پەیامێك لە كۆمەڵێك رۆژنامەنووسى ئازادەوە
30/12/2009, 12:00 (GMT+1)

لەچوارچێوەى ئەو ئازادیەى لە كوردستان فەراهەم بووە خەڵكى بەشێوازێكى سەردەمیانە گوزارشت لە خواستەكانى خۆیان دەكەن،رەنگە لە هەندێ شوێنى كوردستان ئازادى زیاترهەبێت تا شوێنانى تر،بۆیە دەكرێ لە هەندێ جێگا ئەم حاڵەتە زۆرتر بەرچاو بكەوێ،كۆى هەموو ئەوانە ئەوە دەردەخات كە كۆمەڵێك كێشە و گرفتى زۆر رووبەرووى هاوڵاتیانى كوردستان لە زاخۆ تا خانەقین بۆتەوە،ئەمەش راى گشتى لەسەرەو بەروونى دەردەكەوێ كە دەسەڵات كەمتەرخەمى و بێ موبالاتى دەرهەق بە خەڵك نواندوە.
بۆئەم مەبەستە داوادەكەین لە بەڕێزان سەرۆكى هەرێم و سەركۆمار و سەرۆكى حكومەت ئەم خەڵكە بە ناحەزو دوژمن لە قەڵەم نەدن و، دواجار ئەمە نەبێتە هۆى دەستگركردنیان. لەهەمان كاتدا داوا دەكەین:
1-ئەوانەى خۆنیشاندان سازدەكەن بەڕق و كینەوە خۆپیشاندان نەكەن،هەروەك دەخوازین ئاسایش و پۆلیسیش مامەڵەیەكى خۆییانە لەگەڵ هاوڵاتیاندا بكەن. هاوڵاتیانیش بەرژەوەندى گشتى لەبەرچاو بگرن و پەلامارى هیچ دام دەزگایەكى حكومى نەدەن،تا زیان بە ئاسایشى نەتەوەیی وڵاتەكەمان نەگەێنێ و دڵى ناحەزان خۆش نەكات.
2-دوادەكەین رێز لە رۆژنامەنووس و راگەیاندكاران بگیرێ بەگشتى و دەست درێژیان نەكرێتەسەر و مافیان پاریزراوبێت و كۆتایی بەم حاڵەتە ناشارەستانییە بێت،وەك ئەم دەستدرێژیانەى لێرە و لەوێ دەكرێتە سەر كەناڵەكانى (KNN وسپیدە و پەیام و زووم ئین) و سكاڵا لە دژى رۆژنامەنووسان تۆمار دەكرێت .
وڵاتمان ئاوەدان و سەركەوتن بۆ ئیرادەى خەڵكى كوردستان
كۆمەڵێك رۆژنامەنووسى ئازاد
29/12/2009
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

