مەڵبەندى رێكخستنى پێشمەرگە، یان مەڵبەندى بازرگانیكردن؟
21/03/2009, 12:00 (GMT+1)

ساڵى 2008 (هیوا رەش) كرایە فەرماندەى ئەو لیوایە ز ئەمیش لە ئەنجامى ململا نێ ى ناو یەكێتى بەڵام وهك نوێنەرى بنەماڵەى تاڵەبانى كرایە فەرماندەى لیوا .. ئەنوەردۆڵا نى وهەندێك لە فەرماندەیى موچەكانیان گۆڕى. دواترناكۆكى نێوان فەرماندەیى گشتى واى كرد لە جیاتى ئەوەى جێگرێكى كوردى بۆ دابنێن كەسێكى عەرەبیان كردە جێگرى لیوا. لە گۆ رانى فەرماندەى فەوجەكانیش عەرەبێكیان كردە فەرماندەى فەوج كە پێشتر بە ناوى كوردەوە هەرهەمان لیوا بوو، بەناوى مقدم عدنان، كە ئێستا فەرماندەى فەوجى (دووە) بە وتەى خۆى ئەبێت هەموو مانگێك (بیشت ملیۆن دینار) بدات لە جیاتى ئەوەى كراوەتە فەرماندەى فەوج، لەژێر دروشمى چەندین ناونیشانى بێ سەر وبەرەدا پشك ئەدرێتە هەفاڵا نى فەرماندەیى گشتى و گوزەرى مەڵبەندى رێكخستنى پێشمەرگە ئەتوانن سەیرى ئەم دیكۆمێنتە بكەن، كە بەناوى دەستەى حیمایەى (مستەفا چاورەش) لەسەر میلاكى لیواى 16 مانگانە موچەیان بۆ براوەتەوە. و مانگانە لەلایەن (م. اول سامان) ئەو برە پارەیە وەردەگیرێت . كە زۆربەیان ناوى وەهمین و تیایاندا هەیە لە زانكۆ خوێندكارە؟
بۆ ئاگاداریش هەندێك لە ئەندام مەڵبەند و جێگر و كارگێرەكانى مەڵبەنى رێكخستنى پێشمەرگە. جگە لە موچە و نەسریەى خۆیان لە سەر سوپاى عێراق موچەى تریان هەیە و لە داهاتوودا ناوى ئەوانەشتان بۆ ئاشكرا دەكەین. لەمانگى شوباتى 2009 دا ویستویانە ئەم موچانە ببرن (مستەفا چاورەش) بانگی (هیوا رەش)ى فەرماندەى لیواى كردووە و پێى ووتووە ئێمە تۆمان كردۆتە فەرماندەى ئەو لیوایە. ئەبێت مانگانە ئەم موچانە بدەیت و هەروەها (سەد و پەنجا هەزار دینار)ى خواردنەكەشیان بنێرى واتە بۆ هەر سەربازێك _ سەد و پەنجا هەزار دینار پارەى خواردن جگە لە موچهكەیان.
بۆ بینینی بهڵگهکه، کلیکی ئهو لیستهی خوارهوه بکه:
http://www.kurdistanpost.info/pdf_filer/peshmerge16.pdf
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

