عهبدولرهحمان قاسملۆ ئەو راستییە دەڵێت، کە بارزانى بهكرێگيراو بووە
23/07/2013, 12:00 (GMT+1)

عەبدولڕەحمان قاسملو چاوپێکەوتنێکى لەگەڵ گۆڤارى ئەلیوم سابع، کە ئورگانى رێکخراویى ئازادیى گەلى فەلەستینە ئەنجامداوە و دواتریش ئەو چاوپێکەوتنە لە ژمارە (١٠٩)ى رۆژنامەى کوردستان، کە ئۆرگانى حیزبى دیموکراتى کوردستانى ئێرانە بڵاو بووەتەوە.
لهو چاوپێكهوتنهدا لهيهكێك له پرسيارهكاندا له عهبدولرهحمان ئهپرسێت.
پ: لەبارەى پەیوەندیى رژێمى ئێران و بارزانیەکانەوە چى دەڵێن؟
له وهڵامدا عهبدولرهحمان قاسملۆ دەڵێت: ئەوان (بارزانیەکان) رۆڵى بەکرێگیراو دەگێڕن، یان ئەوەتا بە بڕواى ئێمە منداڵەکەى (کوڕەکەى) بارزانى لەلایەن تارانەوە وەک بەکرێگیراوێک رەفتارى (بەکار دەهێنرێت) لەگەڵ دەکرێت. رەفتار و هەڵسوکەتیان (رەفتارى بارزانیەکان) دژ بە بنەما سەرەتایەکانیشە. بە بڕواى ئێمە نابێت هیچ هاوپەیمانییەک لەدژى بەرژوەندییەکانى گەلى کورد پێکبهێنرێت.
لە خوارەوە کلیکی ئەو لینکە بکە بۆ بینینی بەڵگەکە:
لاپەرەی یەکەم
لاپەرەی دووەم
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

