<

پێویستمان بە حزبێكى ئافرەتانە

05/09/2011, 12:00 (GMT+1)




لەم هەرێمە رەنگاورەنگەى ئێمە دەیان حزبى سیاسى جۆراوجۆرى تێدایە كە دەتوانین بڵێین كوردستان فرەحیزبیە و ئەو پرۆسەیەش بەشێوەیەكى تارادەیەك دیموكرات رەنگى داوەتەوە و هەر یەكە لە برا مەسیحییەكان و برا توركمانەكانیش چەند حزبێكى تایبەت بەخۆیان هەیە و مومارەسەى ژیانى سیاسى خۆیان دەكەن و بەشدارى لە هەلبژاردنەكان دەكەن و نوێنەرى خۆیان دەنێرنە پەرلەمان و ئەنجومەنى پارێزگا ، لەهەرێمە رەنگاورەنگەكەى ئێمە و لەو هەموو حزبە سیاسییەى كەهەمانە تارادەیەكى باش ئافرەت بوونى هەیە لەئۆرگان و رێكخستنەكان و بەشێكیشیان گەیشتونەتە شوێنى بەرز و پلەى باشیان پێدراوە ، بەڵام ئەوەى جێگاى نیگەرانییە تا ئێستا لە كوردستان رێگە بەوە نەدراوە ئافرەتێك ببێتە سەرۆكى حزبێك كەئەمەش نەقێێكە لەژیانى سیاسى و كارى حزبەكان ، جگە لەوهەموو حزبە جۆراوجۆرەى كەلەكوردستان بوونیان هەیە دەیان و سەدان رێكخرا, و سەنتەر و كۆمەڵەى جۆراوجۆرمان هەیە كە ئافرەتانیش لەم بوارانەدا ئەسپى خۆیان تاوداوە و جیگاى پەنجەى خۆیان نەخشاندووە و بەجۆرێك شتێكى ئەوتۆیان لەپیاوان كەمتنر نەكردووە ، لێرە و لەوێ رێكخراوەكانى ئافرەتان بوونیان هەیە بەڵام تائێستا نەتوانراوە بەجۆرێكى ئەوتۆ داكۆكى لەمافى ئافرەتانى ئەم هەرێمە خێر لەخۆنەدیوە بكەن و خۆشگوزەرانى بۆ چینى ئافرەتان بهێننەكایەوە ، بۆیە پێویستە ئافرەتان قۆڵى خۆیان هەڵماڵن و هەموو رێكخراوەكانیان لە رێكخراوێكى یەكگرتووى بەهێزى ئافرەتاندا كۆبكەنەوە و رەوتێكى نوێى سیاسى بۆ ئافرەتان دابمەزرێنن بۆئەوەى هەرێمى كوردستان بكەنە مۆدێلێكى نوێ بۆ رۆژهەڵاتى ناوەراست و تاكە شوێن بین لەم نێوەندەدا رەوتێكى سیاسى تایبەت بەئافرەتانمان هەبێت كە هەر لە سەرۆكەوە تا پاسەوانى بەر دەرگاى بارەگاكانیش ئافرەت بێت بۆ ئەوەى پیشانى هەموو لایەكى بدەن و بڵێن ئێمەش دەتوانین لە چڵە پۆپەدا گوزەر بكەین و كارەكان بەرێوەببەین ، كام پۆستى باڵاى ئەم هەرێم بەئافرەتان دراوە لە جێگرى سەرۆكى هەرێم و جێگرى سەرۆكى پەرلەمان و حكومەت؟ لەكابینەى شەشەمدا تەنها یەك وەزیر ئافرەتە كەئەویش جێگا پەنجەى خۆى نەخشاندوە و بەهەموو لایەكى وتوە كە ئێمەش پێشەنگین ، بۆیە پێشنیار دەكەم بۆ سەرجەم ئەو ئافرەتانى كە لەنێو حزبە سیاسییەكانى ئەم هەرێمەدان و لەناو رێكخراوە جۆراوجۆرەكانى ئافرەتانن و لەناو سەنتەرو كۆمەڵەكانى ئافرەتانن بەزووترین كات قۆڵى مەردانەى لێهەڵماڵن و حزبێكى تایبەت بەخۆیان دابمەزرێنن.


[email protected]
 

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان