با عومەر فەتاح بكرێتە بەرپرسى دەستەى نەزاهەى كوردستان!!!!
25/03/2009, 12:00 (GMT+1)

1_لەزەمەن و زەمانى حكومەتدارى ئەودا كەمترین گەندەڵى كراوە و حكومەتێكى نایابى بەڕێوەبردووە,ئابوریى كوردستانى لەدزین و هەڵاوسان ڕزگار كردوە و شوێنە دەستى دیارە, ئەرێ وەڵا زۆرباش دیارە
2_ تەنها دێڕێكى لەسەر نەنوسراوە لە ڕۆژنامەكان دا, ڕەخنەى لێنەگیراوە , تەنانەت كاتێ خێزانەكەى تەنها 400 دەفتەرە دۆلارى بەهەڵە هەڵگرتبوو لەنێو جانتاكەى دا, عقوبەیەكى باشى بەسەردا سەپاند ئەمەندە عادیل بوو.
3_ ئەو مۆنیكایەى ژێرى وەكو باسدەكرا لە كەسە ئاگادارەكانەوە, 75 دەفتەر دۆلارى تێچووبوو تەنها بۆ كاروبارى دەوڵەت بەكارى دەهێناو سوارى دەبوو, ئەگینا بۆ داوەت و داوەتكارى و سەفرە و سیاحەت دەیگوت حەرامە و ماڵى دەوڵەتە ڕایدەوستان.
4_چەندین جار عەلى فەتاحى براى عقوبە داوە لەسەر دزى, خزمەكانى خۆى هەموویان مافخوراوبوون.
5_ كارێزما و شارەزا بوو بەزۆر ئیستقالەكەى خۆى سەپاندە سەر سەرانى ینكدا ئەگینا ئەوان قەبوڵیان نەبوو, بەتایبەت ڕیفۆرمیستە ئاخیر شەڕەكان ئیستقالەكەى كا عومەریان بەخەسارەتدەزانى بۆ حەموو كورد لە هەرچوار پارچەكە, حكومەتى ئۆكرانیا بانگى كردبوو سود لە بلیمەتى و كارێزمایەتیەكەى وەربگرێ بەتایبەتى لە مەجالى سەفەقەلێدان و كاروبارى بازاڕكردنى ماڵى هاوڵاتیان دا, چاوەڕێ دەكرێ یابانیش بانگى بكات بەتایبەتى ئەم ئەزمە مالیە بەڵایە یەخەى ئەوانیشى گرتووە مەگەر هیمەتێ ئەو پێبگات, شت زۆرە باسى بكەین باشتر وایە سەرۆكى كۆمارى عێراق و سەرۆكى هەریم فریا بكەون دەستەكە دروستبكەن و كاعومەر بكەنە سەرۆكى, بەخودا ئەگەر ئەو بڕوات بۆ یابان و لەدەست كوردبچێ سەرۆك كۆمارى عێراق مەگەر لە خەوندا كەسێكى ترى وەكو كاك عومەر دەستبكەوێ یان لە شیعرەكانى شێخ ڕەزادا.
منیش وەكو كوردستانیەك ئەو داوایە دەكەم, خۆ داواى خەڵاتى نۆبڵم بۆ نەكردووە فەقیرە, ئومیددەكەم تاڵەبانى و بارزانى ئەم پێشنیارە بەهەند وەربگرن و دڵنیاشم لەمەیاندا بەهەند وەریدەگرن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

