پاش تێپه‌ڕبوونی دوو ساڵ به‌سه‌ر تیرۆرکردنی نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسێکدا، گومان له‌سه‌ر شێخ جه‌عفه‌ر ده‌کرێت
15/08/2012, 12:00 (GMT+1)

ئاری قه‌ره‌داغی هه‌روه‌ها په‌یمان ده‌دات، که له گه‌ڕانه‌وه‌یدا وه‌کو په‌یامنێری کوردستانپۆستیش کار بکات. له‌گه‌ڵ خۆیدا چه‌ند فلاش میمۆرییه‌ک له گیرفانییدا ده‌بێت، وه‌کو دوایی زانراوه کۆمه‌ڵیک هه‌واڵ، وتار، زانیاریی و نهێنی تایبه‌تیی خۆی تێدا تۆمارکراوه. ئاری قه‌ره‌داغی ته‌نها له ماوه‌ی ئه‌و دوو مانگه‌دا له سلێمانی مایه‌وه و یه‌ک جار توانوێتی په‌یوه‌ندییمان پێوه بکات و دوو هه‌واڵی بۆ ناردووین. دیاره یه‌کێتیی به هه‌ندێک نهێنی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی زانیبوو.
ئاری قه‌ره‌داغی خزمایه‌تیی له‌گه‌ڵ شێخ جه‌عفه‌ردا هه‌بوو، هه‌روه‌ها ناکۆکیی کۆنی ژن و ژنخوازیی و عهشایرییش له نێوانیاندا هه‌بووه، که ئێمه ناچینه ناو قووڵایی ئه‌و باسه‌وه، هه‌ر بۆیه له ماوه‌ی ئه‌و دوو مانگه‌دا وه‌ک سێبه‌ر به دوایه‌وه بوون و ئاگاداری هه‌موو هه‌ڵسوکه‌وت و جوڵه‌یه‌کی ئاریی بوون. له‌و ماوه‌یه‌شدا و پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ کوردستان، وه‌ک پاسه‌وان ژیان و گوزه‌رانی خۆی ده‌باته سه‌ر.
دوای دوو مانگ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سلێمانی، کاتژمێر ده‌ی شه‌و 16 / 7 / 2010، له ته‌ڵاری كاسۆ ی نزیك فلكه‌ی شه‌هید مامه ڕیشه له چواربا‌غ، به ده‌ستڕێژی گولله‌ی چه‌ند نه‌ناسراوێك شه‌هید ده‌کرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له نێو ده‌زگای ئاسایش به کوردستانپۆستی راگه‌یاند، که بکوژه‌کان به پاڵپشتیی شێخ جه‌عفه‌ر (وه‌زیری پێشمه‌رگه) و دلێری برای ئه‌و کاره‌یان کردووه، دوای ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه پۆلیس یه‌ک دوو که‌س له‌وانه ده‌گرێت، به‌ڵام شێخ جه‌عفه‌ر و دلێری برای تێده‌که‌ون و داڵده‌یان ده‌ده‌ن، نه‌ک ئه‌مه ته‌نانه‌ت برایه‌کی ئاری قه‌ره‌داغی که ئیستا له سلێمانی نیشته‌جێیه، دهیترسێنرێنن، که نه‌وێرێ وه‌ک پێویست رێوره‌سمی ناشتن و پرسه‌ی بۆ دابنێت، خوشکێکی له به‌ریتانیا له‌و تاوانه‌ی به‌رامبه‌ر براکه‌ی کراوه که‌مته‌رخه‌م ده‌بێت ناوێرێت هه‌ڵویست و قسه‌یه‌ک له‌و باره‌یه‌وه بکات، به واتایه‌کی تر له ترسی شێخ جه‌عفه‌ر و بکوژه‌کانی که‌سوکاره‌که‌ی تا ئه‌مڕۆ بیده‌نگن.
هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌یه رایگه‌یاند، کاتێک ئاری قه‌ره‌داغی ده‌کوژرێت، هه‌رچییه‌کی پیدهبێت وه‌ک موبایل، فلاش میمۆریی، ئه‌وانه‌ش له گیرفانی ده‌رده‌هێنن و ده‌یبه‌ن.
له خواره‌وه کوردستانپۆست ته‌واوی راپۆرتی پۆلیس و راپۆرتی پزیشک (له سه‌ر پشکنینی لاشه‌ی کوژراو) بڵاوده‌که‌ینه‌وه.
کلیکی ئه‌و لینکه بکه بۆ خوێندنه‌وه‌ی راپۆرته‌کان:
https://www.kurdistanpost.com/biz/bellge/ari_qeredaxi.pdf
****** ئاری قه‌ره‌داغی کێ بوو!؟ **********
٭ ئاری قه‌ره‌داخی، ناوی (ئاری شێخ عه‌بدوڕه‌حمانی ساڵحه) له سلێمانی، له باوه‌شی خێزانێكی شۆرشگێر له‌دایك بووه، باوكی مامۆستای چوڵانه‌وه‌ی ئه‌یلول بووه، - لوقمان ی برای و كه‌ژاڵ خوشكی شه‌هید بوون، دكتۆر حه‌سانی گه‌رمیان، - پێشمه‌رگه‌ی ساڵانی هه‌شتاكانی كۆمه‌ڵه - برایه‌تی.٭ په‌یمانگای ژمێریاری له - كركوك ته‌واو كردووه.
٭ ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه - بووه و ساڵانی هه‌شتاكان، نامهبری كۆمه‌ڵه - بووه له نێوان سلێمانی و قه‌ره‌داغ و شارباژێردا.
٭ له - له‌نده‌ن له ده‌زگایه‌كی تهرجومهدا كاری كردووه زمانه‌كانی ئینگلیزی ، عه‌ره‌بی، فارسی زۆر به چاكی زانییوه.
٭ نووسه‌ری كوردستانپۆست بووه. کلیکی ئه‌رشیفه‌که‌ی بکه بۆ خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کانی
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=b1e2
٭ دوای دوو مانگ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سلێمانی، سه‌عات ده‌ی شه‌و ١٦/٧/٢٠١٠ ، له ته‌ڵاری كاسۆ ی نزیك فلكهیی شه‌هید مامه ڕیشه له چواربا‌غ ، به ده‌ستڕێژی گولله‌ی چه‌ند نه‌ناسراوێك شه‌هید ده‌کرێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

