<

ئافەرین ............. چەتەكانى ئاسایش

14/06/2009, 12:00 (GMT+1)
دوێنێ 14-6-2009 لەسەر شەقامى ئۆرزدى شارى سلێمانى كۆمەڵێك لە كەڵەگاكانى ئاسایشى سلێمانى و چەتەچاونەنیشتوەكانى ئەم دەزگایەبە سەرخۆشى و زۆر بێ شەرمانە هەڵیان كوتایە سەر شۆفێرێكى تەكسى و پاش لێدان و سوكایەتى پێكردن و هاواركردنیان لەسەر شەقامەكە كە ئەمان ئاسایشن و كەس بۆى نى یە ڕێگریان بكات و بەكارهێنانى دەمانچە و چەك و بە چوار ئەندامى ئەو دەزگایە لاوێكى ئەم شارەیان بێ هۆش كرد و پاش هاتنى مەفرەزەى لەرزۆكى پۆلیس نەتوانرا ئەم كەڵەگا ووڵات پارێزانە ڕاپێچى زیندان بكرێن تا بەرپرسى یەكەمى پۆلیسى ئەم شارە خۆى بەشدارى كرد و دەستگیر كران دڵنیاشم لەوێ لە گوڵ كاڵتریان پێنەوتراوە , دەستان خۆش دەزگا سەركوت كەرەكەى شارى هەڵمەت و قوربانى كە بوویتە ئەمنە سپى یەكەى شارو گەنجانى ئەم شارە سڵى لێئەكەن و بێ ئەوەى هیچ دەسەڵاتێ بتوانێ ڕێگریان بكات , ئەمە ئەو ئازادى یە بوو كە بۆ ئەم شارەیان هێنا ئەمە ئەو مافى مرۆڤەیە كە ئەمان پۆزى سەركەوتنى پێوە لێدەدەن , لەم شارەدا بە دەیان سیخوڕیان بڵاو كردۆتەوە تا بتوانن گەورە و بچوكى ئەم شارە چاو ترسێن كەن و كەكردوشانەو درێخیان نەكردووە , تەكسى و فەرمانگەو بازاڕو مزگەوت و یاریگا و سەیرانگا و ....هتد پیاوى ئەمانى تێدایە كەهەركەسێ بەمان بڵێ باشنین بە ڕۆژى ڕوناك و بەبەرچاوى شارەوە ڕاپێچى دەكەن و سوكایەتى پێدەكەن و كەسێیكى وە تاریق ڕەمەزانیش پاش ئەوەى داواى لێبووردنى لێدەكرێ ئازادى ئەكەن , ئەوان بوونەتە پیاو خۆرى شار و دەسەڵات و پارەو سەیارە و زەوى پێش هەموو كەسێ بۆ ئەمانە و ئەمانیش بۆ سوكایەتى پێكردنى ڕۆڵەكانى ئەم شارە بەكارى دەهێنن , شار ڕاپەڕى تا ملازم موحسین دەركرا و كاكل و شەماڵ بە دارا كران كە بە خوێنى لاوانى ئەم شارە ڕاماڵدران , بەڵام لەسایەى ئەم دەسەڵاتەدا (ملازم پشتیوان) پەیدا بووە بۆ داپڵۆسینى لاوى ئەم شارە كە دڵنیام بە لافاوى گۆڕانى ئەم جارە ئەم خەوش و پیسیەى ئێستا شارى تێكداوە دەچێتە سەرە نوێلكى مێژووەوە و خەڵكى تۆراوى ئەم شارەش ڕەحمیان پێناكات ......
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست