
پێمان خۆشه له باوكتان گه‌رێین ئه‌ی كچ و كوری به‌رپرسه خوا پیداوه‌كان چونكه هه‌رچییه‌ك به‌وان بلێین یان بۆیان بنوسین باسی ئه‌و چه‌ند رۆژه‌ی خه‌باتی شاخ ئه‌كه‌ن و ده‌یده‌نه‌وه به‌ڕوماندا به مه‌رجێك باه‌رناكه‌ین باوكانتان بیریان مابێت كه به برنجی كوری و چه‌ڵتوكی ده‌نك خری زه‌وی باوپیرانمان و رۆنی و كه‌شكی خۆماڵی مه‌رو مالاتی دایك و باوكی ئێمه ورگی زلیان تێر كردبێت، باوه‌رناكه‌ین باوكانتان بیریان مابێت به پاره‌وه سامانی و مه‌ینه‌تی چه‌ند ساڵ ره‌نجی باوباپیرانمان ته‌نانه‌ت ته‌راش و جل‌و به‌رگیان شۆرشیان پۆشیبێت ، ده‌ك به نۆش و حه‌لاڵی ئه‌وانه بێت كه له پێناوی كوردایه‌تیدا شه‌هید بوون به حه‌رام و وه‌ك زه‌هری ماری خۆتان و باوك ودایكتان بێت كه تائێسته‌ش هه‌ر سپڵه‌ن و خوێنی ئێمه‌تان مژیوه،باشه ئه‌وا وتمان باوكتان خه‌باتی كرد و سه‌رو ساچمه‌ی بادی و تاپڕیان به شاخه‌كانه‌وه ته‌قاندووه ئایا ڕاویان كردووه یان وه‌ك خۆیان ده‌لێن شۆرشیان كردووه ده‌لێین(أمنت بالله)،هه‌رچه‌نده دڵنیاین گه‌ر خوینی شه‌هیده پاكه‌كان و ئه‌نفال و كیمیاباران و پاشان بمانه‌وێت و نه‌مانه‌ویت به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا و ولاتانی رۆژئاوا‌و به‌شیك له رۆژهه‌لات نه‌بووایه هه‌رگیز به چاوی سه‌ر ئازادیمان نه‌ده‌دی به‌لام ده‌لێین به هه‌رحاڵ قه‌واڵه‌ی كۆن تازه به‌تاڵه،ئه‌ی باشه ئێوه خۆ وه‌ك ئیمه نه له‌سه‌رده‌می شاخ بوون و نه تاپر و ساچمه‌زه‌ن ته‌قێن بوون،ئه‌ی بۆ ئێوه وه‌ك ئێمه ناژین كچ و كوڕی به‌رپرسان؟ ئایا ئیوه‌ش وه‌ك به‌ناز له پاش ده‌رچونتان له قۆناغه‌كانی خوێندن له ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا دێنه‌و كوردستان و فۆرمی دامه‌زراندن پڕ بكه‌نه‌وه‌و به ته‌مای موچه‌یه‌یه‌كی بژی و مه‌مره بن؟ یان ئایا ئێوه وه‌ك منی به‌نازو گه‌نجه بێكاره‌كان چاوه‌رێی موچه‌ی بێكارین له له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌لایه‌تیه‌وه پێدان بدرێت و بلێین خوا نه‌یبرێت؟باشه نه منی به‌نا ز و نه‌لاوان و گه‌نجانی بێ ماف و كار بۆ ئێوه‌مان نه‌دی له بنكه‌كانی دامه‌زراندن فۆرمتان پێ بێت ئه‌ی بۆ ئێمه كه‌س له براكانی ئێوه‌مان نه‌دی وه‌ك براكانی به‌نازو گه‌نجانی بێكاری كوردستان فۆرمی بێكارییان پێ بیت؟ئه‌ی باشه بۆ هیچ كه‌س له ئێمه رۆژێك نه له‌بازارو نه له‌فه‌خانه‌یه‌ك و چایخانه‌یه‌ك و مزگه‌وت و نادیه‌كی خواردنه‌وه و زانكۆ‌و شوینه گشتیه‌كان كه‌س له ئێمه‌و كوردستان ناتانبینیت تا گوێ بیستی ده‌رده‌ی دڵ و گیرفانتان بێت؟تۆ بلێی هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ئێوه‌ش وه‌ك منی به‌ناز و بڕاخوشكه‌كانم بێ ئیش و كارن و خاوه‌نی بڕوانامه‌ن و له روتان نایه بێنه‌ده‌رێ و كرێی پاس و ته‌كسی و نان خواردنێك ده‌ره‌وه‌تان پێ نییه؟تۆ بلێی هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه بێت ئێوه‌ش وه‌ك ئێمه هه‌موو رۆژێك حه‌زو خولیا و ئاره‌زوه‌كانتان رۆژانه له گۆری نه‌فره‌ت و بێ‌ماف وكار و نه‌بوونی ئازادی ده‌نێین ؟تۆ بڵێی ئێوه‌ش وه‌ك دایك و باوكتان له‌ماله‌وه رۆژانه وه‌ك ایك و باوكی ئیمه ده‌ست به دوعا بن تا دامه‌زرێن و ببنه خاوه‌نی چۆرێك له موچه‌ی بژی و مه‌مره؟تۆ بلێی ئێوه‌شوه‌ك ئێمه توشی كێشه‌ی ده‌روونی و فكری وماددی هاتبن یه‌كیكتان له خه‌یالێ چۆنیه‌تی شوكردن و ژن هێنان و به‌خێوكردنی مال و مندال و به‌ركێ گرتنی خانووه شڕۆله‌یه‌كدا بێت؟تۆ بڵێی تۆ بڵێێ تۆ بڵێی ......؟نازانین نه به‌نازو نه ئێمه‌هه‌رچه‌ند به مێشكی خۆماندا ده‌یهێنن و ده‌یبه‌ین باوه‌ر ناكه‌ین ئێوه‌ش هه‌مان ده‌ردی ده‌روونی و ماددی ئێمه‌تان هه‌بێت باوه‌ر ناكه‌ین دایك و باوكتان له هه‌مان بێده‌سه‌لاتی دایك و باوكی ئێمه‌دا بن ،باوه‌ر ناكه‌ین گیرفانی ئێمه ئێوه یه‌كسان بن،باورناكه‌ین خۆراك و جێگای نوستن و پشووی ئێمه‌و ئێوه وه‌ك یه‌ك بن ؟ئه‌گه‌ر باوه‌رتان پێ بكه‌ین ئه‌ی باشه بۆ رۆژێك یه‌كێكتان وه‌ك به‌نازی ئێمه خۆی نه‌سوتاند؟ئه‌ی رۆژێك یه‌كیك له ئێوه بۆ ده‌سته‌به‌ربوونی مافه‌كانی خۆی له خۆپیشاندانیك هه‌ڵنه‌قو‌ڵتاند؟ئه‌ی بۆ رۆژێك یه‌كێك له ئێوه پاڵ ده‌ست عه‌ره‌بانه‌و عه‌لاگه فرۆشی و بۆیاخچێتی وێنه‌یه‌كی نه‌گیرا؟ئه‌ی بۆ رۆژێك یه‌كێك له ئیوه له‌به‌رده‌م مزگه‌وت وشوێنه گشتیه‌كان وه‌ك چه‌رخ فرۆش و گۆره‌وی فرۆش و ته‌سبیح فرۆش و خۆی نه‌دركاند؟باوه‌ر ناكه‌ین ئێوه‌ش وه‌ك ئێمه بن باوه‌ر ناكه‌ین له دایك و باوكتان خۆشتر نه‌ژین نه‌خۆن نه‌كڕن رانه‌بوێرن،باوه‌ر ناكه‌ین ئیوه هه‌رگیز نه به‌ناز و نه ئیمه‌و نه‌گه‌نجانی كوردستان و نه شه‌قام شوینه هه‌ژار نشینه‌كانی ئێمه بناسن،باوه‌ر ناكه‌یت هیچ یه‌كێك له ئیوه هاورێی یه‌كی له ئێمه‌ی هه بێت رۆژێك ماڵی ئێوه‌ی دیبێت، باوه‌ر ناكه‌ین هیچ كام له ئیمه و به‌ناز بۆ رۆژێكیش بێت ئه‌و ولاتانه‌ی دیبیت كه ئێوه بۆ پشوو سه‌یران و رابواردنی خۆتان و دایك و باوكتان به ڤێلاو سه‌دان ملیۆن ده‌فته‌ر دۆڵار و كه‌نیزه‌ك و خزمه‌تكاری له خزمه‌تاندا بێت باوه‌ر ناكه‌ین باوه‌ر هیچ كام له ئێمه رۆژێك ئه‌و چێشت خانه‌و ریستۆرانت و هۆتێلانه‌ی دیبێت كه ئیوه به پۆزه‌وه و زۆر بێ باكانه و لێی ده‌خۆ ن لێی ده‌نون و ڕاده‌بوێرن و ته‌نانه‌ت بێزیشتان نایه‌ت به خزمه‌تكاره‌كانتان بلێین ده‌ستان خۆش بێت ،باوه‌ر ناكه‌ین منی به‌نازو براو خوشكه‌كانم گیرفانمان له گه‌ڵ ئێوه وه‌ك یه‌ك پاره‌وه پولی تیدابێت و ته‌نانه‌ت بزانیێت كیف و جانتاكه‌ی له كوێ دانابێت له‌به‌ر بێ پاره‌یی ئاوری لێ نه‌دابێت،باوه‌ر ناكه‌ین باوه‌ر ناكه‌ین باوه‌ر ناكه‌ین.
پارێزه‌ر: كارزان عومه‌ر
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست