڵام کاتێ چوونە لای جەلادەکەی بەغدا و دەستان خستە دەستی ئێمە چمۆڵەمان لە ڕووی خۆمان نا ،...
چەندەهای وەک مادام میتران و ئان کلوید ، زۆرێک لە پارلەمانتارە ئەوروپییەکان پشتگیرتان بوون، کە دەبێت دیمەنێکی مەدەنی لە کوردستاندا بێتە دی . هەموویان لە پاداشتی بێ دەنگبوونیان لە کاتی کوشتنی هەڵەبجەدا خۆیان بە قەرزداری کورد دەزانی و لە دوای ڕاپەڕینەوە ، ویستیان ئەو قەرزەتان بدەنەوە .
داواتان لەو عێراقیانەش کرد، کە گیرۆدەی دڵڕەقییەکانی خۆیان بوون لە دەورتان کۆبنەووە و بێنە ماڵەکانتان لە کوردستان . هاتن و کۆنگرەی نیشتمانی عێراقی یەکگرتووی لێکهوتهوه کە یەکەم پاساری سیاسی هاوبەشی عێراقی بوو بۆ فیدراڵی و مافی چارەی خۆنووسی کوردانی پەسەندکرد، بەڵام لە پێناو وەسیەتنامە و میراتگیری سەدامدا، کە کامهتان لە گیرفانی خۆی بنێت، کهڵکهڵهی شەیتان کەوتە کهللهتانهوه، خەونی منداڵانی کوردتان دزی ، پاکترین ئەزمونی ئەم دەڤەرەتان لەباربرد ، پارلەمانەکەتان کردە سەربازگە و کوردستانتان دابەشکرد بەسەر دەرەبەگایەتی سیاسییدا، ڕەوشتی جەلادەکانتان هەڵگرتەوە و کەوتنە بهکارهێنانی زەبروزەنگ و توندوتیژی بەرانبەر نەیارە سیاسییەکانتان ، جەهالەت و دەمارگیریتان وەک پیاوەکانی بەغدا هێنایەوە ناو کوردستان ، گیانتان کردهوه به بهر زیندانیکردن و ئەشکەنجەدان و راوهدوونان و تیرۆری سیاسیی. سنورەکانی کوردستانتان واڵاکرد و نیشتمانتان کردە زەمینێکی کراوە بۆ جەندرمەکانی تورک و پاسدارانی فارس و غارەچییە عارەبەکان ، کەی بیانەوێت و چۆن بیانەوێت دێنە ماڵەکانتانەوە.
وەک سەردەمی مەغوڵ و تەتار ، یەکتر داگیردەکەن، چیاسەرکەشەکانی کوردستانتان کردە تۆزی و لمی خۆپەرستی خۆتان و سیاسەتتان .
ئەوە بزانن کە ئاخوند و درۆزنە ئەو سەرکردە نهتهوهیی و نیشتمانییەی لە کوردستاندا بەشدارە یان دەستی سورە بە کوردکوژی و لەباربردنی دیموکراتی و سڕینەوەی ماف و زەوتکردنی قسە و بیروڕای جیاواز ...هتد
ئەمە کورتکراوەی ئەو نامە مێژووییە، کە حائیری ئاڕاستەی بارزانی و تاڵەبانی کردووە.
شایەنی ئاماژە پێکردنە، جەلال تاڵەبانی لە کاتی پرسەکەی حائیریدا لە ڕێگەی فەخری کەریمەوە، ئهو راستییهی نهشاردهوه که ئهم کهسایهتییه چهند له خۆیان پیاوتر و دڵسۆزتربووه بۆ کورد، بۆیه وتەیەکی سەبارەت بە جەواد حائیری پێشکەش کرد و تێیدا دهڵێت "ڕەحمەتی نمونەیەکی بەرزە لە جوامێری کە مرۆڤ دهبێت پەندی لێوەربگرێت .
https://www.kurdistanpost.com/biz/pdf_kp/JeweadAlhayri.pdf
بهشهکانی پێشووتر:
ئەرشیفی ناپاکی .. بارزانی (بەشی چوارەم)
ئهرشیفی ناپاکی .. بارزانی (بهشی سێیهم)
ئەرشیفی ناپاکی..بارزانی (بهشی دووهم)
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

