<

روونكردنەوەیەك لە كەسێكی نزیك لە عەلی فەتاح-وە بۆ كوردستان پۆست

08/08/2009, 12:00 (GMT+1)
برایانی بەرێزی كوردستان پۆست ئەم كاتەتان شاد.

ئازیزان دەربارەی ئەو بابەتەی بەناونیشانی (چه‌ند به‌رپرسێکی تر گومانی پاره‌ وه‌رگرتیان لێده‌کرێت له‌ ئه‌وروپا) بڵاوكردۆتەوە. سەراتاپای ئەو بەشەی كەتایبەتە بە بەرێز عەلی فەتاح-ە دوورە لەراستیەوە. من وەكو كەسیكی نزیك لە عەلی فەتاح-وە دەخوازم ئەم روونكردنەوەیەتان بۆ بنێرم دەربارەی ئەو بابەتە

عەلی فەتاح لە مانگی 7/ 2000 وە گەراوەتەوە كوردستان و هیچ پەیوەندیەكی بەهۆڵەنداوە نەماوە. وەكو لە هەواڵەكەدا باسكراوە واتە كاك عەلی فەتاح پارەی نەخۆشی وەر دەگرێت ئەو هەواڵە هیچ بنەمایەكی نییە. عەلی فەتاح لە شاری زوترمیر نیشتەجێی نییە، بەڵكو لە شارۆچكەی رایزڤایك نیشتەجێبوو كاتی خۆی، كە شارۆچكەیەكە هاوسنورە لەگەلأ شاری دانهاخدا. وەكو لە سەرەوە ئاماژەم پێكردوە لە مانگی 7 ساڵی 2000 وە هیچ جۆرە ئەرك و مافێكی نییە لەهۆڵەندا واتە لەوكاتەوە گەراوەتەوە بۆ كوردستان ناوی لە شارەوانی شارەكەی كوژاندۆتەوە هیچ پەیەوەندیەكی نەماوە نە بەسۆشیال و نە پارە وەرگرتنی وەكو ئێوە ناوتان ناوە پاره‌ی لۆزه‌نگه‌ر واته‌ نه‌خۆشی.عەلی فەتاح كاتی خۆشی كە هاتووە بۆ ئەوروپا لە پێناو چارەسەركردنی نەخۆشیداهاتووە كە ئەو كاتە توشی نەخۆشیەكی مەترسیدارببوو. لەدوای چارەسەر كردنی نەخۆشیەكەی گەرایەوە كوردستان. روونكردنەوەی ئەم چەند دێرە بۆ ئەوە نییە من كوێرانەو ناهەقانە داكۆكی لەو پیاوە بكەم، بەڵكو راستیەكەو من وەكو خۆم زۆر لەنزیكەوە ئاگادارم ئەو بابەتە دوورە لەراستیەوە و ئەگەر دەخوازن لە رێگای ئیمێلەوە پەیوەندیم پێوەبكەن دەتوانم بەبەڵگەوە ئەوتان بۆ بسەلمێنم كە لە ساڵی 2000 كە گەراوەتەوە كوردستان ناوی لێرە سراوەتەوە، ساڵی رابردوو گەرایەوە بۆ هۆڵەندا بۆ تازەكردنەوەی پاسەپۆرتەكەی، سەردانی شارەوانی رایزڤایكی كرد بۆ تازەكردنەوەكە پاسەپۆرتەكەی پێان راگەیاند بەهۆی ئەوەی تۆ لەهۆڵەندا ناژیت و ناوت نییە لە شاروانی دەبێت بچیت بۆ شارەوانی شاری دانهاخ لەوێ بەشێك هەیە بۆ ئەو كەسانەی ناسنامەی هۆڵەندیان هەیەو لە دەرەوەی هۆڵەندا دەژین. من وەكو خۆم پشتگیری سایدی كوردستانپۆست دەكەم كە هەركەسێك گەندەلأ و دزبوو و ناوی ئاشكرا بكەن، بەڵام هەر بەقسە وقسەڵۆك نەبێت وەكو ئەوەی لەسەر بەرێز عەلی فەتاح نوسراوە، بەڵكو بەبەڵگەوە بێت كە زۆر جار شتان بەبەڵگەوە بڵاوكردۆتەوە و زۆر جاریش ناهەقیتان بەرامبەر بەخەڵك كردوە.هیوادرام زۆر راستگۆیانەتر كاری رۆژنامەنووی خۆتان ئەنجام بدەن و بۆ ئەوەی رۆشنبیرو خوێنەران زیاتر لە دەوری سایدەكەتان كۆببونەوە بابەتی راستۆگیانە بڵاوبكەنەوە بەبێ هۆ خەڵك تاوانبارنەكەن وناوی خەڵك نەزرێنن. لەكۆتاییدا هیوای سەركەونتان بۆ دەخوازم هیوادارم. هیوادارم پێش بڵاوكردنەوەی هەر بابەتێك لەو جۆرانە پەیەوەندی بەچەند كەسێكی پەیوەست بەبابەتەكەوە بكەن وئینجا بڵاوی بكەنەوە. دەتوانن لە رێگای ئیمێلەكەمەوە پەیوەندیم پێوە بكەن و بۆ روونكردنەوەی زیاتر لە سەر ئەم روونكردنەوەیە ئەگەر بە پێویستان زانی.

دووبارە سوپاس

كەسێكی نزیك لە علی فەتاح

2009-08-08

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست