ئهم سهرۆکه فوول مواسهفاته
15/05/2009, 12:00 (GMT+1)

مەسعودى كوڕى مەلاى ئاشبەتاڵچى، كە ئێستا سەرۆكى هەرێمە، وا جارێكى تر بەتەمایە خۆى بخاتەوە ناو پرۆسەى هەڵبژاردن و ئەمجارەش ببێتەوە بە سەرۆكى هەرێم , مەسعود جارێ پێشوو پەرلەمان دەنگیان پێی دا و بوو بە سەرۆك، بەڵام ئەمجارە مەسعود زۆر دڵنیایە، دهیهوێت خهڵکی دهنگی بۆ بدهن، بۆ ئەوەى ئەگەر دەرچوو سیستەمى حوكم بكات بە سەرۆكایەتى و هەر كە زانى لە هەڵبژاردنى ئەم جارەدا حكومەت لە دەست ئەو بنەماڵە خائین و كورد فرۆشەدا نەماوە ئیتر بە ئارەزووى خۆى حكومەت و پەرلەمان هەڵبوەشێنێتەوە، بەڵام خەیاڵى خاوە پشت بە خوا و بە جەماوەر ئەمجارە دەرچوون نابینن بە چاوەكانیان، چونكە هەتا ئێستاش مەسعودى خائینزادە بەس بە ناو سەرۆكى ئەم هەرێمەیە، هەتا ئێستا سەرۆكى نیوەى خەڵكى ئەم هەرێمەیە، هەتا ئێستاش بە ئەقڵیەتى خێڵەكى دواكەوتویى زەرد بیر دەكاتەوە.
لەلایەكى ترەوە ئەگەر بێتو مێژوى ئەم سەرۆكە و بنەماڵەكەى بخەینە بە لێكۆڵینەوە ئەوا بۆت دەردەكەوێت و ئەگەیتە ئەو قەناعەتەى ئەوەى دەنگ بدات بەم خائینە وەكو ئەو خائین و كوردفرۆش دەبێت، بۆیە ئەگەر بمانەوێت ئەم جارەش خۆمان تەسلیمى ئەو هەڵەیە نەكەینەوە كە جارەكانى پێشووتر كردومانە، ئەوا پێویستە كەسمان دەنگ نەدەین نە بە مەسعود بارزانى و نە بە لیستى ئەسپەكە و نه به ڕنگی جامانهی سهر و دهستی سووری مهسعود، چونكە ئیتر بۆ میللەت دەركەوتوە بە ڕاستى ئەوانە تائێستا نەیان توانیوە خزمەت بكەن، لەمەو دواش هیچیان بۆ ناكرێ، با ئەمجارە ئەو هەلە لە دەست نەدەین و چوار ساڵی تریش خۆمان و ووڵاتەكەمان ڕەنجبەخەسار نەدەین , ئەمانە بێنەوە بەر چاوى خۆتان ئینجا بیر لە دەنگدان بكەنەوە بۆ ئەم سەرۆكەى ئێستا:
(ئاشبەتاڵ، كوشتن و تەسلیمكردنى دەیان پێشمەرگەى دیموكرات بە ئێران، دزینى پارەى شۆڕشى ئەیلول، ئەگەر شۆڕشمان پێنەكرێ شۆڕشمان پێتێك ئەدرێ، شەڕى ناوخۆى یەكێتى، دیموكرات، كۆمەڵە، حسك و پەكەكە، كوشتنى سۆرانى مامە حەمە و شێخ ستار و ئەندام پەرلەمانەكانى كوردستان، زیندانى ئاكرێ و ڕایات ... شتى تر زۆرە جا سەرۆكێ كامل مواسەفات بێت، بەڵام لە ڕووى پیاوەتیەوە نا، بەڵكو لە ڕووى خیانەتەوە ئیتر بۆ خۆمان بخەڵەتێنین و ئەمجارە دەنگى پێبدەین.
ئەوەى جاشیەتى قبوڵ نیە، 31ى ئابى قبوڵ نییە، با دەنگ نەدات بە مەسعودى كوڕى مەلاى ئاشبەتاڵچى یان بە سپێتى یان بەو كەسەى مونافەسەى ئەكات.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

