كوردتێل و ئاسیاسێڵ سیخوڕى بۆ ئاسایش ئەكەن .
11/05/2009, 12:00 (GMT+1)

بۆ ئەوەى بۆ دوا رۆژ بتوانین داوایەكى یاسایی بەڵگەدار بخەینە بەردەم دادگا و لایەنە تێوەگلاوەكان تاوانباربكەین بەوەى پێشێلى مافى ئازادى هاوڵاتیان كراوە و تدخل لە شتە شەخسیەكانیاندا كراوە چەند بەڵگەیەكم كۆكردۆتەوە و لەگەڵ برادەرێكى پارێزەرى زیرەكى دڵسۆزى خۆم قسەم كردو چەند رێنمایی یاسایی پێ وتم بۆ ئەوەى بۆ ئایندە كارەكەم یاسایی تر و سەركەوتووتر بێت و كارى تیابكەم ، بۆیە هەر لەئێستاوە كار بۆ دەوڵەمەند كردنى ئەو دوسیەیە ئەكەم و بەڵگەكانم ئامادە ئەكەم ، وەداوا لە هەموو ئەو كەسە بەشەرەف و دڵسۆز و نیشتمانپەروەرانە ئەكەم كە هەست بەو كێشە ئەكەن و بەڵگەیان هەیە كەچاودێرى ئەكرێن بەڵگەكانیان بپارێزن و لەكاتی پێویستدا لە رێگەى بانگەوازى تایبەتیەوە داوایان لێ ئەكەین وپێكەوە دژ بەم ناو و كەسایەتیە مەعنەویانە داواى یاسایی تۆمار ئەكەین ، بەڵام لەبەرئەوەى ئێستا كات لەبارنیە و دادگاش وەك پێویست ناتوانێ بەكارەكانى خۆى هەستێ بۆیە كارەكە بۆ دواى هەڵبژاردن و گۆڕانكاریەكان دوا ئەخەین .
ناوى ئەو كەس و لایەنانەى كەبەكارى سیخوڕى و چاودێرى هاوڵاتیانەوە هەڵساون :
1- دەزگاى زانیارى یەكێتیی
2- ئاسایشى سلێمانى
3- كۆمپانیاى ئاسیاسێڵ
4- كوردتێل كاروبارى تەلەفۆناتى نۆرماڵ _ گشتى)
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

