
هەمومان ئاواتە خواز بووین كە كورد لەم شارەدا هیچ نە بێ بوێرێ بڵێ كوردم هەمومان خەومان بەم ڕۆژەوە ئەبینی و دوای پرۆسە هەناسەی خۆشیمان هەڵمژی , دیارە ئەمە سەركەوتنێكی گەورە بوو كە وەك خەو هاتە پێش چاومان كەركوكی دڵ و قودس رزگاری بوو بەڵام بە هیمەتی هێزی هاوپەیمانان نەك یەكێتی و پارتی كە ئێستا منەتمان بە سەردا دەكەن , من لێرەدا نامەوێ لە سەنگ و قیمەتی بزوتنەوەی كوردایەتی كەم بكەمەوە بەڵام بەعس بە شۆرشی كورد و شیعە نەڕوخا . لە سەرەتای پرۆسەوە دەست كرا بە فەرهودكردنی مڵك و ماڵی دەوڵەت و هەندێ لە خەڵكانی كەركوكیشی بەر كەوت . بەهەرحاڵ ووتمان ئەمە ئیفرازاتی دوای ڕوخانی هەر ڕژێمێكە و داتر چاك دەبێ و هەردوو حیزبە سەرەكیەكە هاوكاری شارەكەو ئیدارەكەی دەكەن و ئەو فەرهودەی كەسایەتیە سەربازیەكانی ئەوان كردویانە دەگەرێننەوەو دەیان دەنە دادگا , دواتر هەر ئەوانە دەستیان كرد بە زەوی داگیركردن و خانوو ڤیلا دروست كردن و دوكانی تیجاری و ...هتد , زۆربەی خەڵكەكەیان فێر كرد و كەتاكو ئێستاش بەردەوامە و تەنانەت ئیدارە وپارێزگاو شارەوانی و قایمقام و پۆلیس و ...هتد. ناوێرن نزیكیان بكەونەوە بەر هەڕەشەی توند دەكەون و نمونەی زۆریش هەیە تەنانەت زەوی خەڵكیشیان داگیر كردووە . بەدەیان باندی ڕفاندنی مناڵ و ژن و كەسایەتی كەشف بونە كەسەر بەدەزگا ئەمنیەكانی پۆلیس و ئاسایشی كوردە , بۆ پارە پەیداكردن لەم شارەدا كوردیان سوك كردووەو زۆربەشیان خەڵكی كەركوك نین , لە مانگی ڕابوردوو لە گەراجێكی تەجاوزدا بۆریەكی نەوت دۆزرایەوە كە كەشف بوو كێیە بە تەلەفۆن و هەرەِشە چارەسەر كرا كە ئاسایشی یەكێتی لە پشتەوە بوو , هەرئەوانیشن لە زۆربەی وارداتی كەركوك شەریكن كە هاتنەوە كەركوك قەرزار بوون ئێستا خانوو لە سلێمانی و كەركوك و مەزرەعەو سەیارەی زۆرو تازە مۆدیل كە هیچ مەنسەبێكی دیاریشیان نیە و كار بۆ مەسئولەكانیان دەكەن و شەریكن لەگەڵیان تەنانەت تەعەدای ناموسیش دەكەن , بێباك و لە كەس ناترسن هەر ئەم كارانە بۆتە هۆی نیگەرانی كوردی كەركوكیش نەك توركمان و عەرەب . لە هەموو دەزگاكان دەستیان هەیە (پارێزگا , كۆمپانیای نەوت . مەنتوجاتی نەوت , شارەوانی و شارەوانیەكان , زراعە , استسمار, تجارە ...هتد). هەرچەند نوسین دەوری نیە بەدەیان جار شت نوسراوە بەڵام سودی نیە ههردوو بنهماڵهی مافیا جهلال ومهسعود ئەوەی دزو پیاوكوژ و لەیاسا لادەر نەبێ و ئەڵقە لە گوێیان نەبێ نایانەوێ گوێی خۆشیان كەڕ دەكەن بەرانبەر بە نوسین و هیچ بەدوادا چونێك ناكەن , بۆیە زۆر بێئومێدی ڕەچاودەكرێ بەرانبەر بەم شارە و ئاخرمان خێر بێت . پارێزگار و ئەنجومەن و ئیدارە ئاگاری سەرجەم ئەو كارانەن و گەیەندراوەتە سەركردایەتی هەردوو حیزبەكە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست