
چەند سایتێكى سەربەدەسەڵاتى مافیا و ناماقولیەكەى مەحمود سەنگاویان بڵاوكردۆتەوە كەتیایدا دەیەوێت جارێكى ناسنامەى جاشایەتى لەلایەن توركیا و ئێران پێببەخشرێتەوە لەناماقولیەكەیدا هاتووە كەئەگەر پەژاك بێنە ناو سنورەكانى هەرێم زۆر بەتوندى وەڵامیان دەداتەوە سایتى كوردستان نیوزیش هەواڵەكەى گواستۆتەوە و نوسیویەتى مەحمود سەنگاوى هەڕەشە لەگەریلاكانى پەژاك دەكات لەبەر ئەوە منیش دەڵێم نا گیانە مەحمود سەنگاوى ناماقوڵى دەكات و ئەو ناماقولیەشى بۆ ئەوە كردووە چونكە بەگوێرەى ئەو زانیاریانەى دەستم كەوتووە سەنگاوى ناسنامەى جاشایەتى وون كردووە بۆیە دەیەوێت جارێكى بەلێدوانى لەمجۆرە شانسى ئەوەى پێبدرێت كەلەلایەن ئەم دوو ووڵاتەوە ناسنامەى جاشایەتى پێبدرێتەوە چونكە ماوەیەكە وونى كردووە نازانم سەنگاوى خاوەن چ هێز و ئیرادەیەكى تێكشاو و لەرزۆكە دەیەوێت خۆى نمایش بكات بۆیە لەوەش دڵنیام لەئێستادا مەحمود سەنگاوى لەقسەكەى خۆى پەشیمان بۆتەوە و ترسى ئەوەى هەیە پەكەكە چۆن بەرهەم ساڵحى ڕیسواكرد دەیەوێت ئەویش ڕیسواتر بكات لەبەرئەوەى ئەگەر بەمشێوەیە لەلایەن پەكەكە یان پەژاكەوە ڕیسوا نەكرێن ناسنامەى جاشایەتیان پێنادرێتەوە لەئەڵقەى داهاتووى ئەم نوسینەدا محمد وەتمانى بەرپرسى مەڵبەندى یەكێتى و سەرگروبانى سوپاى پاسدارانتان پێدەناسێنم چونكە ئەویش وەكو مەحمود سەنگاوى ناماقولیەكى ترى كردووە..
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست