ئه‌و نامانه‌ی که بۆ سه‌رده‌شت عوسمان هاتوون، ئایا بکوژهکانیمان پیدهناسێنێت؟
18/05/2010, 12:00 (GMT+1)

هه‌ر وه‌ک پارێزه‌ره‌که رێنمایی کردووین، زانیاریی له‌سه‌ر چۆنێتی ده‌ستکه‌وتنی پاسۆرده‌که‌ی سه‌رده‌شت عوسمان، ئێمه ته‌نها به دادگای ده‌ده‌ین، بۆ راگه‌یاندنه‌کان هیچ نهێنییه‌ک نادرکێنین و قسه‌ی له‌سه‌ر ناکه‌ین.
ئه‌وه‌ی که ئیستا شیاوه و رێگامان پێده‌درێت، وه‌ک دۆکۆمێنت بیخه‌ینه روو، ته‌نها دووانه، ئه‌وانی تر هه‌ڵده‌گرین بۆ بڕیاری دادگا، تا به‌دواداچوونی له‌سه‌ر بکه‌ن.
1. که‌سێک به‌ناوی (هۆگر هونه‌ر) له رۆژی 16 / 2 / 2010 ئه‌م نامه‌یه‌ی خواره‌وه‌ی بۆ سه‌رده‌شت عوسمان ناردووه (کلیکی ئه‌و لینکه بکه بۆ خوێندنه‌وه‌ی نامه‌که)
https://www.kurdistanpost.com/biz/bellge/serdesht
یان کلیکی ئه‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه بکه:
2. پاش رۆژێک سه‌رده‌شت وه‌ڵامی نامه‌که‌ی داوه‌ته‌وه، کلیکی ئه‌و لینکه بکه بۆ بینینی وه‌ڵامه‌که: (ئیمهیلی ئه‌و که‌سه‌مان سڕیوه‌ته‌وه، وه‌ڵامه‌که به عه‌لی وێب نووسراوه، ئێمه کردوومانه به یونی‌کورد وێب).
https://www.kurdistanpost.com/biz/bellge/serdesht
یان کلیکی ئه‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه بکه:

5. له رۆژی 13 / 2 / 2010 خاوه‌نی سایتی کوردستان نێت، گومان له سه‌ر وێنه‌ی سه‌رده‌شت عوسمان ده‌کات، که بۆ ئه‌و سایته‌ی ناردووه، سه‌رده‌شت عوسمانیش وه‌ڵامی ده‌داته‌وه، ئه‌ویش هه‌مان وێنه‌ی بۆ ده‌نێرێته‌وه (کلیکلی ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه بکه بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئیمه‌یله‌که):
https://www.kurdistanpost.com/biz/bellge/serdesht
یان کلیکی ئه‌م وێنه‌یه‌ی وێنه‌یه‌ی خواره‌وه بکه:

هۆگر هونه‌ر کێیه؟
کوردستانپۆست به‌دوای ناوی هۆگر هونه‌ردا گه‌ڕا، توانی له فێیسبووک (Facebook) ئه‌و که‌سه بدۆزێته‌وه، که به (ژن) ناوی خۆی تۆمار کردووه، له فاڤوریت (Favorite) دا ئه‌و که‌سه نووسیوێتی که‌وا سه‌رسامه به مه‌سرور بارزانی، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ده‌مه‌وێت نێچیره‌ڤان ببێته‌وه به سه‌رۆکی وه‌زیران. کلیکی ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه بکه:
http://www.facebook.com
فێیس بووکی سه‌رده‌شت عوسمانیش ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌یه:
http://www.facebook.com/album
کوردستانپۆست ته‌نها ئه‌وه‌نده رێگای پێدرا، ئه‌و به‌شه که‌مه له ئیمه‌یله‌که‌ی شه‌هید سه‌رده‌شت عوسمان ده‌ربهێنیت، ئه‌ویتر ده‌خه‌ینه به‌رده‌م دادگا، تا خۆیان به‌دواداچوونی له‌سه‌ر بکه‌ن. سه‌رچاوه‌ی چۆنێتیی و وه‌رگرتنی ئیمه‌یله‌که‌ی سه‌رده‌شت بۆ دادگا روونده‌که‌ینه‌وه. ئه‌وه‌ی له کۆتاییدا ده‌مانه‌وێت له دۆست و هاوڕێکانی سه‌رده‌شت داوا بکه‌ین، به تایبه‌تیی ئه‌وانه‌ی به‌و ئیمه‌یله نامه‌یان بۆ ناردووه، تکا ده‌که‌ین که ئیمه‌یله‌که‌ی سه‌رده‌شت لای خۆیان بسڕنه‌وه، هیچ نامه‌یه‌ک بۆ ئه‌و ئیمه‌یله نه‌نێرن.، چونکه وه‌ک ئێمه ده‌بینین به‌رده‌وام تا ئیستاش نامه ده‌چێته ناو (inbox)ه‌که‌یه‌وه.
سوپاسی هه‌موو لایه‌ک ده‌که‌ین.
کوردستانپۆست
تێبینی: له کوردستانه‌وه په‌یوه‌ندییمان پیوه کرا، پێیان راگه‌یاندین که‌وا ناتوانن وێنه‌ی ئیمه‌یله‌کان بکه‌نه‌وه بۆیه هه‌ر سێ ئیمه‌یله‌کانمان کرد به پی دی ئێف، تا بتوانرێت ببینرێت
کلیکلی ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه بکه‌ن:
www.kurdistanpost.com/biz/bellge/serdesht/emaili_serdesht.pdf
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست


