
هەر وەك ئاشكرایە بەناو رێكەوتنێكی ستراتیجی لە نێوان پارتی و یەكێتیدا هەیە و رۆژانە لە ساید و كەناڵ و راگەیاندنەكانیان باسی لێوە دەكەن بەڵام رۆژ بە رۆژ ئەو درۆ شاخدارەیان ئاشكرا دەبێت بەتایبەتی لە نێو شاری كەركوكدا ئێستاش بەو عەقڵیەتەوەن كە كەسێكی یەكێتی بەترسوە هاورێتی پارتیەك بكات و كەسێكی پارتی بە ترسەوە هاورێتی یەكێتیەك بكات ..لە 30(6(2009دا تریرۆریستە قین لەدڵەكان تەقینەوەیەكی دڵتەزێنیان لە گەرەكی شۆریجەی شاری كەركودا ئەنجامدا و كە چەندین شەهید و بریدار لە ژن و منداڵ و پیر و پەك كەوتە وخەڵكی سڤیلی لێ كەوتەوە .. پێویست بو حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەوپەری هاوكاری كەسوكاری ئەو شەهیدان بكردایە و پارچە زەوی و خانوی نیشتەجێبونیان و موچەی مانگانەیەیان بۆیان دابین بكردایە و بریندارەكانی بناردایە دەرەوی وڵات و لە دەرەوەی وڵات چارەسەریان بكرایە و نەك تەنها شیعرو شانامەیان بە سەریاندا هەڵدا و برینەكانیان بكولێنێتەوە . .بۆ ئەم یادە پارتی و یەكێتی رێكەوتنی ستراتیجیە درۆ شاخدارەكەیان دەبەزێنن و بەجیا ئەو یادەدەكەنەوە .بێگومان ئەم یادكردنەوش تەنها بۆ راگەیاندنە و هیچی تر .لە رۆژی چوارشەمە رێكەوتی 30(6 كۆمیتەی 6ی شۆریجە یادی تەقینەوەكی كردەوە و بەبێ ئەوەی ئاگاداری كەسوكاری شەهیدە پارتیەكان بكاتەوە یان ناوچەی پارتی ئاگادار بكاتەوە لەو یادە تابلۆی شەهیدەكان ئارمی یەكێتی پێوە بو وە تەنها كەناڵەكانی خۆیان بانگێش كردبو ئەمەش بوە رق و قینێك لە دڵی پارتیەكاندا .وە لە رۆژی دواتر واتە 1(7ناوچەی دووی لقی3ی پارتی هەمان یادی كردەوە هەر بۆیە ئەمانیش بە هەمان شێوە تەنها كەسوكاری شەهیدە پارتیەكانیان و كەناڵەكانی خۆیان بانگێش كرد .لەو یاد كرنەوەی هەدو لایان بەبێ هیچ خەڵاتێك و بە بێ هیچ هاوكاریەكی كەسوكاری ئەو شەهیدانە بكرێن یان سەردانی بریندارەكان بكەن تەنها دورشم و سرودەكانی خۆیان ئەوتەوە وە هیچ كەسێكیان لەو یادە بۆ كونەئەكرایەوە ناچار بون لە ناوەراستی بازارەكە بگرن و لەوێ ئەو یادەبكەنەوە بۆ ئەوەی ببێتە قەڵەباڵغیەكی زۆر تاوەكو بڵێن ئێمە جەماوەرێكی زۆرمان هەیە .ئەی پێم نا ڵێن كوانی ئەو رێكەوتنە ستراتیجیەی هەردو لاتان؟ من ئەم یادەوەریانەم پێسەیرە ئەم بۆنەو یادەوەریان چی سودێك یا قازانجێك ئەگەێنی بە خەڵك و كەسوكار ئەو شەهیدانە ئەگەیەنێت .بۆیە من لێرەدا دەپرسم ئایا موچەی مانگانە بۆ كەسوكاریان دابین بكەن باشترنیە؟ یان كەسوكاریان لە دامودەزگاكان دابمەزرێنن باشترنیە؟ یان رۆژانە بۆ سەردانیان ناكەن ؟ئەوە بۆ تەنها لەو یادە دیتەوە بیریان ؟یان ئەمە تەنها بۆ راگەیاندنی خویانە؟ هیچی تر...
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست