ئایا شه‌قام به‌هێزتره یان ئۆپۆزسیۆن و حكومه‌ت ؟
24/05/2011, 12:00 (GMT+1)

ئه‌و ناسیاسیانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بوون كه تا ئێستاش نه له بیری سیاسی نه له بیری نه‌ته‌وه‌یی تێنه‌گه‌یشتوون خۆیشیان نازانن چی ده‌كه‌ن هه‌ر لایه‌نێكیان به‌خۆیان و چه‌ند كورسیه‌كی شه‌ق و شڕه‌وه لاف و گه‌زافی به سیاسی بوون و خۆ به‌گه‌وره‌زانمن نیشان ده‌ده‌ن به بێ ئه‌وه‌ی تا ئێستا به سیاسیه‌كانی ده‌سه‌لاتیشه‌وه مێشێكیان پی له ئاو كرابێ به وبێ یارمه‌تی وولاتانی ده‌ره‌وه وه‌ك ئه‌مه‌ریكاو روسیاوبه‌ریتانیاو ئیران و توركیا‌و سوریاوته‌نانه‌ت ئیسرائیل،ئاخر پێمان نا‌لێن ئیوه كین و چین؟تۆ نه‌توانیت كیان و قه‌واره‌یه‌ك و سوپاییه‌كی سیاسی به‌هێزت هه‌بێت ئیتر بۆ هه‌بیت ئه‌ی ده‌سه‌لاتی كوردی؟یان ئۆپۆزسیۆن تۆ كه ده‌لێیت من شه‌ری خۆتڕێنم پێناكرێت ئه‌ی بۆ وا خۆت به پاله‌وانی ئه‌م ده‌سه‌لاته كۆێله نیشان ده‌ده‌یت و ئه‌م خه‌لكه هه‌ژارو به‌شمه‌ینه‌ته له كێ هان ده‌ده‌یت و خۆشت وه‌ك به‌زه‌كی بانان بۆی ده‌رده‌چیت له پاشان به‌گێره‌شێوێن و هه‌زارو یه‌ك تۆمه‌تی تر ناومان ده‌به‌یت؟ئه‌ی بۆ داوای تۆڵه سه‌ندنه‌وه ئه‌كه‌یت له‌وانه‌ی كه به سه‌ی خۆتان خوینی گیره‌شێوێنه‌كانیان رشتووه؟كه‌واته ئه‌وانه راستن كه به فیشه‌ك و گوله‌ی بیكه‌یسی كه‌له‌سه‌ر و ده‌ست و پێی گێره‌شێوێنه‌كانیان دڕیوه و كون كون كردووه،باشه ئه‌م دووفاقیه‌تان یانی چی والله بابه ئه‌مه ده‌لێن بانێكه‌و دوو هه‌وا،ئێمه دڵنیاین ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ی ئێستا‌و یه‌كێتی و پارتی بیزانایه ئه‌م ئۆپۆسیۆنه به‌هێزن و سیاسه‌تی ژیر بۆ له‌ناوبردنیان داده‌نین ئه‌وا هه‌رگیز به‌ده‌ستی خۆی دروستی نه‌ده‌كردن و مۆله‌تی به‌حیزبی بوونی پێنه‌ده‌دان و هه‌رگیز وه‌ك هێزێكی سیاسی نیشانی نه‌ده‌دان به‌لام ئه‌وان زۆر سیاسی تر له‌وانه‌ی ئێستا عقلی ئۆپۆزسیۆن به‌رێوه ده‌به‌ن به كوردییه‌كه‌ی ده‌زانن بایی چه‌ندن،هه‌ربۆیه‌ئێستا ده‌سه‌لات خۆی له ئۆۆزسیۆن گیڤ كردۆته‌وه‌و ئاماده نییه هیچ مه‌رج و خالیكیپێش وه‌ختی لێ قه‌بوول بكات پرسیاره‌كه لێره‌دا ده‌ڵیت بۆ؟له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌سه‌لات هیچ خۆی دلنیایه كه شه‌قام ئێستا زۆر ڕق ئه‌ستوره به‌رامبه‌ری هه‌ر ڕۆژێكیش دێت شه‌قام ئه‌و تۆڵه‌ی خۆی لێوه‌رده‌گرێت به‌لام ئه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی خۆشحاڵ كردووه ئه‌وه‌یه كه ده‌شزانێت ئه‌و شه‌قامه‌ش هه‌ڵوێستس به‌رامبه‌ر لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان نه‌ماوه‌وه پشگیریان كه‌متر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌یزانی پێشتر شه‌قام ئۆپۆزسۆنی له‌سه‌ر سه‌ر داناوه به‌لام ئێستا ته‌واو پێچه‌وانه‌یه‌و بۆی ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌ویش هه‌ر هه‌مان سیاسه‌ت و نه‌خشیه‌ی حیزبه ده‌سه‌لاتداره‌كه‌ی یه‌كیتی و پارتی له ژێر سه‌ردایه و بۆ خۆیان نه‌بیت بۆ كه‌سی تر كار ناكه‌ن،وو ده‌یانه‌ویت به ته‌نووری شه‌قام كولێره‌ی خۆیان ببرژێنن واته له‌سه‌ر خوینی شه‌قام خۆیان بكه‌ن به پاله‌وان و بڵێن ئێمه به‌رهه‌می چاكسازیمان هیناو خه‌باتمان بۆ كرد،له‌كاتێكدا باش ده‌زانین كه هه‌ر له بچه‌كترین به‌رپرسی ئۆپۆزسۆن تا گه‌وره‌ترینیان رۆژێك ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه و خویێنیان نه‌داوه به ده‌ستس ئه‌م ده‌سه‌لاته له‌وه‌ته‌ی ده‌نگی ناره‌زایی هه‌یه له شه‌قام به‌لكو ئه‌وان هه‌ر خۆیان‌و ماڵ‌و مندالیان له كۆشك و ڤێلاو ئیستراحه‌ت بوون و لاوانی هه‌ژاروو بێكارو بێمایه‌و چین و توێژه‌كانی تر هاواریان ده‌كرد،هربۆیه ئێستا شه‌قام فێری وانه‌یه‌كی تازه بووه ده‌ڵیت تا رۆله‌ی به‌رپرسه‌كان نه‌بینین له شه‌قام هاوار بكات دژی ئه‌م ده‌سه‌لاته خوێن رێژه ئێمه‌ش رۆله‌ی خۆمان ناده‌ین به كوشت تا كه‌س و كار‌و لایه‌نگریان نه‌درێت به گرت ئێمه‌ش خۆمان ناده‌ین به گرت،كه‌واته لێره‌وه ده‌رده‌كه‌ویت كێ خاوه‌نی هیزه‌و كی به هیزه ئه‌وه‌تا به سێ حیزبی سیاسی به‌هیز تانایان نییه ئه‌وانیش ڕێژوانیك بۆ خۆیان دروست بكه‌ن یان برندارێكی وه‌ك زمناكۆ بهێنه‌گۆ،ده‌ك ماڵتان ئاوانه‌بێ ده‌سه‌لات و ئۆپۆسیۆن بۆ خۆتان و سیاسه‌ت و عقلێك كه نه‌وه‌ی نوێی ئه‌م ولاته‌تان پێ دا به كوشت و سه‌قه‌ت و ئیفلیج و كه‌ساستان خستن،دلنیابن شه‌پۆلی توڕه‌یی ئه‌مجاره‌ی شه‌قام هه‌مووتان له‌م بازنه سیاسیه‌ی هه‌ریمی كوردستان ده‌كاته ده‌ره‌وه گه‌ر زوو به هۆش خۆتان نه‌یه‌نه‌وه ده‌رسێكتان فێر ده‌كات كه هه‌رگیز به خه‌یالیش نه‌تان دیبێت.دلنیابن هه‌رگیز شه‌قام ئه‌و هه‌ڵه‌یه دوباره ناكاته‌وه كه نه ئێوه‌و نه ده‌سه‌لات به برا گه‌وره‌و قاره‌مان نیشان بدات زه‌نگیكی خه‌ته‌رو مێژوویه‌كی ڕه‌ش چاوه‌رێی هه‌ردوكتان ده‌كات ووریا بن كولێره‌ی ئێوه به ته‌نووری شه‌قام جارێكی نابرژێت بگره هه‌م خۆتان هه‌م كولێره‌شتان ده‌سوتێنین.......
پارێزه‌ر/ئه‌ندامی بزووتنه‌وه‌ی لاوانی 17 شوبات
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

