<

کۆمپانیاکانی بنه‌ماڵه‌ و به‌رپرسه‌کانی پارتی لێناگه‌ڕین کارێک بکه‌ین!

09/10/2009, 12:00 (GMT+1)
من وەك بەلێندەرێك بۆماوەى پترلە سێ سالە لە هیچ پرۆژەكانى پارێزگاى هەولێرسودمەند نەبووم كەكراوە بەتەندەر بەلكو چەند كۆمپانیایەك لەكارەكان سودمەندن كەهیچ كات لەكارى بەلێندەرایەتى نازانن بەڵگەش بۆئەم قسانەم ئەم باران بارینەى یەك كات ژمێریەى رۆژى چوارشەمەى رابردووبوكە ئاوەرۆكانى هەولێر كاریان نەدەكرد بەهۆى كەمتەرخەمى بەلێندەرەكانى شەریكى بەرپرسەكان،

لەپارێزگای هەولێر بەلێشاو پارەى ئەم میلەتە ستەم دیدەیە بەهەدەر دەدرێت چونكە لەگشت ئەم تەندەرانەى لە پارێزگا كە بەبانگهێشتى تایبەت یانفرۆشى تەندەرئەنجام دەدرێت ئەم كۆمپانیایانەى كارەكانیان بۆدەردەچێ بەبیانووى ژێر رێژەى %25دەرخستە كارەكانیان لێ دەسەننەوە بەبرى زۆرزیاتر دەیدەن بەكۆمپانیاكانى تركەئەمەش دەبێتەهۆى بەفیرۆدانى زیاتر لەچل ملیار دینار لەبودجەى سالانەى پەرەپێدانى پارێزگای هەولێركەدەتوانرێ سالانە لەم پارە بەهەدەردانە چەندین گوندوناحیە ئاوەدان بكرێنەوە، بۆئەم مەبەستەش چەندجارێك سەندیكاى بەڵێندەرانى كوردستان/لقى هەولێرمان ئاگەداركردۆتەوە بەلام بەدەم كێشەكانمان داناچن وخۆیان بەخاوەنى بەڵێندەران نازانن بۆیەئێمەش وەك كۆمەلە بەلێندەرێك سكالای دلى خۆمان لەرێگەى كوردستان پۆست ى زێدەئازیزدەرببرین وەهیوادارین هەلبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاكان بەزوترین كات ئەنجام بدرێت بۆئەوەى تۆلەى خۆمان لەم مافیایانە بكەینەوەو دەنگ بەگۆران بدەین.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست