<

د.سامان فەوزی ئەندامی یەكێتی بۆ پەرلەمانی عێراق دەڵێت من سەر بەگۆرانم(بەشی یەكەم)

27/05/2010, 12:00 (GMT+1)
بەر لەماوەیەك زیاتر لە جارێك لەسەر سامان فەوزی كاندیدەكەی یەكێتی بۆ پەرلەمانی بەغدا لە كوردستان پۆست بەبەلگەوە نووسراوە، بۆ نمونە لەكاتی قەیرانەكەی نیوان یەكێتی وگۆران، که‌ د. سامان هاوكاری سەرانی یەكیتی دەكرد لە رووی یاساییەوە بۆ ئەوەی گۆران بدرێتە دادگا. ئەم كەسە پێش ئەوەی ببێتە ئەندام پەرلەمانی بەغدای ئەم خولە، لە نێوان مەلبەندی (1)ی یەكێتی لەسلێمانی و گردەكە ڕاكەڕاكێی بوو. لەگردەكە سەرنجێكی وای ئەدا كە مەلبەند و یەكێتی دەیانەوێ شتی بۆ بكەن و لەمەلبەندیش هەمان سەرنجی دەگەیاند كە گردەكە بایەخی پێدەدەن.
بەر لە دوو هەفتە سامان فەوزی بە د.شاهۆ سەعید ئەندام پەرلەمانی هەرێم سەر بەلیستی گۆران وتووە من هەر (گۆران)م. بۆ ئەم قسەیە شایەتی تریش هەیە، گەرنا نەماندەنوسی. دوو روویی ویاریكردنی ئەم كەسە بۆ هەموو لایەنەكان دەركەوتوە. لە 13-4-2010 لە هەفتەنامەی چاودێری مەلا بەختیار ئەم كاندیدەی یەكێتی دەلێت:"... یەكێتی بە ئاسانی ناكەوێ ودەتوانێ زوو هەستێتەوە و خۆی بگرێتەوە... پێویستە كەسانی گەندەل كە لادەبرین نەك بیانبەنە شوێنی تر.. بەلكو دادگایی بكرێن ودەست بەسەر مولك و مالیاندا بگیرێ".
ئەم قسانەی كاكی دختۆر باجی لەسەر نیە. بۆچی شەفافانە ناوی دزو جەردەكانیان ناهێنیت؟ خۆت بۆ گەیشتنت بە پۆستی پەرلەمان سەرت بەكۆشی چەندین بەرپرسدا كرد و لەم پێناوەدا وازت لە زانكۆ و زانستیش هێنا. ئایا خۆت نەبوویت وتت ئەم پۆستەی پەرلەمان دیاری خودایە بۆم هاتووە، بۆ دەولەمەند بوون وئیمتیازات؟ ئێستاش دەتەوێ یاریەیكەی پێشوو بكەیت لای بزوتنەوەی گۆران دەلێیت من هەر هێشتا گۆڕانم و لای یەكێتیش دەڵێیت من یەكێتی وخزمەتكاری سەرۆك مام جەلالم وخۆشت بۆ ئەم كۆنگرەیەی یەكێتی كاندیدكردوە بۆ ئەندام سەركردایەتی. سەیرە كەسێكی ئەكادیمی بەدەستی خۆی هەرلە ئێستاوە كەسایەتی خۆی سووك وریسوا دەكات هەموشی تەنیا لەپیناوی پارەو كورسیدا.
مامۆستایی وزانستەكەت دەبووایە زۆرە لەمە گەورەتر و پیرۆزتر بوایە. خەلكی ئەوەتا دەچنە سەر شەقامەكان ودەنگی نارەزایی پەرەدەسێنێت لە دژی ئەم گەندەلانەی دەسەلات وداوای دادگایی كردنیان ئەكرێت كەچی تۆ تازە بەخەیاڵی خۆت دەتەوێ یەكێتی بەهیز بكەیتەوە و دەڵێیت ناكەوێ. بەم جۆرە تۆش بەشێكی لەم دەسەڵاتە بەهەموو گەندەلی ومافیایینەوە،رفاندن وتیرۆركردنی رۆژنامەنووسان...تاد. پیرۆزت بێت، ده‌سا بڕۆ خزمەتی بنەمالەی تالەبانی ودەسەلات ودزو جەردەكان بكەو خۆشت دەولەمەند بكە بەناوی كوردایەتییەوە. تۆش وەك ئەوانەی وەك تۆن.دنیایەكی سەیر كە كێ دەیەوێ بەری كێ بخوات، بەلام چیتر لەبەرەی گەل نەماویت ودەستەكانیشت كەشف بوون. ئەمانە رۆژگارێك بێت بكەون ئەو كاتە دەبێت چیتر بۆ هەمیشە سەرت شۆر بكەیت
جەنابی یاساناس كاك دختۆر سامان فەوزی. تۆ نەبویت وەك سەرۆك بەشی كۆلێجی یاساو زانستە رامیاریەكانی زانكۆی سلێمانی چاوت لەو بەرپرسانە پۆشی كە بەبروانامەی تەوزیرەوە دەیانخویند و بروانامەكەشتان دانێ. بنووسە وانییە هەتا بەلگەنامەكەت بۆ بخەینە بەردەم كەچی سەیرە باس لەگەندەلی دەكەیت. لەكاتی پرۆپاگاندەی هەلبژاردن خویندكارەكانتان دەبرد بۆ ستۆدیۆی گەلی كوردستان و بازرگانیتان پێوە دەكردن. ئەمە بوو جوداكردنەوەی حیزب لە زانكۆی حیزبەكەت؟ سەیرە كە بەرپرسانێكیش لەگردەكە دەنگیان بۆ تۆ كۆدەكردەوە یان بروایان بەدرۆكانت كردبوو، یان ئەم ماستە مویەكی تیدایە و لەوانەیە خەت مائیل و شتی واش بووبیت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست