<

لە یادی 16 ی ئابدا كۆمیتەی رێكخستنی یەكێتی كەنەدا زیندوو كرایەوە

09/09/2009, 12:00 (GMT+1)
كەرتی هامڵتون دوابەدوای بەشدار بوونی چەند كەسێكی بێ هەڵوێست و لاواز بەناو یەكێتی لە ئاهەنگی لیژنەی ناوچەی پارتی بەبۆنەی یادی 63 ساڵەی دامەزراندنی پارتی لە لەندەن ئۆنتاریۆ , ئەو كەسانە بۆ زیندوو كردنەوەی جستەی مردووی كۆمیتەی یەكێتی لە كەنەدا كە ساڵانێكی زۆرە بەدەستی ئەمانەوە لە كار كەوتووە , لەماڵی كاك سۆران كۆبوونەوە و هەر كەسەو بۆ خۆنیشاندان لەبەرامبەر سۆران باسیان لە نوژەنكردنەوەی كۆمیتە دەكرد , بەڵام بەچ شێوازێك كە خۆشیان نازانن سەر بەچ لایەك بن كە بەرژوەندی ئەوانی تێدابێت , سۆران بە ڕاشكاوانە ئاشكرای كرد ئەو لەگەڵ باڵی گۆڕانە , ئەمە شتێكی جوان و ئاساییە كە هەڵوێستی خۆی دیاری كرد . بەڵام ئەوانی دیكە لەبەر دوو ڕووی و بێ هەڵویستی خۆیان بەهەردوو لادا هەڵواسیوە . تەنها مام سمایل نەبێت كە حەزی لە دووبەرەكی نییە بەزۆر ئەویشیان ڕاكێشایە ناو كۆبوونەوەكە . پاڵەوانەكانی كۆبوونەوەكە بریتی بوون لە : نورەدین ڕەزای ماستاوچی لە ماڵی كاك سۆران بەئاشكرا دەیگوت ئەمن لەكاتی هەڵبژاردن بە تەلەفۆن هەموو كەس و خزمانم ڕاگەیاندییە كە دەنگ بە گۆڕان بدەن , كاكە ڕەشی بێ هەڵوێست و وتار دز هەموو كەس ئاگادارە كە خۆی ئامادە كردووە بەیەكجاری بگەڕێتەوە هەولێری و لەسەر لیستی گۆڕان بەڵكو ئەمە خوایە كارێكی تەرجومانیی پێبەخشن . چونكە لە لیستی كوردستانی حەلوای بەرنەكەوت ئەنجا بایدایە سەر گۆڕان , ئەم زاتە پێش هەڵبژاردنیش سەردانی كوردستانی كرد پاش گەڕانەوەی لەناو خەڵكی بڵاویكردەوە كە بەهۆی كاسەلیسێكەوە خۆی گەیاندۆتە كاك نەوشێروان . مەجید باجەلان خاوەن پرۆژەی چاكسازی ناو كۆمیتە یە كە لە رۆژی كۆنفرانس دەیقیڕاند من پرۆژەیەكی پۆختەم هەیە بۆ گەشە كردنی رێكخستن , خۆی ووتەنی بەهۆی سەرقاڵی ئیشەوە ئەمە سێ ساڵە لە كۆمیتەی ڕابردوو نەپەرژا ئەو پرۆژە ستراتیژییە پێشكەش بكات , سەباحی برای شەهید هیچ كاتێك خاوەن هەڵوێست نەبووە ئەویش خۆی خزاندە ناو كۆبوونەوەكە و دواتر ماستاوچیەكان بە لێپرسراوی كۆمیتە هەڵیان بژارد لە كاتێكدا هێشتا بەفەرمی جەلال سەیدا بەرپرسی كۆمیتەیە . لێرەدا دەمەوێت بەچەند خالێك تیشك بخەمە سەر ئەم كۆبوونەوە پڕوپووچە :
1 بەهۆی دوا هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی هەرێم و پەرلەمانی كوردستان , بەداخەوە شیرازەی كۆمیتەكانی دەرەوەی یەكێتی بەتەواوی تێكچوو , بەهۆی بیرو بۆچۆنی جیاواز لە ناو سەركردایەتی یەكێتی و هاتنەكایەی لیستی گۆڕان كاردانەوەی خراپی لەناو رێكخستنەكانی دەرەوەی (ی ن ك) دروستكرد . بەجۆرێك زۆربەی ئەندام و لایەنگرانی رێكخستنەكان بوونە دوو بەشەوە یا سەر لێشێواو مانەوە . هەرچەندە زۆربەی ڕێكخستنەكانی دەرەوە لایەنگری خۆیان بۆ گۆڕان نیشاندا, بەڵام ئەم كەسانەی گوایە كۆمیتەی كەنەدایان پێك هێناوە لە بەر ئەوەی كەسانێكی مشەخۆر و بێ هەڵوێست و ناشایستەن بە هەردوو لادا خۆیان هەڵواسیوە . لە ناو خەڵكیدا وای نیشان ئەدەن كە سەر بەگۆڕانن كەچی كۆمیتەیان پێك هێناوە و سەر بە رێكخستنی یەكێتی نیشتمانی كوردستانن .
2- بۆ هەڵوەشانەوەی كۆمیتەی رێكخستن كە تا ئێستاش جەلال سەیدە لێپرسراوێتی , پێویستە پەنا بۆ پەیڕەو پرۆگرامی ناوخۆی (ی ن ك) بەرێت , ئەندامانی كۆمیتە بە ڕاوێژ كردن لەگەڵ مەڵبەند لە كاتی نا ئاساییدا دەتوانن بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی كۆمیتە ڕابگەیەنن بەمەرجێك كۆمیتە بەنووسراوێكی فەرمی مەڵبەند ئاگادار بكاتەوە كە چیتر ناتوانن بەردەوام بن لە بەڕێوبردنی ئەركەكانی رێكخستن لەبەر ئەوە داوای بەستنی كۆنفراسێك دەكەن , یا مەڵبەند بە بڕیارێكی تایبەت كۆمیتە هەڵدەوەشێنێتەوە و لیژنەیەكی كاتی تا بەستنی كۆنفرانس دابمەزرێنێت . بەڵام ئەوانەی لەم كۆبونەوەدا بەشداریان كرد بێ ئاگاداری جەلال سەیدا و بێ گەڕانەوە بۆ پەیرەو پرۆگرامی ناوخۆ یا ڕاوێژكردن بە مەڵبەندەوە هەڵپەرستانە بڕیاری دامەزراندنی رێكخستنی كۆمیتە دەدەن بێ ئەوەی كەس تەئیدیان بكات .
3 _ ئایا ئەم كۆمیتەیەی ئێستا كە لەماڵی سۆران پێك هێنرا سەر بەچ لایەنێكە ! گۆڕان یا ڕێكخستنی یەكێتی وە پەیوەندی لەگەڵ كام لادا هەیە . وەكو ڕێكخستن پێویستە پەیوەندی بە مەكتەبی رێكخستنەوە هەبێت كە لە هەولێرە . بەڵام ئەم كەسانە وەكو ئاماژەم پێدا لە ناو خەڵكیدا خۆیان بە لایەنگری گۆڕان ناو دەبەن لەكۆبوونەوەكەدا ڕاشكاوانە دەیانگوت ئێمە پشتگیری گۆڕان دەكەین , هەر بۆ سینگ دەرپەڕاندن و خۆ هەڵكێشان ئەم كارەیان كرد وەكو بڵیێ لەم وڵاتە كەسی دیكە یەكێتیی نییە تەنها ئەمانن . داوا لە هەردوو باڵی یەكێتی ئەكەم كە متمانە بەم كۆمیتەیەی ئێستا نەكەن , چونكە ئەمانە وەكو ئاماژەمدا كەسانێكی ناشایستەو ئابرۆبەر و درۆزنن .
4 _ كاكەڕەش لە كۆمیتەی پێشوو بەهۆی ئاژاوە نانەوە و دووبەرەكی لەگەڵ لێپرسراوی كۆمیتە بەبڕیاری مەڵبەند لە كۆمیتە دوورخرایەوە , ئێستاش كە نیازی ڕویشتنەوەی یەكجارەكی بۆ كوردستان هەیە ئیتر بەچ ڕوویەكەوە خۆی دەخزێنێتە ناو كۆمیتەی رێكخستنی كەنەدا .
5 _ نورەدین رەزا خۆی مرۆڤێكی دوو ڕوو و لاوازە لەناو خەڵكیدا خۆی بە پاڵەوانی زیندانی سیاسی ناساندووە , بەڵام لای هەولێرییان ئاشكرایە لە پاش بەرەلاكردنی لە زیندان بۆ پاراستنی ژیانی خۆی , پەنای دایە پاڵ پارتییەكان , ئەو كات محیدینی برای پێشمەرگەی پارتی بوو . بەپێچەوانەی زۆربەی زیندانیە سیاسیەكانی كوردستان كە پاش ئازاد كردنیان لە شارو شاخدا درێژەیان بە خەباتی خۆیانداوە . جگە لەوەش پارەی خانەنشینی پەككەوتە لە كەنەدا وەردەگرێت لەساڵێكدا چەند جارێك سەردانی كوردستان دەكات , جاری وا هەیە شەش مانگ لەكوردستان دەمێنێتەوە , ئێتر بەچ شێوەیەك دەبێتە ئەندام كۆمیتە و شەش مانگ رێكخستن بەجێ دەهێلێت . بۆیە ئەندامانی كەرتی هامڵتۆن بەتایبەتی بە هیچ شێوەیەك پشتگیری ئەم جۆرە كەسانە ناكەن باوەڕیان بەم كۆمیتەیە نییە .
6 _ هیوادارم ئەم خاڵانەی سەرەوە لای هەردوو لایەنی یەكێتی ڕوون بێت كە ئەمانە مرۆڤی سیاسی و رۆشنبیر نین خاوەن هیچ پلان و پرۆژەیەك نین , ناتوانن گەشە بەڕێكخستن بدەن , تەنها سەر بە لایەنی بەرژەوەندی ناوبانگ و پلە و پارەن . چونكە هەمیشە لە كۆمیتەكانی پێشتریش خۆیان تێهەڵقورتاندووە دواتر بەرەو هەڵوەشاندنەوە بردوویانە . ئەندام و لایەنگرانی یەكێتی كەنەدا ئەم ڕاستییە باش دەزانن .


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست