<

بۆچی پارتی لە رواندز توشی شكست و كێشە هاتوون

01/08/2009, 12:00 (GMT+1)
پارتیەكانی رواندز توشی سەرسورمان هاتن كاتێ لە بەرامبەر لیستەكانی تر وەك پێویست دەنگیان نەهێنا،ئێستا كەس سەری لەو كێشانە دەرناچێت و جەماوەریش متمانەی بە پارتی نەماوە ئەگەر وابروات پارتی وەكو جاران تەنها كادیرە موچەخۆرەكانی دەمینێت و ئەوانیش هێچیان پێناكرێت.

لە قەزای رواندز لیستی كوردستانی توشی كیشەو كرفتیكی گەورەبووە بە تایبەتی بۆ لیژنەی ناوچەی رواندزی پارتی، كەنیتووانیووە وەكو پێوست قەناعەت بە خەڵك بكات تا لە دەوری پارتی كۆببنەوە چونكە لەو چەند ساڵەی دوای پارتی رواندزی زۆر گەشەی پیداوەو خزمەتگوزاری پیشكەش كردووە ئەو وای دانابوو پارتی رێژەیەكی زۆر دەنگ دەهێنیت ، پارتی لە 9_9_ 1996 دوای هێرشەكەی 31 ئاب هاتەوە رواندز لە و كاتەوە كار دەكات و ژمارەیەكی زۆری خەڵكیشی دامەزراند تا بە یەكجاری لە یەكیتی پاكی بكاتەوە ، بەلام لە ماوەی یەك مانگی گۆران چۆكی بە پارتی و یەكیتی داداو ئێستا لە لایەن لقی 10 پارتی توشی كێشە هاتوون و قایمقامی رواندزیش زۆر دڵگرانبووە.هۆكاری شكستەكانی پارتی لە رواندز بۆ ئەمە هۆیانە دەگەرێتەوە:

1 _ پارتیەكان تا ئێستاش بە یەكیەتەیەكانی رواندز دەڵیت جەڵالی، ئەمەش وای كردووە خەڵك بە ئاسانی دەستەمۆی پارتی نەبێت.

2 _ پارتیەكان لە خۆیان زیاتر سەردانی یەك ماڵی یەكیتی و بیڵاینەكان نەكردووە تەنها پارتی نەبیت ، ئەمەش وای كردووە زۆربەی ئەوانەی لە پارتی كۆبوینەتەوە ماستاو چی و پیاو خرابن و تا ئێستا هەڵستو كەوتیان لە گەڵ خەڵك وەكو رۆژانی شەریی براكوژیە.

3_ هەبوونی چەند گروپێكی ناو پارتیەكانی رواندز وەك فەقیانەكانی ناو پارتی وەكو بنەماڵەی(مەمدە رەش و كەمالە قوتی كۆنە جاش و بنەماڵەی مام زرای گەرەویی و عومەرە رەشی سەرانەیی و عەلی حاجی مەلا و مامۆستا مزەفەری مەلا عومەری پیاو خراب و ئەمانە وایان كردووە كەس لە ناوچەی رواندز بە سەر نەكەویت هەر كەسێكیش دلسۆز بیت بە جەلالی ناوی دەبەن .

4 _ دابەشكردنی 200 پارچە زەوی بە سەر پارتیەكان و دابەشكردنی 100 خانووی شەهیدان تەنها پارتیەكانی گرتەوەو ماڵ هەبوو ژن و مێرد بەیەكەوە وەریان گرت و هەركەس خزمو كەسو كاری خۆی دانا.

5 _ گرفت دروستكردن بۆ ئەو خەڵكەی پارتی نین بە تایبەتی لە ئاسایشی رواندزو شارەوانی رواندز كاك شاهۆی كەریمی بەرتیلخۆر وزورنا ژەنی پارتی ناسراوە.

6 _پارتیەكانی رواندز دژایەتی ئەوانە دەكەن كە لە كادیرانی ناوچەی رواندز زیرەكترن وەك چۆن (عبدلواحید رواندز)یان بە دەركردن داو دژایەتی سدیق سەعید و شێغ یونس و مامۆستا فەرهاد و حەكیم تاهێرو چەندان كەسی دلسۆزی پارتی دەكەن ، ناهێلن كەس لەوان بە سەربكەویت.

7 _ نەبونی هیچ كاندیدێكی پارتی و یەكیتی ، بۆیە لیستی گۆران ئەمەی قۆستەوە كەسایەتی ناسراو شێخ لە تیفی ماویلی و شوعیەكانیش هاژە شێخ سلیمانیان داناو و خەڵك دەنگیان پیدا.

8_ پارتی لە جیاتی لە گەل ئەوانە قسە بكات كە لە یەكیتی دابراون و بۆلای گۆران چوون ، هەرپێیان وت ئەمانە جەلالین و خوێری و تورین و برسی و تێنن ، ئێستاش پێلاوی ئەوانە ماچ دەكەن بەس لە گۆران بگەرێنەوەو چیان بویت بۆی دەكەن ، كەچی پارتی بە ئاشكرا دژایەتان دەكات ، هەروەها زۆربەی كادیران لیژنەی ناوچەی رواندزو رێكخراوی پاشای گەورەو رواندز و دۆلی ئاكۆیان دەنگیان پێنەدان.

9 _ ئەو مامۆستایانەی لە كۆمیسۆن دەرنەچوون ، دەنگیان بە پارتی نەدا.

10 _ پارتی پارەی دایە هەندێ بنەماڵەی پارتی لە ناو خەڵك هیچ نرخ و بەهایان نیەو ئەمەش وایكرد خەڵكی پارتی دەنگی پێنەدەن.

11 _ پارتی هەندێ كادیری وای هەیە ئەوەندە گرنگی بە ئافرەتی لەش فرۆش و خوێری دەدەن ئەوەندە كرنگی بە پارتی نادەن لە ناو پارتیش زمانێكی لوسیان پیوەیەو سوێند بە سەری بارزانی دەخۆن. وەكو هوشیار سەبری و مامۆستا چەتۆ ئەحمەد باس و یوسفی سۆفی عەلی و عوسمان سەدیق و مەلا كەمال و موحسین و مامۆستا مزەفەری مەلا عومەری كە تا ئێستا سێ جار لە سەر شەرەف و نامووس لێیان داوە .

12 _تەنها لەناو قەزای رواندز لیستی كوردستانی كە خاوەن ئەو هەموو فەرمانبەرو موچەخۆری حزبی و ئەو هەموو شەرو داستان و ئەو هەموو شەهیدەیە كەچی 784 دەنگیان هێناوەو و گۆرانیش بە یەك مانگ 348 دەنگی هێناوە. كەمال میر ئاودەل تا ئێستا رواندزیشی نەدیووە دووەم دەنگی هێنا كە 280 دەنگ بوو. ئەمەش وای كردووە كێشە بۆ ناوچەی رواندز دروست بێت و دەنگۆی ئەوە هەیە لە پاش 31ئاب یادی دامەزراندنی پارتی گۆرانكاریەكی لە سەرجەم كادیرا بكات و هەندێكیشیان بنێرێتەوە ماڵەوە ، چونكە پارتی لەوە دەترسێت لە هەلبژاردنی شارەوانیەكان یەكیتی یان گۆران بە ئاسانی دەبانەوە ئەكمەش بۆ پارتی شكستێكی گەورەیە بە تایبەتی كە دەنگۆی ئەوەیە مەكتەبی سیاسی پارتی بە یەكجاری لە ئایندە بیتەوە پانكی رواندز و لە سەلاحدین نەمینێت.

13 _ لە سالی 1996 پارتی هێزێكی قەلادزەیەكانی هێناو هەركەسی بۆنی یەكیتی لێ هات بایە لێیدەدان و توشی ئازارو سوكایەتی و تێهەڵدان و زیندانی كردن هاتن ، ئەمەش وای كردووە تا ئێستا رواندزیەكان ئەمە لە بیر نەكەن و ئەوانەی ئێستاش لە دەوری پارتی كۆبوینەتەوە هەمانەپیاوە خرابەكانی شەری براكوژین .

14 _ خەڵكی رواندز راجیمەكانی حزب اللەو برایم حەمكۆو شێخ ئادەم بارزانی و عالكە تۆپچی لە بیر ناچێت كە رۆژانەبۆردومانی رواندزیان دەكرد . هەروەها ئەو قسەی مسحود بارزانیان لە بیر ناچێت كە لە چیای كۆرەك لە سەر TV وتی (رواندز بۆ من تەخت بكەن ئەوانە جەلالی مەلعون و كافرن و روحمێ بە زارۆكیشیان نەكەن) . بۆیە تا ئێستا مسحود نەهاتۆتە ئەم شارە قسەیەك بكات یان كۆبونەوەیەكی جەماوەری ئەنجام بدات . ئەمە قسەی ئەویشە كە وتوویەتی مەهێلن رواندزیەكان بەرپرسیاریەتی لە پارتی وەربگرن.بۆیە هیچ رواندزیەك لە پارتی پۆستی حزبی پێنەدراوە!!

ئەمانە هەمووی وایكردووە پارتی شكست بینیت و باجی خرابەكانی خۆی بدات ئەگەر كار وا بروات و نەچێت خەڵك بە سەر بكاتەوە و جیاوازی نەهێلیت و ئەو كادیرە ماستاو چیو زمان لووس و بەرتیلخۆرانەی ناوچەی رواندز پاك نەكاتەوەو نەیان كاتە پیاو با دڵنیا بیت لە هەلبژاردنی داهاتوو ئەگەر سێیەمیش دەرچوو دەبێت شوكری خوای بكات.!!

15 _ هەندێ لە گەنجی رواندز بە زندووی گوللە بارانكرد و چەندین كەسیشی بێ سەرو شوێنكردوو تا ئێستا گۆریشیان دیار نیە وەكو(سەعید ئاغا وملازم تاهێر سیتكانی (بەریوەبەری ئاسایشی رواندز لە سەردەمی یەكیتی) و فەیسەڵ حاجی و فاخیر محەمەد قادرائاغا و كاك قادر برای شەهید ئازاد مغدید و چەندان كەسی تر،ئەمانە بە ئاسانی لە یادی خەڵكی رواندز ناچن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست