<

كۆمپانیای زێنده‌ڵاڵی بە سەر كجی كوردەوە ئەكا و بارتیش ڕێكلامی بۆ ئەكا

27/05/2011, 12:00 (GMT+1)
كۆمپانیای زێن ی مۆبایل كۆمپانیایەكی كوێتی عێراقیە و حیزبی دەعوە خاوەنی نیوەی كۆمپانیایەكەیە. بۆ ڕێكلامكردن هەڵساون كچێكی گۆرانی بێژی كوردیان هێناوە كە ناوی نازدارە و خەڵكی باكوری كوردستانە لە گەڵ كوڕە گۆرانی بێژێكی عێراقی عەرەب بە ناوی ماجد موهەندیس. لە ڕیكلامكردنەكە دەرئەكەوێ ماجد و نازدار خۆشەویستی ئەكەن واتە خۆشەویستی نێوان نێرێكی عەرەب و مێینەیەكی كورد. بێگومان نازدار خۆی عەقڵە بچوكەكەی لەو ئاستە نیە شتێكی ئاوا بزانێ بەڵام بێگومان چەند ده‌ڵاڵێكی  له‌شفرۆشی كورد لە پشت ئەم كارەوەن كە یەكێكیان تەلفزوێنی پارتیە كە ڕیكلام بۆ ئەم كۆمپانیایە ئەكات.
عەرەب بەم شێوە بیر ئەكەنەوە كە كورد میللەتێكی مێیە و عەرەب نێرە بۆیەش لە وێنەدا كچێكی كورد و كوڕێكی عەرەب دخەنە ڕوو. ئەگەر وانیە بو بە پێچەوانەوە نیە كوڕێكی عەرەب و كچێكی كورد بێنن؟
ئەمە هەمان ئەو سیاسەتە بەعسیە كۆنەیە كە كاتی خۆی لە شارە كوردیەكان لە بۆنەكاندا لافیتەیان بە سەر دیوارەوە هەڵئەواسی تیایدا نوسرابوو بە شمشێری عەرەبی و خەنجەری كوردی عێراق بنیات ئەنێین. یان ئەیان نوسی (شجر النخل العربی وشجرە الجوز الكوردیە یتعانقان الی الابد) واتە دار خورمای عەرەبی و دار گوێزی كورد لە باوەشی یەك ئەمێننەوە تا ئەبەد. بەڵام ناوی دار خورما بە شێوازی نێرینە هاتوەو و ناوی دارگوێزەكەش بە شێوازی مێینە. ئا ئەمەیە تێڕوانینی عەرەب بۆ پەیوەندی عەرەب و كورد بۆ ڕیسواكردنی میللەتەكەمان وەك بڵێی ئێمە میللەتیكی مێینەین و چاوەڕێی نێری عەرەبین. توركەكانیش جۆرێك لەم سیاسەتەیان هەیە بەرامبەر بە گەلی كورد لە باكور. بەڵام بەداخەوە ئەم جۆرە سیاسەتانە لە رَێگای كورد خۆیەوە ئەكرێ كە چەند كەسێكی خۆفرۆش و نیشتمان فرۆش پێی هەڵئەسن وەك تەلەفزوێنی پارتی خیانەتكار كە بۆتە دەڵاڵی عەرەب بە سەر كچی كوردەوە ..
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست