<

جەبهەى توركمانى دەست بەسەر كۆلیژى زمانى زانكۆى سەلاحەدین دادەگرێت

16/04/2010, 12:00 (GMT+1)
لەسالى 2007 دا راگرى كۆلیژى زمان گۆردرابەبریارێكى سەرۆكایەتى زانكۆى سەلاحەدین و لەژێرراسپاردەى (پشتیوان ێادق) بەرپرسى لقى دووى پارتى دیموكراتى كوردستان (د.نەوزاد حەسەن) لەشوێنى (د. عەلى جوكل) دانراوبوو بە ڕاگرى كۆلیژى زمانى زانكۆى سەلاحەدین لەكاتى دەست بەكاربوونى ناوبراو لە كۆبوونەوەى ئەنجومەنى زانستى كۆلیژ ئەوەى پێیان راگەیاندكەهیچ گۆرانكاریەك ناكات لە بەشەكان و راگرایەتى كۆلیژ بەلام لە ناوەراستى سالى 2008 داراگرى كۆلیژبەهاوكارى(د حازم)كەماوەى 7 سال لەزانكۆى (ویلكەند) لەشارى ئەنكەرەى توركى لەسەرحیسابى جەبهەى توركمانى خوێندویەتى ونامەى ماستەرودكتۆراكەشى هێناوەتەوەلەم زانكۆیەدالەدواى گەرانەوەى لەسەفەرى توركیاكەلەكاتى سەردانەكەى چاوى بە(ئیحسان دۆغرەمەچى) كەوتبووبەپێ ى هەندێك سەرچاوەلەكاتى دانیشتنى (د نەوزاد)لەگەل دۆغرەمەچى گەیشتۆتەرێككەوتنێك سەرۆكى بەشەكا ن وجێگرەكانى خۆى بگۆرێت ئەومامۆستایانەلەجێگاى ئەوان دابنێت كەواسەربەجەبهەى توركمانین یان نزیكن لەحیزبەتوركمانیەكان
پاش ماوەیەك راگرى كۆلیژدەستى بەگۆرانكاریەكان لەناوراگرایەتى كۆلیژكرد
جێگرەكەى خۆى كەپێشتر (د دلخۆش) بوولایداكەگەردیەلەشوێنى ئەو توركمانێكى دانا بەناوى (دشادان) لەكۆلیژى ئێوارانیش بەهەمان شێوە (د عبدالواحد)ى لاداو (دوریا)ى لەجێگاى داناكەئەمەى دوایی تورك پەرستێكى زۆرترسناكە هەروەها سكرتێرەكانى خۆى گۆرین وتوركمانەكانى لەشوێنى ئەوان دانا
ئینجا لە درێژەى گۆرانكاریەكان لەناوبەشەكان لەبەشى عەرەبى دەستى پێ كرد (د گولیزار) بەسەرۆكى بەش دانراكەبنەمالەكەیان نزیكن لەلێپرسراوانى سەربەجەبهەى توركمانى و (د.عوسمان) كە پێشتر سەرۆكى بەشەكە بوولادرا كە یەكێكە لە پێشمەرگەكۆنەكان (د نەوزاد) لەپاش لابردنى (د. ئیبراهیم عەزیز) كە دزەییە سەرۆكى بەشى كوردى مەرجى ئەوەى لەسەر دانا كە دەیكات بە سەرۆكى بەشەكە بەلام دەبێت دیوار و هۆلەكانى بەشى كوردى بەرەنگى شین بۆیە بكرێت كەوا رەنگى ئالاى جەبهەى توركمانیە بۆیە زۆر جار قوتابیەكان دەلێن مانگەكەشتان لەناوى دروست كردبایە تا بە تەواوى ببایە ئالاى جەبهە ئینجا بۆ سەرۆكى بەشى توركى د.حازمى هەلبژارد كە وایە كێكە لەوانەى ئەلقەى پەیوەندى راگرى كۆلیژە لەگەل بەرپرسانى توركى هەر ئەویش سەفەرێكى بۆكۆمەلێك لەو قوتابیانە رێكخست كەسەر بەئەوانن بۆ توركیا بەلام ئەوەى جێگاى تێرامانە راگرى كۆلیژئامادەنەبوو كە لەگەل ئەم وەفدە هیچ مامۆستایەك بچێت كە كوردبن جگەلە (دشادان) نەبێت كەهەموكات سوێند بەگۆرى (كەمال ئەتاورك) دەخوات
ئەمە جگەلەوەى كەراگرى كۆلیژ لە ژوورەكەى خۆى تەنها سەیرى كەنالە توركیەكان دەكات و لەكاتى كۆبوونەوەى ئەنجومەنى زانستى كۆلیژ بە زمانى توركى قسە لەگەل ئەومامۆستایانەدەكات كەزمانى توركى دەزانن تاوەكو و مامۆستایەكانى ترلێیان تێنەگەن
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست