عیماد ئەحمەد لەبەرنامەى دیدارى گەلى كوردستاندا خەوی لێكەوت !! جەمال حسەین خەبەرى كردەوە !!
12/06/2009, 12:00 (GMT+1)

جەمالى نەهزە شەوى 13/14/6/2009 عیماد ئەحمەدى دەعوەتى تى ڤى كرد و لەبەرنامەیەكى تایبەتدا كەخۆى پێشكەشى ئەكرد مقابەلەیەكى سەقەتى لەگەڵدا سازكرد ، لەسەرەتاى بەرنامەكەوە تا كۆتایى بەرنامەكە هەرهەمووى خۆى لەماستاوكردن بۆ عیماد ئەمەددا ئەبینیەوە ئەویش خەوى ئەهاتو تاقەتى گوێ گرتنى نەبوو لێیان وەك لەوێنەكەدا بەبەڵگەوە دەیبینن ، جەمال حسەین هەندێ بەناو ڕۆژنامەنووسى خۆفرۆشى وەك (دڵشاد ئەحمەد و سەفین ئەحمەد و ، عەبدولواحید دووكانى و ....هتد) كۆكردبۆوەو پرسیارى هەلەق و مەلەقیان لە عیمادى داوێن پیس ئەكرد بەشێوەیەكیش وەڵامى ئەدانەوە كوورد وتەنى (ئاش لەخەیاڵو ئاشەوانیش لەخەیاڵێ)
خوێنەرەبەڕێزەكان هەموومان ئەزانین عیماد چۆن بوو بەنائبى نێچییر ، ئەگەر ئەم ڕۆژە ڕەشەى یەكێتى نەبوایە كەتێ ى كەوتووە بەخەویش نەى ئەبینى ، عیماد پیاوێكى داوێن پیسەو بەملیۆنەها دۆلارى پارەى ئەم میللەتەى لەبانكەكانى ئەوروپاو ئەمریكادا بۆ خۆى خەواندووە عیماد حەپەلووش خۆرێكى عەجایەبەو لەگەڵ ئافرەتى تایبەتا نەبێت ڕانابوێرێت عیماد ڤێللایەكى تایبەتى بۆكارى ناشەرعیى خۆى لەخانەقین كردۆتەوەو مناڵانى دێهاتەكانى كوردستانیش چاوەڕێن عیماد فتبۆڵ و مەلاعیبیان بۆ بنێرێت عیماد تیاترۆ لەخانەقى بۆ خۆى درووس ئەكات بەڵام ئەگەر گووندێك شەش ماڵ بێت قووتابخانەى بۆ بەزۆر ئەزانێت خۆشەویستان خۆبەچاوى خۆتان ئەبینن عیمادى لەمەڕ جەمالى نەهزە چۆن بێتاقەتە لەخواستەكانى خەڵك و تاقەتى نییە گوێ ى لێ بگرێت ئەم وێنەیەشم لەناو خوودى تەلەفزیۆنەوە ئامادە كردووە تاجەمالى نەهزەى پێ خەجاڵەت بكەم لاى عیماد ى نائیبى نێچییر
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

