<

كاك كۆسرەت چۆن لە كۆنفرانسى راگەیاندنى یەكێتى دەگەى؟

14/10/2009, 12:00 (GMT+1)
ئازاد جندیانى ناسراو بە (ئازادى علوج) ماوەیەكى زۆر پەیامنێرى شەخسى كۆسرەت بوو، ئەو كات كۆسرەت تەنیا دەیگوت ئازاد ئەو یەكسەردووجار لەسەریەك دەیگوت بەلێ بەلێ. ئازاد زۆر ترسنۆكە لە سنورى سۆران بە (ژنانى) ناسراوە هەرچەندە رێزمان هەیە بۆ ژنێك .ئازاد لەترسان ئاوا لە بانگكردنى كۆسرەت رادەچلەكى ولە ژێرەوەش جاسوسى بنەمالەى تالەبانى بوو.علوج دواى ئەوەى بە پەیامنێرى گواسترایەوە لاى جەلال تالەبانى لەوێ دژایەتى كۆسرەتى زیاتر دەست پێكرد بەڵام بە دزى نەك بەئاشكرا چونكە ترسنۆك ترین سەركردەى ناو یەكێتى یە.
ئێستا ئەو ئازادە دژایەتى گروپى گۆر ان وخەتى كۆسرەت دەكات ولە مالەوەش بۆ میزكردنیش پێویستى بە چراوپاسەوانێك هەیە نەوەك كەسێك لە پڕیلێ ها كابرا بۆ كوێ؟ ترسنۆكیەكەى لە حەد بەدەرە بەڵام لاشمان سەیرە چۆن ئەو ترسنۆكە دەتوانێ دژایەتى خەتى كۆسرەت بكات ؟
ئێستا دەمانەوێ لە كاك كۆسرەت پرسیاربكەین وپێ بلێین / ئەو مرۆڤە ترسنۆكەى كەناوى ئازاد جندیانیە پێشتر لە سێبەر ودەنگى تۆ زراوى چووبوو كەچى هەر ئەو ئازاد ئەمرۆ دژایەتى تۆ خەتەكەت دەكات !نازانم وەلامت چیدەبێ ؟
باشترین نمونەش لە دژایەتى كردنى علوج لە تۆو خەتەكەت ئەوەیە لەو كۆنفرانسە بێسەروبەریەى راگەیاندن تەنیا بەلێ تەنیا یەك كادیرى سەر بە خەتى تۆ یا نزیكى تۆ بانگ نەكراوە . ئایا ئەوە دژایەتى كردنى تۆو هاورییەكانت نیە ؟
دەزانى ئازاد ودارودەستەكەى كە بەیەكەوە كۆدەبنەوەودادەنیشن گالتەت پێدەكەن ، دەزانى كە بەرامبەر وێنەكانى تۆ دەوەستن چیت پێدەلێن؟ دەزانى ئەو وێنەیەى كە بۆ چاوەبەستنى تۆ لە ژوورى سەرپەرشتیارى تەلەفزیۆنى هەولێر(لاوەند) دانراوە رۆژانە سەدان جار تفى پیادەكرێ ویەك تەن تۆزى لەسەر نیشتووە.
نازانم تۆ چ جێگرێكى وهیچ دەسەلاتت نیە ؟ ئەگەر من لە جێگاى تۆ بومایە دەمێك بوو یەكێتیم جێدەهێشت یا بە پاسەوانەكانم دەوت بڕون كەسانى وەك (ئازادى علوج) وئەوانى دى یەك بەیەك (ب.گ.ی.ن).

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست