پارتی هەموو كاتی لیقەومانیك هانا بۆ ئاوارەكانی هەولیر دەبات
06/01/2010, 12:00 (GMT+1)

دیارە ئاوارەكانی شاری هەولیر ژمارەیەكی زۆرن و پارتیش هەموو كاتیك لە هەڵمەتەكانی هەڵبژاردندا بەڵێنی قەرەبوی پێداون بەڵام هەتا ئیستا نەچۆتە بابی جێ بەجێكردنەوە
لەهەڵبژرادنە یەك لەدوای یەكەكانی شارەوانی یەكان و كوردستان و عیراق هەموو جاریك ئەو قەوانە تازە ئەبۆوە و ئاوارەكانیش بروایان دەكرد بەڵام هەموو بەڵینەكان بڵقی سەر ئاو بوون
لە هەڵبژاردنی 25/7 ی كوردستاندا پارتی وەعدو بەڵێنی تازە كردەوە بۆ ئەوەی لە رایی خوا دەنگیان پێ بدەن هەرچەندە ئاوارەكان وەكو هەموو جارێك هەڵویستیان بەرامبەر بە پارتی هەبوو دەنگی خۆیانیان دا و دوایی هەڵبژاردن كە مەسعود ئەو ریژەیەی بینی وتبوی بە گۆرەكی بابم چافتان بە چ شتەكی ناكەفێت
باشە ئەی بۆ هەڵبژاردنی عیراق چی ئەكەن
ئیمە وەكو هاوڵاتیانی شاری هەولێر لەدوای چەندین خۆ پیشاندان هەموو جاریك دكتۆر نوری بە وەعدی سەوز و زەرد رایی دەكردین بەڵام ئەمجارە ئەگەر مافی خۆمانمان نەدەنێ ئەوا نەك دەنگتان نادەینێ بەڵكو هەڵوێست وەرئەگرین و خۆمان ئەزانین دەنگ بەكێ ئەدەین
دووبارە بژی سایتی كوردستان پۆست
كۆمەڵێك ئاوارەی نارازی لە شاری هەولێر
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

