ئەرشیفی ناپاکی .. بارزانی (بەشی شه‌شه‌م)
02/07/2011, 12:00 (GMT+1)

بارزانی لە وەڵام بەخۆی و ئەو سەدان پیاوەی لەگەڵی بوون، بەو هەشت ساڵ ژیانەی لەگەڵ ژنە ڕوسەکەیدا لە روسیا، گوایە لە ئەکادیمیش خوێندنی کردووە، کە کاتی نووسینی ئەو نامەیە نزیک لە ساڵی سێهەم یان چوارەمی زانکۆیەتی، کەچی کەسێکی ڕوسیزانی بۆ نادۆزرێته‌وه کە ئەو وەرگێڕانە بخاته ئەستۆی خۆی! بۆیە داوا لە ڕەحیمی قازی دەکات تا کەسێک دەستنیشان بکات بۆ ئەوەی کتێبەکان بکاتە کوردی خۆ دەشکرا ئەگەر بەخۆی زمانی روسی زانیبایە بیگوتایە / لە بەر بێ کاتیی، یان نەپەرژان، یان کوردیی نەزانییەوە بەخۆی یان ئەو سەدان زەلامەی لە گەڵی بوون ناتوانن ئەو ئەرکە ڕاپەڕێنن، بەڵام لەم دەست نووسەوە بۆمان دەردەکەوێت، که نه‌ک زمانی ڕوسی نەزانیوە، به‌ڵکو کوردییه‌که‌ی و ئاستیی روناکبیریی و خوێندهوریشی ناته‌واو بووه. ئایا ده‌کرێت له وڵاتێکی وه‌کو سۆڤیه‌تدا که‌سێک له ئه‌کادیمی سه‌ربازیی بخوێنێت، پله‌یه‌کی سه‌ربازیی زمانه‌که نه‌زانێت هه‌روا هه‌ره‌مه‌کی بیکه‌ن به ژه‌نه‌راڵ؟
ئێمه ته‌نها پێویستمان به خوێندنه‌وه و پێداچوونه‌وه‌ی مێژووه‌که‌مان نییه، به‌ڵکو به‌وه‌شه بزانین ئاستیی سه‌رکرده و رابه‌ره‌کانمان له چ ئاستێک‌دا بووه، به‌وه‌دا نهێنییه‌کی دیکه‌ی نههامهتییو کڵۆڵی ئه‌و میلله‌ته‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت،
ئه‌و نامه‌یه‌ی که بارزانی بۆیان نووسیوه، ئه‌و ئیمزایه‌ی که خۆی واژووی له‌سه‌ر کردووه ، به‌شێک له وه‌ڵامه‌کانی پێوه‌رده‌گرینه‌وه
بۆ بینینی نامه‌که کلیکی ئه‌و لینکه بکه:
https://www.kurdistanpost.com/biz/bellge/barzani/barzani_rehimi_qazi.jpg
به‌شه‌کانی پێشووتر:
ئه‌رشیفی ناپاکی ... بارزانی (به‌شی پێنجه‌م)
ئەرشیفی ناپاکی .. بارزانی (بەشی چوارەم)
ئه‌رشیفی ناپاکی .. بارزانی (به‌شی سێیه‌م)
ئەرشیفی ناپاکی..بارزانی (به‌شی دووه‌م)
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

